کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ره‌و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ کوردستان

Tuesday, 11/08/2009, 12:00


هوموو جاودیره‌ سیاسیه‌کان پێیان وابوو له‌م هه‌لبژاردنه‌یهه‌ریمی کوردستان هه‌ردوو بارتی ده‌سه‌لات دوور که‌تنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌لات به‌خووه‌ ده‌بینن.ئه‌مش له‌ خووه‌ سه‌رجاوی نه‌گرتووه‌ به‌لکو ئه‌وه‌ ویستی جه‌ماوه‌ر بوو،به‌لام هه‌ر وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان په‌نا ده‌بن بو جاو به‌ستن و فیل کردنی ته‌زویر کردن،که‌ به‌مه‌ش میژووی کوردستان له‌که‌دار بووه‌.

هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7/2009 له باشوری کوردستان جێگه‌ی خۆی له‌ گۆره‌پانی سیاسی کوردستان کرده‌وه‌، بوه‌ جێگه‌ی متمانه‌وه‌ خۆشی کورد به‌ گشتی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی. خه‌ڵکی باشوری کوردستان زۆر به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردنی 25/7ی کرد به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان بگۆڕن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ نه‌هاته‌ دی به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکه‌وه‌ که‌ من لێره‌دا هه‌ندێکی ده‌خه‌مه‌ڕو. یه‌که‌میان من لاموایه‌ کۆمیسوێنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌کان نه‌یتوانی رۆڵێکی بێلایه‌نانه‌و پرۆفوشونه‌ڵیان هه‌بێ. ته‌نانه‌ت رێگه‌ خۆشکه‌رو و پردێک بو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ لیستی کوردستانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنن، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری کۆمیسیۆنی باڵا چاوپۆشیان زۆریان کرد له فێڵ و ته‌زویر و هه‌ڕه‌شه‌ی لیستی کوردستانی تا ئه‌و جێگه‌ی که‌ ئامانجی هه‌ڵبژادنه‌که‌ به‌ قازانجی لیستی کوردستانیدا بشکێته‌وه. بۆیه‌ من به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که‌ کۆمیسونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان لایه‌نگری ته‌واوی لیستی کوردستان بوه.

بێگومان له‌ و‌ڵاتیکی دیموکرات که‌ یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافی هاو‌ڵاتی پێشلنه‌کرێ، هه‌روه‌ها رێز له‌ هه‌مو بنه‌ما سیاسی و ئه‌خلاقیه‌کان بگیرێ،‌‌ ئه‌وا له‌و کۆمه‌ڵگایه‌کدا کۆمیسیونی هه‌ڵبژاردن ته‌واو سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ و رێگه‌ خۆشکه‌ر نابێ، که‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌ قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کوردستان رویدا. کۆمیسیۆنی باڵا هه‌مو هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته‌گه‌ڕ که‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ که‌شو هه‌وایه‌کی له‌بارو دیموکراتیکدا بچێته‌ پێشه‌وه،‌ به‌پێی پێوانه‌ نێوده‌وڵه‌ته‌کان بنه‌ما سیاسی و ئه‌خلاقیه‌کان که‌ دورو بێت له‌ هه‌مو ساخته‌کاری و لایه‌نگری لایه‌نێكی سیاسی و فێڵ و پیلانی سیاسی له‌ دژی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن. لاموایه‌ ئه‌وه‌ی دیمان له‌ کۆمیسیۆنی باڵا له‌ کوردستان له‌ پره‌نسیبه‌ بنه‌مایه‌کان لایداو دور بو له‌ پێوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان‌. کۆمسیۆن رێگه‌ی خۆشکه‌رو پردبو بۆ ئه‌وه‌ی که‌ لیستی کوردستانی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێن، به‌ لیستی سه‌رکه‌تو له‌ قه‌ڵه‌م بدرێ. چونکه‌ لیستی کوردستانی دوای هه‌ڵبژاردن له‌ دۆڕانی خۆیان دڵنیا بون بۆیه‌ش هه‌ر دوای ده‌رچونی ئه‌نجامه‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی ئۆپۆزیسۆن له‌ هه‌ولێرو دهۆك. ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان رویدا پێچه‌وانه‌ی هه‌مو ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دنیا بو، بۆ نمونه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیه‌کانی ئێران هێرشیان نه‌کرده‌ سه‌ر به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بو ئه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن بو که‌وته‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و دواتر ئه‌حمه‌دی نه‌ژادییه‌کان که‌وتنه‌ قه‌تل و عامی خۆپیشانده‌ران.

دوه‌م لاموایه‌ ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌شدار بون له‌ هه‌ڵبژاردن هۆکاری سه‌ره‌کی بونی لیستی جیاواز بوو له‌، وه‌ک به‌ره‌یه‌کی معارز له‌ سه‌ر ساحه‌ی سیاسی کوردستان، زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ بو یه‌که‌م جار لیسته‌ کانی خزمه‌تگوزاری وجاکسازی و گوران وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان بوونه‌ته‌ ئوپسسیونیکی به‌هیزله‌ په‌رله‌مان. دیاره‌ لێره‌وه‌ ده‌توانین ئه‌و هیوایه‌ به‌ دی بکه‌ین که‌ ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک جاران ته‌نها پارتی و یه‌کێتی نیه،‌ به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه ئوپسیون له‌ پاوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌کێتی و پارتی که‌م ده‌کاته‌وه‌. له‌ هه‌مان کاتیشدا وه‌ک چاودێرێک واده‌بێ به‌سه‌ر کابینه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌ پارتی و یه‌کێتی پێکی ده‌هێنن گه‌ر ئه‌گه‌ری پاشه‌کشه‌ی یه‌کێك له‌و دولایه‌نه‌ی لێ ده‌ر بکه‌ین سه‌باره‌ت به‌ رێکه‌وتننامه‌ ستراتیجیه‌کان که‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاگایان له‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ نیه.

ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لیسته کان‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئه‌ویه‌ که‌ وه‌کو ئۆپۆزسیۆنیکی به‌هێز به‌ربه‌ره‌کانی لیستی کوردستانی بێته‌وه،‌ جۆش و خرۆشیکی تازه‌ بێنته‌ ناو په‌رله‌مانی کوردستان، رێگه‌ گربێت له‌‌ هه‌ر جۆره‌ گه‌نده‌ڵیه‌ک که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌م 18ساڵه‌دا له‌ کوردستان کردویانه‌ و که‌وتونه‌ته‌ کردنه‌وه‌ی بازاری ره‌ش و خوێنمژینی خه‌ڵکانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت، چونکه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێستا هیچ کاریگه‌ریه‌کیان له‌ سه‌ر بڕیاره‌ چاره‌نو‌سه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌بوه‌. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ئاگاداری بڕیاره‌کان نین و له‌ کۆبونه‌وه‌کاندا به‌شدارنین،‌ ئه‌وانه‌شی که‌ ئاماده‌بون هیچ کاریگه‌ریان نه‌بوه‌ له‌ ده‌رکردنی ئه‌و بڕیاره‌ چاره‌نوسسازانه‌. بۆیه‌ ئوپسیون وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌توانێ گوڕێک بخاته‌ ناو په‌رله‌مانی داهاتوی کوردستان و به‌جورئه‌ته‌وه‌‌ و به‌ شیوه‌یه‌کی چالاکانه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که‌ کار بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکه‌ن، سه‌ر له‌ نوێ هه‌وڵی ژیانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری کوردستان بده‌ن و لادێکان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و توانایی به‌رهه‌مهێنانی کشتوکاڵی زیاد بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ کوردستان له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردستان بۆته‌ سۆپه‌رمارکێتی ساغ کردنه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نیه‌ به‌سه‌رچوه‌کانی تورکیاو ئێران.


ئوپوسیون وه‌ک هێز و بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ باشوی کوردستان دیارده‌یه‌کی گرنگ و تازه‌ی هێنایه‌ ناو گۆڕه‌پانی کوردستانه‌وه‌ جێی خۆی له‌ ناو جه‌ماوه‌ردا کردۆته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ پارچه‌کانی تری کوردستانیش وه‌ک ئاسۆیه‌کی رزگاری کوردستان لێی ده‌ڕوانرێ بۆ رزگار بونی خه‌ڵك له چنگ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌.

ئوپوسیون بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌مندا به‌ پڕه‌نسپێکی شارستانی و شیاوه‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ واردی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان ده‌بێت و وه‌کو به‌دیلیکی شیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌رانبه‌ری ئه‌و دو حیزبه‌ ده‌بێته‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ پیاده‌ کردنی پرۆسه‌ی دیموکراتی له‌ کوردستان که‌‌ ئاینده‌یه‌کی گه‌شی ده‌بێ گه‌ر لیستی گۆڕان ئاوا به‌رده‌وام خه‌مخۆری خه‌ڵکی کوردستان بێ، به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژار و په‌راوێزخراو ژنان و گه‌نجان و ...هتد، که حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌ درێژایی مێژوی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئه‌م چین و توێژانه‌یان پشتگوێ خستوه، ئه‌وا گۆڕان له‌ داهاتو‌دا ده‌بێته‌ هێزێكێ خه‌مخۆری خه‌ڵکی کوردستان.
/ به‌ریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە