ستافی گۆڤاری نڤار دەستیان لەكار كێشایەوە!!
Thursday, 11/06/2009, 12:00
دوای دەرچوونی دوو ژمارە لە گۆڤاری نڤار كەگۆڤاری سیاسی ڕۆشنبیری گشتیە بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ خاوەنی ئیمتیاز تێكڕای ستافی نڤار جگە لەسەرپەرشتی چاپ دەستیان لەكاركێشایەوە, بۆ ئەمەم مەبەستە و پشت ڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا هونەر مزووری سەرنوسەری گۆڤار ئەم هەواڵَەی پشت ڕاستكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان بەهۆی تەداخولی زۆری خاوەنی ئیمتیاز و دووری لەكاری ڕۆژنامەوانی و بەكارهێنانی میزاج وای كرد كە ئەو ستافە ڕۆژنامەنووسە دەست لەكاربكێشنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست