پێشڵكاری لیستی هاوپەیمانی لە كفری بە پێش چاوی خەڵكەوە!
Sunday, 07/03/2010, 12:00
ئەمرۆ كاتژمێر 7ی سەر لەبەیانی پرۆسەی دەنگدان دەستی پێكرد خەڵكی بەشەرەفی شاری كفریش پۆل پۆل بەرەو بنكەكانی دەنگدان ئەرۆیشتن و ئەیانویست بە ئازادانە دەنگبدەن ئەوەی بەچاوی خۆم بینام شتێكی زۆر قێزەنەوە بوو وەكو پیشەی هەمیشەیان لیستی هاوپەیمانی پێشڵكاری یاساكانی كۆمیسۆنی باڵایان ئەكرد لە قوتابخانەی ئاراراتی كچان چەند كەسێك سەربەلیستی هاوپەیمانی وەستاون و هەرچی كەسێك ئەرۆیشت بەرو بنكەكە پیان ئەوت دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی و دەنگ بدەن بە كاندیدەكانی یەكێتی ئەو كەسەیش كە وەستا بوو حیمایەی عەتای مەلا ستاربوو و ناوی یونسە سورەو خەڵكی دێی ئۆمەربلە و ئەیانەوی پرۆسەی دەنگدان بەرو ئاقارێكی ناشیاو بەرن هیوادام بەزووی ئەم هەواڵە دابەزێنن و داوامارم لە قایمقام و پۆلیسی كفریش چاوێك بەو كارانە بخشێنن و داوایشم لەقەوارەسیاسیەكان هەیە بچنە ئەو قوتابخانەو بەچاوی خۆیان ئەو پێشڵكارییانە ببین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست