مه‌سعود یادی ڕزگارکردنی هه‌ولێر له‌ده‌ست سه‌ددام ده‌کات یاخود به‌ده‌ست سه‌ددام ده‌کات؟
Saturday, 12/03/2011, 12:00
خێره براده‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌شداری له‌و سه‌رچۆپیه ده‌که‌ن که ڕۆژانێک ئه‌و قه‌لایه به‌ده‌ست یه‌کێتی بوو و پارتی هه‌ستی به‌زه‌لیلی ده‌کرد تا ئه‌وه‌ی پارتی ده‌ست و پێی سه‌ددامی ماچ کرد بۆ ئه‌وه‌ی لیوای حرس جمهوری و ده‌بابه‌کانی بنێرێته یارمه‌تی و په‌لاماری سه‌ر ئه‌و شاره‌یان دا و هه‌زاران پێشمه‌رگه ی یه‌کێتی تیایدا شه‌هید بوون وڕاونران تا ئه‌و دیوی مه‌رزی ئێران. ئه‌مرۆ له‌به‌ر پاره‌و پایه وه‌ک سه‌رخۆش به‌شداری له‌م ئاهه‌نگه ده‌که‌ن. قه‌ت ناوی پێشمه‌رگه یه‌کی خۆتان نه‌هاته‌وه یاد که له‌و شاره شه‌هید بوو یاخو گیراوێک که هه‌تا ئێستاش بێ سه‌روشوێنه؟. ئه‌گه‌ررۆژه‌که‌تان له‌بیرتان چووته‌وه ئه‌وه 31 ی ئاب بوو به‌لام وادیاره براده‌ران ژماره زوو له‌بیر ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست