کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی بۆ خۆی گوتی بڕۆ تۆڵه‌ی خۆت بکه‌ره‌وه‌

Tuesday, 17/03/2009, 12:00


له‌ساڵی 1985 دوو برا له‌جوتیاره‌ هه‌ژاره‌کانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ له‌لای شیخ مسته‌فای باوکی شێخ جه‌عفه‌ر وه‌ک جوتیار کاریان ده‌کرد. به‌هۆی دروستبونی کێشه‌له‌ناو ئه‌و دو جوتیاره‌و برایه‌کی شێخ جه‌عفه‌ردا کێشه‌که‌قوڵ بوه‌وه‌و بۆیه‌هه‌مو براکانی تری شێخ جه‌عفه‌ر به‌چه‌کو جبه‌خانه‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هێرشیان کرده‌سه‌ر ئه‌و دوو جوتیاره‌هه‌ژاره‌. ئه‌و چه‌کانه‌ له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ری کۆنه‌ پارێزگای سلێمانی سه‌رده‌می به‌عس که‌ناسرابو به‌شێخ چۆپی دابین کرابو. شێخ چۆپی ئه‌و پارێزگاره‌بو که‌ده‌کچی کوردی له‌شاری سلێمانیه‌وه‌برد بۆ به‌رده‌می سه‌دام هتد. ئه‌و دووبرایه‌ته‌نها یه‌ک تاپڕیان پێبو وه‌ته‌نها یه‌ک ته‌قه‌شیان کرد به‌ڵام به‌ڕێکه‌وت یه‌کێ له‌ براکانی شێخ جه‌عفه‌ر به‌رکه‌وت و  یه‌کسه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌و دو برایه‌ڕایانکرد به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی زۆر خۆیان خۆیان ته‌سلیم به‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی یه‌کێتی نیشتیمانی کرد که‌مه‌قه‌ڕه‌که‌یان له‌به‌له‌کجار بو. ئه‌وکاته‌مه‌ڵبه‌ند مه‌حکه‌مه‌ی هه‌بو که‌حاکم ئه‌کره‌م حاکمی بو سامان گه‌رمیانیش مه‌سئولی مه‌ڵبه‌نده‌که‌بو. سامان گه‌رمیانی هه‌ردو برا جوتیاره‌که‌ی نارد بۆ سجن بۆ ئه‌وه‌ی به‌قانون ته‌حقیقیان له‌گه‌ڵدا بکرێتو به‌قانون مه‌حکه‌مه‌بکرێن. شێخ جه‌عفه‌ر که‌ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی سێ هاوکات مه‌سئولی به‌شی عه‌سکه‌ری مه‌ڵبه‌نده‌که‌بو له‌لای کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جیهازی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی کردو ‌ڕوداوه‌که‌ی به‌ده‌م گله‌ییه‌وه‌بۆ تاڵه‌بانی باسکرد. تاڵه‌بانی که‌پیاوی قانونه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئیمزای ئیعدامکردنی سه‌دامی نه‌کرد به‌ڵام به ‌شێخ جه‌عفه‌ری وت بڕۆ تۆڵه‌ی خۆت بکه‌ره‌وه‌. شێخ جه‌عفه‌ر خۆی گه‌یانده‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک و به‌بێ پرس هه‌ردو براکه‌ی له‌ سجنه‌که‌دا هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌. یه‌کێک له ‌براکان چوه‌به‌رده‌می ‌شێخ جه‌عفه‌رو پێی وت من براکه‌تم کوشتوه‌ بۆیه‌ براکه‌م بێتاوانه‌و ئه‌و مه‌کوژه‌ ته‌نها من بکوژه‌ به‌ڵام شێخ له‌ دووری ته‌نها سه‌د مه‌تر له‌مه‌حکه‌مه‌و به‌ به‌رچاوی زیاتر له‌سه‌د پێشمه‌رگه‌و‌ مه‌سئوله‌وه‌هه‌ردو براکه‌ی هه‌رله‌وێ کوشت. ئه‌و کاته ‌له‌دوای ئه‌و کاره‌ساته‌ ده‌ستبه‌جێ حاکم ئه‌کره‌م و دوومحامی تر یه‌کسه‌ر له‌ مه‌حکه‌مه ‌ئیستیقاله‌یان دا و ته‌سلیم به‌ڕژێمی عێراق بونه‌وه‌. دوایی تاڵه‌بانی به‌درۆ خۆی توڕه‌کردبوو ئه‌یوت من پێم وتوه‌ بڕۆ تۆڵه‌ی خۆت بکه‌ره‌وه‌، به‌ڵام خۆ من نه‌موت بڕۆ بیانکوژه... ئه‌مه‌یه‌ئه‌و پیاوه‌ی که‌له‌به‌ر خاتری قانون ئیمزای نه‌کرد بۆ ئیعدامی سه‌دام؟
ئێمه ‌مه‌له‌فی زۆربه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌و تاوانبارانه‌مان له‌لایه‌،ن داوا له‌هاوڵاتیانی کوردستان ده‌که‌ین که‌ هه‌رچی به‌ڵگه ‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کتان له‌لا هه‌یه‌ بۆمانی بنێرن چونکه‌ پێویسته ‌ئێمه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی تر تاوانباره‌کان بده‌ینه‌ مه‌حکه‌مه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی چونکه‌ به‌ته‌نها له‌شه‌ڕی ناوخۆدا له‌ساڵی‌1991 به‌دواوه‌ زیاتر له‌12 هه‌زار که‌س به‌ده‌ستی ئه‌م دوبنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ کوژراون ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌تا ئێستاش سه‌دان که‌س له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌ به‌بێ سه‌رو شوێن کراون بێجگه‌ له ‌ئه‌وه‌ی سه‌دان هاوڵاتی تری هه‌ژاری کوردستان به‌ده‌ست و پلانی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له‌ناوچون. ئێمه ‌ده‌مانه‌وێت ده‌ست بکه‌ین به‌کارکردن بۆئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی وزۆر له‌تاوانباره‌کانی تر که‌ ده‌ستیان به‌خوێنی کورد سوره‌ بده‌ینه‌ مه‌حکه‌مه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی وهدڵنیاتان ده‌که‌ین که ‌وه‌ک عمر به‌شیر ڕۆژێک دێت ئه‌مانه‌ش ئه‌مری گرتنیان بۆ ده‌ربچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە