کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عه‌بدووڵله‌ ئۆجه‌لان و نه‌خشه‌یه‌کی پێشنیارکراو

Saturday, 29/08/2009, 12:00


محمود عوسمان(پێویستە پەكەكە و ئۆجەلان لەڕێگەى دەتەپەوە پێشنیارى چارەسەرى بكەن)

سەرچاوەیەكى سیاسى پەكەكە كەنەیوست ناوى بهێنرێت بەئاژانسى ئاكى ئیتالى ڕاگەیاند كەعبداللە ئۆجەلانى سەرۆكى پارتەكەیان لە20ى ئەم مانگەوە نەخشەى ڕێگا كەبۆ چارەسەرى كیشەى كورد لەتوركیا پێشنیارى كردووە ڕادەستى بەرپرسانى ئەم زیندانەى كردووە كەژیانى تیادا بەسەردەبات بەوتەى ئەم سەرچاوەیە پارێزەرەكانى بۆ وەرگرتنەوەى ئەم نەخشەیە سەردانى لایەنى پەیوەندیدار دەكەن لەبەرامبەر ئەمەشدا سیاسەتمەدارێكى كورد تەئكیدلەوە دەكاتەوە كەبارودۆخەكە زۆر ڕوون نیە وەئەوەى حكومەتى توركیا دەیكات كارێكى باشە بەڵام زیاتر كیشەكان لایەنى كۆمەڵایەتى ئابورى و زمان و ناو گۆڕینە ئەم كارانەش باشن بەڵام وەكو كێشەى نەتەوەیى سەیرى ناكەن عوسمان ووتى ئەم كارانەى توركیا دەیانكات كەمترن لەوەى كەپەكەكە داوایان دەكات چونكە پەكەكە لەوە زیاتر داوا دەكات توركیا ئەوەش دەڵێت كەلەگەڵ پەكەكە دانیشتن ناكات كارەكەیان وایلێكردووە كەلاى خۆیانەوە پلان بۆ چارەسەرى دادەنێنن و پەكەكە بەتیرۆریست وەسف دەكەن ئەو سیاسەتمەدارە دەڵێت جار جار لەگەڵ پارتەكەى ئەحمد تورك دانیشتن دەكەن ئەمەش كارێكى باشە چونكە بەڕاى من دەتەپەش وەك لایەنى سیاسى پەكەكە وایە دكتۆر مەحمود عوسمان لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا و سەبارەت بەپڕۆژەكەى ئۆجەلان ووتى دیارە ئەویش هەندێ پێشنیارى كردووە بەڵام توركیا بەهیچ شێوەیەك ئەم پڕۆژەیە قبوڵ ناكات چونكە ئەو لاى ئەوان گیراوە ڕەنگە هەرلەبەرئەوەش بێت ڕایاننەگەیاندبێت پێموایە لەداهاتوودا حیسابێكى هەر بۆ دەكەن لەبەرئەوەى بەبڕواى من كورد هەر پێشنیارێكى هەیە بۆ چارەسەرى پێویستە بەناوى پارتەكەى ئەحمد تورك پێشكەش بكرێت چونكە حكومەتى توركیا قسە لەگەڵ ئەوان دەكات جیاوازى نیە با ئۆجەلان هەر پێشنیارێكى هەیە بیدات بەدەتەپە چونكە پڕۆژەى ئۆجەلان ڕاستەوخۆ توركیا حیسابى لەسەر ناكات و ڕێگەش نادات ڕابگەیەنرێت عوسمان ووتیشى بەڕاى من پێویستە پەكەكەش هەر شتێكى هەیەتى لەڕێگەى دەتەپەوە پێشكەشى بكەن و سود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەى وردە وردە كێشەكانیان بەرەو ئاشتى بڕوات خراپ نابێت عوسمان داواشى لەتوركیا كرد پێویستە شەڕبوەستێنێت چونكە توركیا ئیعلانى هەندێ شتى كردووە لەولاوە شەڕدەكات بۆیە پێویستە وەكو پەكەكە شەڕبوەستێنیت چونكە ئەم قسانەى دەكرێن لەكاتى شەڕدا جێبەجێنابن.
بەبڕواى ئەو سیاسەتمەدارە پێویستە هەرێمى كوردستان لەم قۆناغەدا هەردوولا هانبدات داوا لەپەكەكە بكات ڕێڕەوى ئاشتى بگرن پێشوازى لەهەنگاوەكانى حكومەتى توركیا بكات وەهانى ئەحمد تورك بدات بۆ ئەوەى ئەم دەرفەتە لەدەست نەچێت وەحكومەتى توركیاش هانبدات بۆ ئەوەى بەردەوام بێت لەسەر هەنگاونان بۆ چارەسەرى كێشەى كورد دەبێت هاوكارى هەردوولا بكات بۆ چارەسەرى كێشەكە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە