کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرێز: سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستان

Monday, 27/07/2009, 12:00


بابەت: رونكردنەوە
 
 ئێمە لە رۆژنامەى رۆژنامە و كەناڵى  KNN بەپێویستى دەزانین بەرێزتان لەو پێشێلكاریانە ئاگادار بكەینەوە كە لە شەوی (26/27-7-2009) لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بەبەرچاوى هێزەكانى ئاسایشو پۆلیس بەرامبەر نوسینگەكانمان لە شاری هەولێر و سۆران ئەنجامدرا.
 لە كاتژمێر (12)ى شەو تا كاژمێر (5)ى بەیانى بەپلانێكى بەرنامە بۆ دارێژراو زیاتر لە پەنجا ئۆتۆمبێلو چوار سەد كەسى گێرەشوێن لەبەردەم بارەگاكانمان تەقەیان كردووەو جنێوى ناشیرینیان بە كەناڵەنمان داوەو هەوڵی هێرشكردنە سەر بارەگاكانمانیان داوە.
 ئەمە لەكاتێكدا هێزەكانى ئاسایشو پۆلیسو زێرەڤانى لەبەردەم بارەگاكەمان بوونو ئەو كەسانە هەموویان بەجلو بەرگی مەدەنیەوە چەكى بێ مۆڵەتیان پێبووەو تەقەیان كردووەو هێزە ئەمنیەكانیش هیچ كەسێك لەوانەى دەستگیرنەكردووە كەپێشێلى یاسایان كردووەو چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە.   
 ئێمە لەكاتێكدا ئیدانەى ئەم كردەوە تیرۆرستیە دەكەین كە بەرامبەرمان ئەنجامدراوەو داوا لەبەرێزتان دەكەین كە بە ئەركى خۆتان هەڵبستنو هەڵوێستێكى رونتان لەبەرامبەر ئەو پێشێلكاریانە هەبێت، ئەم كارەى خەڵكى گێرەشوێنو كەمتەرخەمیەكانى هێزەكانى ئاسایشو پۆلیس لەبەرامبەر دەستگیر نەكردنى گێرەشوێنان بە هەرەشەیەكى جدىو گەورە دەزانین بۆ كاری رۆژنامەنوسیمان لەشارى هەولێر، بەتایبەت كە سەرۆكى لێژنەى باڵاى پاراستنى هەرێم بەڵێنى ئەوەیدا كە هێزەكانیان بێلایەن دەبن لەكاتى بوونى كێشەدا، بەڵام ئەوەى جێگەى داخ بوو ئەو هێزانە بەئەركى خۆیان هەڵنەستانو نەیانویست ئەو كەسە گێرەشوێنانە دەستگیربكەن، ئەمەش لایەندارى هێزە چەكدارەكانى هەرێم دەردەخات.
 هەڵوسێتان لەبارەى ئەو پێشێلكاریە ترسناكەى كەبەرامبەر بە بارەگاى رۆژنامەى رۆژنامەو كەناڵى ئاسمانى KNN كرا لە شەوى رابردوو، جێگەى بایەخى ئێمەیەو هانى بەردەوامیمان ئەدات لەكارە رۆژنامەنوسیەكانمان لەو شارە، لە كۆتاییدا چاوەرێی هەڵویستى جدى ئێوە دەكەین.
 
 نوسینگەى هەولێرى رۆژنامەى رۆژنامەو كەناڵى ئاسمانى KNN
 27/7/2009
 
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە