کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ نه‌به‌ز گۆران هه‌ندێ‌ وشه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی‌ (ئێمه‌ پیرۆزبایی‌ ده‌كه‌ین)

Tuesday, 11/08/2009, 12:00


هه‌ندێ‌ وشه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی‌ (ئێمه‌ پیرۆزبایی‌ ده‌كه‌ین) له‌ ژماره‌ 15 ی‌ گۆڤاری‌ جیهان لاپه‌ڕه‌ 44 ,ئه‌گه‌ر خۆت به‌رۆژنامه‌نووسی‌ بێلایه‌ن ده‌زانیت .. به‌گه‌ر خۆت به‌پرۆفیشناڵ‌ ده‌زانیت له‌كاره‌كه‌تدا .. ئه‌گه‌ر وه‌ك چاودێرێكی‌ بێلایه‌ن سه‌یری‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌یت .. به‌بڕوای‌ من ئه‌بوایه‌ نیمچه‌ پیرۆزباییه‌كیشت له‌ ئیسلامیه‌كان بكردایه‌ چونكه‌ ئه‌وانیش به‌شێكن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌و ده‌نگێكی‌ تا ڕاده‌یه‌ك حساب بۆ كراویان هه‌یه‌ نه‌ك بیانكه‌یته‌ دوژمنی‌ خۆت وهه‌موو شتێكی‌ جوانیان لێ‌ بسه‌نیته‌وه‌و بیان شوبهێنیت به‌ كه‌سانێك كه‌ ئه‌مریكا خۆی‌ دروستی‌ كردن بۆ ناشیرینكردنی‌ ئیسلام و لێدانی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ له‌ جیهاندا كه‌ تاكه‌ هێزه‌ بتوانێت ڕێ‌ له‌پاوانخوازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا بگرێت وبه‌رامبه‌ر به‌كۆیله‌كردنی‌ گه‌لانی‌ دنیا بۆ زلهێزه‌كان بوه‌ستێته‌وه‌ .
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ناواخنی‌ بۆگه‌نی‌ تۆش ده‌ركه‌وت كه‌ چاوت به‌رایی‌ نادات ببینێت وگوێت ئاماده‌نیه‌ حه‌ق وراستی‌ ووشه‌ی‌ ئیسلام وئیسلامی‌ ببینن وببیستن . خۆت چاك ده‌زانی‌ زۆربه‌ی‌ چاودێرانیش ده‌زانن كه‌ مسعود بارزانی‌ ولیستی‌ كوردستانی‌ نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ پاره‌ و زه‌وی‌ و ئۆتۆمبێل به‌خشینه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ نانبڕێن و به‌كارهێنانی‌ سه‌روه‌ت وسامانی‌ وڵات وده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت و ساخته‌كاری‌ وته‌زویر به‌ده‌ست هێناوه‌ ، به‌ڵام جه‌نابت شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ ئاسا چاوی‌ خۆت ده‌نوقێنیت وپیرۆزباییان لێ‌ ده‌كه‌یت ، من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی‌ نوسینه‌كه‌ت نیه‌ زیاتر مافی‌ خۆته‌ وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ، به‌ڵام كه‌ خۆت وه‌ك رۆژنامه‌نوسێكی‌ بێلایه‌ن ئه‌ژماركرد ده‌بوو به‌ یه‌كچاو چۆن به‌ریز هاتیت به‌پیرۆزباییه‌كاندا له‌سه‌ره‌ی‌ ئیسلامیه‌كاندا به‌ گۆشه‌ی‌ 180 پله‌ بات نه‌دایه‌ته‌وه‌ ، یان ئه‌وانیش له‌ریزه‌كه‌دا بوونایه‌ یان هیچت نه‌وتایه‌ ، ده‌م وقه‌ڵه‌مه‌ داخ له‌دڵه‌كانی‌ تۆو هاوبیرانت هیچ له‌ شان وشكۆ و هه‌یبه‌تی‌ ئیسلامیه‌كان كه‌م ناكاته‌وه‌ ، به‌ڵام بۆ تۆ جوانتر بوو ئه‌وانیش له‌ ریزه‌كه‌دا بوونایه‌ ، من و سه‌دانی‌ وه‌ك من كه‌ خوێنه‌رێكی‌ نوسینه‌كانی‌ تۆین ئیتر له‌مه‌ولا قسه‌و نوسینه‌كانت به‌ پولێكی‌ قه‌ڵب نامانه‌وێت ، بۆیه‌ به‌ تۆو هاوبیرانی‌ ناواخن بۆگه‌نت ده‌ڵێم ، ئیسلامیه‌كان كوردستان ناكه‌نه‌ ئه‌فغانستان  ،دڵنیاشبه‌ ته‌نها ئیسلامیه‌كان ده‌توانن ببنه‌ فریاد ڕه‌سی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كوردستان و گه‌شه‌ی‌ پێ‌ بده‌ن وبه‌ره‌وپێشی‌ به‌رن وله‌ زۆنگاوی‌ گه‌نده‌ڵی‌ رزگاری‌ بكه‌ن و تۆو هاوبیرانت وهه‌موو هاوڵاتیانی‌ كوردستانیش له‌ژێر چه‌تری‌ ئه‌واندا به‌ ئارامی‌ وئاسوده‌یی‌ ژیانێكی‌ سه‌ربه‌رزانه‌ به‌سه‌ر به‌رن . ئاینده‌ش وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوداوه‌كانه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە