کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆک حکومەتی بەیاننامە

Saturday, 25/04/2020, 23:32


سەرکی حکومەت مەسرور بارزانی نە موچە دابەش ئەکا، نە نەوت و نەکارەباش، حکموەتەکەی مەسرور شکستی هێناوه لە ئیدارەدانی حکومەت کاتی ئەوەیە بگەڕێتەوە نێو بینا بەدناوەکەی پاراستن ، ئاخر ئەو چێژ لەوە وەردەگرێ ، سەردەشتەکان تیرۆر بکا و ناز سلێمان یەعقوبەکان بخنکێنێ و هێمن مامەندەکان لە زیندانەکان توند بکات و دڵی دایکان بسوتێنێ.. سەرۆک حکومەتی بەیاننامە و چێژ لە فەراهەمکردنی خوشگوزەرانی و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان  وەردەگرێت
ئەو لە سەرەتاکانی ژیانی خراوەتە بەر تاقیکردنەوە ئیستیخباراتیەکانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوان و خەڵکانی غەیرە پارتی و داتاشینی سیناریۆ گەلێک بۆ ڕەوایەتیدان بە تیرۆرکردن و گرتن و شوێن بزرکردن و ئازار و ئەشکەنجەدانیان..
ئەوبۆ سزادانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و دەروازەی ڕاپەڕین واتە زۆنی سەوز هاتوە،
ئەو هاتوە برسیەکان برسیتر و تاقم و دەستەکەی پاراستن کە لەگەڵ خۆی هێناونی بۆدام و دەزگاکانی نێو حکومەت دەوڵەمەندتر و دەستکراوەتر بکات..
ئەو هاتووە حکومەتێکی پۆلیسیی بنیاتبنێ لەبری وەڵام دانەوە بە ووشە کاتژمێر دوانزە شەو ڕۆژنامەنوسەکان ماڤیا ئاسا لەباوەشی دایکیان بڕفێنێ و تۆمەت گەلێکی ناڕەوایان بخزێنێتە پاڵ....
ئەو هاتوە درێژە بە قوناخەکانی کولە مەرگی هاوڵاتیان و نەدان و بەردەوامیدان بە نەرێتی چارەگە موچە بدات ،ئەو هاتوە هەژارەکان هەژاربن و جار نا جارێک کۆمەکی ڕێخراوە نێو دەوڵەتیەکان بۆخەڵکی هەژار لۆگۆ و وێنەی دەزگای خێرخوازی بارزانی پێوە بئاڵێنێ و بەسەر ماڵە پارتیەکانی دابەشبکات وەکو دەستکەوتێکی گەورە بۆ حکومەتەکەی!
لە دوو هەفتەی پێشوو بەپاساوی یارمەتیدانی هاوڵاتیان مەسرور بارزانی 20 ملیۆن دۆلاری سواڵئاسا وەرگرتووە تەنیا لە خێرخوازان ،جگە لە 3 ملیار و نیوی بەغداد و هاوکاریەک لە رێكخراوی تەندروستی (WHO) جیهانیەوە، هەتا ئێستا نازانرێت لەکوێیە و چی لێهاتووە و چۆن سەرفکراوە دینارێکشی نەدراوە بە هاوڵاتیان؟!

سەرۆک حکومەتی بەیاننامە

هەر زوو لای زۆرێک نیشانەکانی شکست و بەڵێنە درۆینەکان لە کابینەکەیدا خۆیان دەرخست ،وەک هەڵگرتنی کۆمەڵێک بەڵێنی قەبه و پاکێجی چاکسازیی بەیارمەتی هاوئاوازەکانی کە تا ئێستاش هیچیان جێبەجێنەکراون و ئەوەتا موچە هەر وەک خۆیەتی و تا ئێستا موچەی مانگی ۱۲ساڵی ڕابردوو دابەشنەکراوە!
جیاوازیەکی نیشان نەداوە لەگەڵ حکومەتی پێش خۆی لەوە بترازێ هەنگاوگەلێکی ناوە ڕووەو حکومەتێکی پۆلیسیی و لەڕۆژێکدا سێ بەیاننامە بڵاودەکاتەوە سەرۆک حکومەتی بەیاننامە ناوێکی گونجاوە بۆی......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە