ئەرێ بەڕێز داواكارى گشتى ویژدانت هەیە؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەگەر هەتە شەهید بونى كاكە سەردەشت كەیسكى گرنگە كارى لەسەر بكە..
Monday, 10/05/2010, 12:00
ئەرێ بەڕێز داواكارى گشتى ویژدانت هەیە؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەگەر هەتە شەهید بونى كاكە سەردەشت كەیسكى گرنگە كارى لەسەر بكە..
بابان ئارى:
ئاساییە لە ووڵاتەكەم هەموو دام و دەزگایەكى حوكومى و مەدەنى سەر بە هەردوو دەسەڵاتى رەشى بنەماڵەن, تەنها كەمێكیان نەبێ كە بەپەنجەكانى دەست ئەژمێرێت. بەڵام ئەم دام و دەزگایانە بۆلابردنى ئەم پەڵە رەشەى ناوچەوانیان هەندێ جار لێرەو لەوێ باس لەسەر بەخۆبونى خۆیان ئەكەن .لەبەرئەوە ئەمرۆ ڕۆژى دەركەوتنى راستیەكانە.
بۆیە بەڕێز داواكارى گشتى بەپێویستم زانى ئەم نووسینەم ئاراستەى جەنابت بكەم:
بەڕێز داواكارى گشتى ئێمەبە بارودۆخێكى وەها كارەسەت باویدا تێپەر ئەبین كەهەموو تاكى كورد بەتایبەت رۆژنامەنوسانى كوردستان بەگومانن لە بارى ئەمنى ژیانیان, ئەویش بەهۆى ئەو هەرەشەو كوشتارگەى كەلەم دواییانەدا لەهەولێرو سلێمانى رویاندا, گرنگترینیشیان فراِندنى خوێندكارو ڕۆژنامەنووس (زەردەشت عوسمان) لەهەولێر كەبەرچاوى گشت خوێندكارانى زانكۆى ێەلاحەدین رفێنراوە و بەگشت بازگەكانى نێوان هەولێر موێل دا تێپەریوەو پاشان لەپاداشتى نوسینەكانى قەلەمەكەیان شكاندوو خوشیان تیرۆر كرد جەستەساردەكەشى نێردرایەوە بۆ بنەمەڵە بێ دەسەڵاتەكەیان, بۆیە بەڕێزت وەك ئەركى سەرەكیت كە پاراستنى مافى گشتیە داكۆكیكردنە لەخەڵكى بێدەسەڵات ئەم كەیسە باشترین كەیسە كەبتوانى كارى لەسەر بكەیت و داواى یاساى لەسەر هەردوو وەزیرى ناخۆو خویندنى باڵا تۆمار بكەیت, بەڕێز ئەگەر ویژدانت زیندوە ؟ ئاخر فڕاندنى گەنجێ لەدووبەیەكەى كوردستان لەبەردەم زانكۆ پاشان تیپەربوونى بەم هەموو بازگانەدا ویژدانت ختوكەى نەداى؟ ناكرێ ئەوەى من ئێستا لێم پرسیت بەڕێزت وەك كەسیكى یاساى دركى پێ نەكەیت؟؟؟؟ ئەمانە ئەو سەدان پرسەن كەلەپشت تیرۆر كردنى زەردەشت عوسمانى لاوەوەن. جا ئەگەر بەڕێزیشت زیاتر بوێربیت ئەبیت داوایەكى یاسایش لەسەر دەزگاى رەشى پاراستن تومار كەیت . ئاخر ئەم دەزگا رەشە بێ لەخزمەت كردنى بنەماڵەى بارزانى چ سودیكیان هەبوە بۆ كۆمەڵانى خەڵك. پاراستن بێ لە شەهید كردنى كاكە سەردەشت بەرپرسیارە لە روخانى ئابوورى كوردستان, جونكە بەم كارەقیزەونەیان وایان كرد دوبەیەكەى كوردستان ببێ بە فەلوجەو نیشانەى ئیستیفهام بن بۆ گشت كۆمپانیا ئەهلیەكان, بۆیە ئەوە 2تا 3 كەیسى زیندوت لەبەردەستایە ئەمڕۆ زوترە لەسبەینێ و شەرەفى ڕاستەقینەى دادگاو ئیتیكى كارى خۆت لەكەدار مەكەو تكایە بێ هەلویست دامەنیشن. دڵنیات دەكەمەوە بێدەنگ بوون لەم كارەساتە ناشتنى روە گەشەكەى خۆت و كارەكەتەو جونە بەر نەفرەتى گەل هەڵ دەبژێریت,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست