حزبی شوعی کوردستان دووڕوو ده‌رچوو

Monday, 27/07/2009, 12:00


هه‌موو که‌سێك و ڕێخرا و پارتێك ئازادن ده‌نگ به‌ کێ ده‌ده‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ حزبی شوعی له‌به‌رده‌م ئاگردان ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حزبه‌ زلهێزه‌که‌ی کوردستان(پارتی و یه‌کیه‌تی) ده‌گرن له‌مه‌ڕ نادیموکراتیان و گه‌نده‌ڵی و ....هتد، که‌چی له‌لایه‌کی تر داوایان له‌ لایه‌نگیره‌کانیان کرد ده‌نگ به‌‌ مه‌سعود بارزانی بده‌ن، مرۆڤ مه‌سه‌له‌که‌ وه‌ها شرۆڤه‌ ده‌کات حزبی شوعی گه‌نده‌ڵیه‌که‌ ده‌خاته‌ نێوچاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌وه‌ك مسعود بارزانی. هه‌موو که‌سێك ده‌زانێت پارتی دیموکراتی کوردستان بوونی نیه‌ ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزان حوکم ده‌که‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ حزبی شوعی به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ هه‌تا که‌ی واز له‌ دووڕووی ناهێنن منیش له‌و باوه‌ڕیه‌ نیم حزبی شوعی له‌ کوردوستان ده‌وری ئۆپۆزیسیۆن بگێڕێ به‌ڵکو سه‌رکرده‌کانی حزبی شوعی بۆ ده‌ستکه‌وتی مادی هه‌رده‌م له‌ژێر سایه‌ی ڕوحمی بارزانی ده‌مێنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە