کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی مه‌سعود هیچ ده‌رچوو..

Monday, 08/11/2010, 12:00


مه‌سعود ویستی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ریشسپییه‌ک و خاوه‌ن هێزیک له‌ نێو هاوکیشه‌ی عێراق جێگای بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی بکاته‌وه‌ و بتوانێت له‌وێوه‌ کوردستان تا عه‌یامێکی دیکه‌ لێخوڕێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا شکستی گه‌وره‌ی هێنا، وه‌ک که‌شتیوان ده‌یویست که‌شتییه‌که‌ ئاراسته‌ی نه‌کرد.
ئیمڕۆ بۆ تاوتوێکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان کوتله‌ سیاسییه‌کان له‌ پێناو پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێی عێراقی، ‌ له‌ هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک گرێدرا. راگه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی زۆریان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ کرد که‌ گوایه‌ له‌وێدا مه‌سعود ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی هه‌یه‌ و ده‌یخاته‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووه‌ ناکۆکه‌کان و هه‌موو گرفته‌کان یا به‌شێکی زۆری حه‌ل ده‌کات و له‌ دواجاریشدا حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتمانی عێراقی لێ وه‌به‌رهه‌م دێت.
مالیکی دواتریش عه‌لاوی هه‌ردولا ناکۆکه‌که‌ له‌ دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ ، هه‌ریه‌ک به‌ شێوازێکی جیا ،نه‌ک هه‌ر گرانی و قورساییان نه‌دا به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی مه‌سعود ، به‌لکو وتیان شتی تازه‌ نه‌بوو و هیچ هه‌ستمان به‌ پێسکه‌وتنێک نه‌کرد ، بۆیه‌ هه‌موو کوتله‌ جیاجیاکان باروبارگه‌یان پێچاویه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێکه‌وتن. وه‌ک راگه‌یانده‌ رووزه‌رده‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ پڕۆپاگه‌نده‌یان بۆده‌کرد که‌ گوایه‌ سێ تا چوار رۆژێک کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ هه‌ولێر ده‌خایه‌نێت به‌ڵام نه‌ک هه‌ر رۆژێکی نه‌خایه‌ند به‌ڵکو تا دوای نیوه‌ڕۆ هه‌مووان ئاشبه‌تاڵیان له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ هیچه‌که‌ی مه‌سعود کرد و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا.
لێره‌دا و پاش ئه‌م شکسته‌ گه‌وره‌ی مه‌سعود ، زیاتر قه‌واره‌ی لیستی کوردستانی یا راستتر بڵێین لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ هاوکێشه‌ی عێراق بۆ هه‌مووان به‌ده‌رکه‌وت . ده‌رکه‌وت که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ناتوانن هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقیدا بکه‌ن ، به‌ڵکو ئێستا له‌ په‌راوێزدان و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ قوڕ بۆ دۆزی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌گرنه‌وه‌ و خۆ ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ نۆره‌جارێکی دیکه‌ له‌ ته‌نازولات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی.
له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی مه‌سعود په‌شێویی و شکستی به‌ روونی به‌ رووی زه‌رد و شکستخوادوویه‌وه‌ دیار بوو ، به‌ جۆڕیک هه‌موو ئاماده‌بووان به‌ هاسانی ده‌رکیان به‌و باره‌ سایکلۆژییه‌ خراپه‌ی مه‌سعود ده‌کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە