لە مەڵبەندى چۆمان(پەیمانى ئاكار) بڵقى سەر ئاوە!
Friday, 20/11/2009, 12:00
دواى ئیمزا كردنى پەیمانى ئاكار لە پلینیۆم وهاتنى ڕێبەرانى تەكەتول ئازاد جوندیانى وئیسماعیل محمود بە نیازى ئاشتەوایى وپێك هاتنەوەى جەمسەرە ناكۆكەكانى باڵى تاڵەبانى وكۆسرەت لەم ڕۆژانە كۆبونەوەیەكى ئاشتەوایى لە مەڵبەند ئەنجام دەدرێ بەڵام چونكە خوى شیرى هەتا پیرى یە پەیمانى ئاكار وەك دەبدەبە فش دەبێتەوەو لە كۆبونەوەكە دور لە هەمو ئاكارێكى حزبى دەبێتە شەڕە جنێوى مەسئولى مەڵبەندو نوێنەرى جلال تالەبانى كە پاسەوانەكانیان پەلامارى یەكتر دەدەن. عەبدوڵاى حاجى برایم كە نوێنەرى تالەبانى یەو كەسێكى تێكۆشەرو خاوەنى كوڕێك و برایەكى شەهیدە هەمو شكستەكان دەخاتە ئەستۆى سەرانى ئێستاى مەڵبەند(ملا حسن ومحمد داروسەلامى وحكمت)كە ئەوان بونەتە مایەى بە هەدەر دانى خوێنى سەدان شەهیدى ناوچەكە چونكە جماعەتى گۆڕان هیچ نفوزێكیان لە ناوچەكە نەبوو بەڵام زیاتر لە 4000 دەنگى ناڕازیان هێنا.
كادرانى بەشدار بوو هۆشداریان دا كە ئەو جارەش لە پەڕلەمانى عێراق شكستێكى خراپتر بە ڕێوەیە بەڵام سەرانى مەڵبەند هەر یەكەو سەر مەستى شتێكن كە من دواجار وەك دڵسۆزێك و خاوەن شەهیدێكى ئەم ناوچە سەوزە خوێنى شەهیدان وام لێ دەكا پەردە لەسەر ڕویان لابەرمو چارەى ناشیرنیان وەك خۆى پیشانى هەمو لایەك بدەم وبشچمە بەر دەرگاى مەكتەبى سیاسى هەرچى لە بن بەڕەیە بیهێنمە سەر بەڕە!!پێیان بڵێم فەرمون ئەوە دەموچاوە ناشیرینەكانتان كە بونەتە كابوس بەسەر سەرىئەو ناوچەیەى مێژوێكى گەورەى لە خەبات و تێكۆشان دا هەیە. بەڵگەكانیشم ئەوەندە حاشا هەڵنەگرن كەسێك زات ناكا لە بەرامبەریان زمانى نەلەرزێ وتف لە گەروى وشك نەبێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست