کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: ئاژانسی‌ پاراستن حیزبییه‌

Tuesday, 18/05/2010, 12:00


زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌که‌ هاوڵاتییان‌و رۆژنامه‌نو‌سان‌و رۆشنبیران دژی‌ تیرۆركردنی‌ سه‌رده‌شت عوسمان‌و هێرشی‌ به‌رده‌وامی‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن‌و ناڕه‌زایی‌ ده‌رده‌بڕن‌و چاوه‌ڕوانی‌ هه‌ڵوێستی‌ حكومه‌تن، به‌ڵام وته‌بێژی‌ حكومه‌ت ده‌ڵێت: هه‌ركه‌س پێشێلكاریی‌ به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، با بچن له‌ دادگا سكاڵا تۆماربكات.
كاوه‌ مه‌حمود، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت وه‌ڵامی‌ نابێت‌و وه‌ڵامی‌ حكومه‌ت ته‌نیا به‌ یاسا ده‌بێت‌و به‌ جۆرێكه‌ كه‌ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێشێلكاریی‌ به‌رامبه‌ر بكرێت، مافی‌ خۆیه‌تی‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان‌و دادگا سكاڵا تۆماربكات‌.
به‌ وته‌ی‌ چاودێرانی‌ سیاسیی‌، ده‌بوو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ڵامێكی‌ هه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌مو خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی‌‌و مانگرتنه‌ی‌ رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نو‌سان‌و هاوڵاتییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌ هه‌مان کاتدا فایه‌ق تۆفیق، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ ئاژانسی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم ده‌زگایه‌كی‌ حیزبییه‌ (پارتی)یه‌، نه‌ك حكومیی‌‌و هاوشێوه‌ی‌ ده‌زگای‌ زانیاریی‌ یه‌كێتییه‌‌و وه‌ڵامی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ وه‌ڵامی‌ حكومه‌ت نییه‌‌و وه‌ڵامی‌ حیزبه‌، له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباركردنی‌ ده‌زگاكه‌ی‌‌و حیزبه‌كه‌ی‌ كردوویه‌تی‌، كه‌ چه‌ند لایه‌نێك تۆمه‌تباریان كردبون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە