ئیسلام له نێوان موعجیزه‌ی خودا و فۆتۆشۆپ‌دا
Monday, 25/02/2013, 12:00
بونی خودای گەورە وەك خالقی هەربوونەوەرێك بوە بە ڕاستیه‌ك کەچەندیین زانایانی بەناو بانگی ئەم سەردەمە دانیان بەم راستیەداناوە . ئه‌م دانپێدانانه‌ش لەچەندین بواری جیا جیا خۆیان دەبیننەوە، ئه‌مه‌جگە لەپەیامی سەدەها پێغەمبەران هەرلەحەزرەتی ئادەم تاکو پەیامی محمد. بیرۆکەی خواناسین کەسەرچاوەی ئاینەکانە لەگەل بابەتی شی کردنەوەی گشت ڕوداوە سروشتیه‌کان هەر لەکۆنەوە تاکوئیمرۆبەبەردەوامی کاردەکاتە سەرهۆش ، بیروهزری مرۆڤەکان. ئه‌ورووداوانه به‌پێی هه‌لسه‌نگاندنی تاك له‌کۆمه‌لگادا لەبازنەیەکی فراوانی زانستی وخەیالیەوە دەسورێنەوە. بابەتی (موعجیزات) راستەوخۆ بەندە بەبڕوائاینیەکان وسەلماندنی خودی خودا. پەرتووکە ئاینیەکانی کۆن ونوێ باس لەدیاردەی موعجیزات دەکەن وە پابه‌ندن بەژیان وکاتی هه‌ر پێغەمبەرێك .بەپێ ئەم نوسراوانە زەمەنی (موعجیزات) زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵە کۆتایی پێ هاتووە
بلاو بونەوەی چەندین نەخش و نوسین لەسایتەکان کەناوی (اللە)، (محمد)یان (لاالەالااللە محمد رسول اللە) یان له‌سه‌رنوسراوه وەك رووه‌ك ومیوەو سەوزەکان ، له دونییای ئاژەلان وەك مەڕومانگا ،دیمەنی شاخە بەردێك یان پە لەهەورێك ده‌رده‌که‌وێ. ئەم بابەتە پڕهەستیارە کۆمەلێ پرسییاری سەرنج راکێش دروست دەکات ودەمان خاتە مەیدانی وروژاندنەوە. لێره‌پرسیارێك دێته‌ئاراوه‌ئه‌ویش ئایە پێوستمان بەم شێوازە هەیە لەو پەیامه موعجیزاست له‌کاتێک که ئیمڕۆ زیاد لە3 ملیار مرۆڤ بڕوای تەواوی بەخودای تاك و تەنهاهەیە.
لەدنیای ئه‌ومرۆدا ئەنجامدانی ئەم شێوەکارانە زۆرئاسانە لەرێگای پرۆگرامی فۆتۆشۆپ و چەندین پرۆگرامی تر کەلەدروست کردنی فیلمی سینەمادا چەندین کاری ئەفساناوی ترئه‌نجام ده‌ده‌ن کە زۆرسەرسوڕهێنەترن لەمانە. ده‌توانین بلێین کەئەم وێنانه‌ی باس له‌موعجیزه‌ده‌که‌ن لە پلەی ئەلف وبێ ئەمان هەژماردەکرێن.
به گەرانەوە بۆمێژوی ئاینەکان بەتایبەتی ئیسلام هیچ کتێبێکی کۆن و نوێ باسیی لەبابەتی مەعجیزات بەم چەشنە نەکردوە. سەبارەت بە ڕووداوی ئالەم جۆرە، بۆ نموونە دیاردەیه‌کی خودایی که لەچوار چیوەی (موعجیزات) ه ته‌نیا له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ران رویداوه له مێژووی مەرۆڤایەتیدا. له‌کاتێکدا ئیمرۆ کەسەردمی پێشکەوتنی تەکنەلۆجییای فیلم سازی و وینە ونەخشە کێشانە، ئەم بابەتە گرنگەش وەك دیاردە یەکی ئەم سەردەمە خۆی لە خۆیدا جێگای گومان و پرسیارە.
ئەوەی لەزۆربەی سایت و ماڵپەرەکان بەتایبەتی فەیسبوك ویوتیوب دەبیندرێت وبڵاودەکرێتەوە،هیچ گومانی تێدانیەکەئەمانەدەست کردەن وە سەرچاوەکەی هیزروخەیاڵی هەندێك لەمرۆڤەکانە بۆگەیشتن بەئامانجی جۆراوجۆر. بەپێی بنەمافەلسەفی وکۆمەڵایەتیه كان که پاشکۆی پەروەردبوون و زانستی هەر مرۆڤێكن لە هەرکۆمەلگایەك دا. بەپێی زانستی کۆمەلناسی جیاوازیه‌کی یەجگار گەورە وفراوان هەیە لەپانتایی زانستەکان و فەلسەفه‌ی مرۆڤەکان وپەروەردەکردنیان بەپێی ئایدۆلۆجیا ئاینییەکان. سەرەڕای جیاوازی چیرۆك وئەفسانەکان، کە ئەوانیش بۆ خۆیان دەبنە سەرچاوەیه‌کی تربۆ هۆکاری بەئاراستە بردنی هەر مرۆڤێک بەدریرژایی ژیانی، بەتایبەتیش ئەگەر مرۆڤەکان بێ بەش بن بەشێوەیەکی پڕتەواولەزاده‌ی زانسته‌کانی ئەم سەردەمە و بەهاکانی رۆشنبیریان لەپلەی خواری خوارەوە دێت وده‌که‌ونه‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و هه‌لسه‌نگاندنه‌بێبنه‌مایانه . ئەم گروپە زۆرسادەوکورتبینن وەزۆر بەئاسانی دەکەونەژێر تەوژمی ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه. بەئاراستەبردنی ئه‌و خه‌لکانه‌سه‌خت نیه‌و ئاسانه لەلایان هەرگروپێك کەئایین بکات بەسەرچاوەی فەلسەفەو ئایدیۆلۆجیاوئامانجەکانی ،چ جایی ئەوە ئەگەر لەسەر مینبەری مزگەوتەکانیش بێت. به گەرانەوە بۆمێژوی ئاینەکان بەتایبەتی ئیسلام هیچ کتێبێکی کۆن و نوێ باسیی لەبابەتی مەعجیزات بەم چەشنە نەکردوە. سەبارەت بە ڕووداوی ئالەم جۆرە، بۆ نموونە دیاردەیه‌کی خودایی که لەچوار چیوەی (موعجیزات) ه ته‌نیا له‌سه‌ده‌می پێغه‌مبه‌ران رویداوه له مێژووی مەرۆڤایەتیدا. له‌کاتێکدا ئیمرۆ کەسەردمی پێشکەوتنی تەکنەلۆجییای فیلم سازی و وینە ونەخشە کێشانە، ئەم بابەتە گرنگەش وەك دیاردە یەکی ئەم سەردەمە خۆی لە خۆیدا جێگای گومان و پرسیارە.
ووشە ی (اللە یامحمد) وەك باسی لێ وە دەکرێت بەپی سایتە بلاوکراوەکان کە تەنها بەزوبانی عەرەبی نووسراون وە لەپانتایی جوگرافیای عەرەبستان ووڵاتانی مسولماناندا روویانداوە که بۆ خۆی چەندین پرسیاروشیکردنەوەی تر لەخۆدەگرێت.ئایەخودی خودای گەورە نامەکەی (موعجیزات)ی تەنهاهەربەعەرەبی یەوبۆمیلەتانی موسلمانانە ؟ باشە گریمان وابێت، ئه‌گه‌ر ئەم دیاردەیە لەهیندستان ، چین ، ئەمریکا، ئەوروپا وئەفریقیا دووبارە بۆوە وەبەهەمان شێوە بەزمانی عەرەبی و بەپیتی عەرەبی بوو، ئایە ئەوان چۆن دەرواننە ئەو دیاردەیە له‌کاتێك که‌ئه‌وان عەربی زمان‌زان نین. خۆ ئه‌گه‌ر دیارده‌ی موعجیزات بۆ نموونه ناوی خودا بەزوبانی ئەم میلەتانەش نوسرا بێت، ئه‌وا زۆربەئاسانی ئاکامی لێکدانەوەکان(تەفسیرەکان) جیاوازدەبن به‌پێی شوێن تا شوێن و بەپێی زمان و پاشکۆی پەروەردە وزانیاری مرۆڤه‌کان بەتایبەتی بروا فەلسەفی وئاینیەکانی ئەم میلەتانە. بۆ نموونه‌ئه‌گه‌ر له‌هندستان ناوی خودا به‌زمانی عه‌ره‌بی نوسرابی ئاخۆ چۆن هیندیه‌کان لێ‌کی ده‌ده‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ربه‌زمانی عه‌ره‌بی نوسرابێت ئه‌وه‌نایزانن بیخوێننه‌وه ئه‌وکاته‌ناوی خودا له‌زه‌خره‌فه‌یه‌ك زیاتر هیچی تر نابه‌خشێت بۆ ئه‌وان خۆ ئەگەر ناوی (خودا) بەزوبانی هیندی نوسرابێت ئەوه خەلکی هیندستان راستەوخۆ ئاماژە بۆ(بودا) دەکەن له‌کاتێك که‌ده‌یزانن بیخوێننه‌وه .که‌واته‌لێره‌په‌یامی خودا نه‌گه یشت. ئه‌گه‌ر باسی نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کانی جیهان بکه‌ین ئه‌وه‌بۆ نمونه لەچین به‌خودای کۆنفۆشیۆسییەکان، لە ئەوروپا بە یەسوع المسیح وە لە ئافریقا کەزۆربەیان وەسەنین به‌په‌یکه‌ری خوداکانیان ده‌چوێنن(ده‌شوبهێنن) ، که‌واته‌هه‌ر یه‌ك له‌و نه‌ته‌وانه‌به‌شێوه‌ی جیاواز جیاواز ئه‌و وێنانه‌لێك ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌خودایه‌ك ده‌یچوێنن که‌خۆیان باوه‌ریان پێی هه‌یه..
هەستیارترین پرسیار لێرەداکەخۆی ده‌خاته‌روو ئه‌وه‌یه ئەم هەموو وێنە ونەخشەو نووسینانە کە نوسراون بەناوی خودا‌و محمد ڕاستن؟ کەوابێ مەبەستی خودا لەم دیاردەیە(موعجیزات) تەنهاعەرەب وعەرەبستانە بەدوورلەم هەمووجیهانەپان وبەرینەو بابه‌تی بنه‌ره‌تی پەیامی ئیسلام لەچوارچیوەی عەربستان دەرناچێت وە ئەم ئاینەبەهیچ شێوەیەك جیهانگیری بەخۆیەوەنابینێت.
ئایا خودا ته‌نیا زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت یانیش ئه‌وه‌هه‌ندێك گرووپن که‌ده‌یانه‌وێ له‌ژێر ناوی خودا ئه‌و کارانه‌بکه‌ن. رێکخستن وگروپەکانی ئیسلامی سیاسی لە پێناو ی ریکلام کردن وپڕوپاگاندە بۆئایدیۆلۆجیای ئاینیی وکۆکردنەوەی (تعبئە) جەماوەری سادەو نەزانی خەلکی موسولمان،پەنادەبەنە ئەم وێنەو نوسینانە کەبەناوی (معجیزات) دەخرێنە ناو سایتەکانی ئینتێرنێت بۆمەبەستی قایم کردن وزیادکردنی جه‌ماوه‌ر بۆخۆیان و رێکخستنەکانیان. نیشان دانی ئه‌و وێنانه وەك پیرۆزیه‌ك لە ووتاری سیاسی ئەم گروپانە ته‌نها لە پێناوی بەدەست هینانی خەون وخەیالی دەولەتی (خه‌لافە) وپراکتیزەکردنی دەستوری ئیسلامه له‌کاتێک که‌ده‌ستووری ئیسلام هەرگیز به‌پراکتیزه‌کردن نه‌کراوه‌تەنها لەژیانی پێغەمبەری ئیسلام نەبێت.
گۆران جه‌لال حوسێن
24/01/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست