کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەڵێن پارتی باش بووە........!!!؟

Monday, 08/08/2011, 12:00




لەم چەندڕۆژەی دوایدا هاورێیەكم ووتی دەڵێی پارتی باش بووە،منیش ووتم چی؟ووتی هاورێ دەڵێم دەڵێی پارتی باش بووە،منیش ووتم چ باشیێك ووتی ئەوەنیە خەڵكی قسەی لەسەرئەكەن دەڵێَی وەك جاران نەماوە،منیش ووتم كام باشی كوشتنی سەدان هاوڵاتی بێ تاوان لەچەندخولەكێكدا،دەركردنی چەند بڕیارێك كەخۆیان پابەندی نابن ووتم ،هاورێ كاتی خۆی ماهاتما گاندی ووتی نابێ هیچ هاوڵاتیەكی نیشتیمانەكەم كەل وپەلی ئینگلیزبەكاربهَنێت خۆشی بەرلەهەركەسێكیترملكەچی بڕیارەكان بوو،ئەمە بووە هۆی چەسپاندنی بڕیارەكان و وەدەرنان وپشت گوێ خستنی داگیركەروبەكارنەبردنی بەرهەمەكانیان،ئەم دەسەڵات دارانەی ئەم هەرێمەش چەندین كۆشكی خەیاڵی ولەچیاتی سەیارەیەك گەراچێكی سەیارەیان هەیە،ئەوەی منی ئاسوودەكردووە،هۆشیاربوونەوەی خەڵكی ووڵاتەكەمە،گەنجەكانمان زۆرلەدەسەڵاتدارەكانمان ووریاترو بەسەلیقەترن،ئەم بەرپرسانە ئەوەندە ناشیرین بووون لەبەرچاومان،جاران ئەگەرهاوڵاتیەك ئەمانی ئەدی ئەچۆوەلای وسەرسام ئەبوو،بەڵام ئەمڕۆئەوەندە ناشیرین بوو ون،هەركەخەڵك خۆیان یان براوكوڕوكەسوكارەكانیان ئەبینێت،لەناخانائەكووڵن و وێنەی ڕاستەقینەیان دزوگەندەڵ وخۆفرۆش وچاش بوونە لەدیدەی خەڵكیدا، بەوهاورێیەم ووت ڕاستە پارتی وەك جاران لەبەرچاوی خەڵكی لەكەس ناداوكەس ناكوژێ وكەس دەستگیرناكات لەئێستادا،ئەزانی بۆچونكە ئەم هەنگاوانەی زیاترلەبەرچاوی خەڵكی ناشیرین ئەكاوخەڵكێكی زۆرتری لێ دوورئەخاتەوە،وانەبێ پارتی هیچ لەسیاسەت نەزانێ بەشی خۆی لەهونەری سیاسەت گەیشتووە،بەڵام نازانێ چۆنی مومارەسەبكات،چونكە نامۆبوونێك لەنێوان خۆی وسیاسەت بەدی ئەكا،هەرچەندە پارتی كەسانی پاك وبەتواناوخاوەن بڕوانامەی ناوێ ئەم كەسانێكی ئەوێ كەعەسكەری وعەشایەروئاستی مەعریفیان لەپلەی سفرابێ،چونكەئەم چۆرە كەسانە سەربۆمنداڵەكانیشیان شۆڕئەكەن وهەركارێكی نابەجێیان پێ بسپێرن بەچێی دێنن وملكەجی فەرمایشتەكانیان ئەبن،وەك مەیموون لەبەردەمیان هەڵئەپەڕن بۆئەوەی ئەمانیش بخەنە لیستی چەتەكانەوە كەداهاتی ئەم خەڵكەدەبێ هەرڕاپێچی بەردەم دادگایەكی عادلانەیان بكات، ئەوهاوڕێیەم ووتی واتە پارتی دەستی لەكوشتنی خەڵكی بێ تاوان یاخودئەوخەڵكانەی هێناوە كەتاوانباربوونیان تەنهائینتیمای سیاسیە،ووتم بەشێوەكەی جاران بەڵێ ئێستادوای بەژداربوونیان لەچەندین خولی دەزگای موسادی خوێناوی ئیسرائیل بڕوانامەی تۆمەت و ڕووڕەشیان بەدەست هێناوە،ئێستائەتوانن چەندین تۆمەت بۆهەرهاوڵاتیەك دروست بكەن كەخۆیان مەبەستیان بێ،وەك ئەوتۆمەتەی كەبۆسەردەشت عوسمانی جوانە مەرگیان دروست كردوو بەتیرۆریستیان دایە قەڵەم كەئەم تۆمەت باركردنەش مووچركی بەلەشی هەمووان هێناو هەموومان لەشوێنی خۆمانەوە بەم هەنگاوەیان شەكەت ودۆش داماین،هەریەكێ لەوێستگەكانی ژیانی خۆی پەڕەگرافێكی خوێند بێتەوە ئەزانێ سەردەشتێك كەكتێبەكانی (نیكۆس كازانتزاكی) یۆنانی خوێندبێتەوە،ئەزانێ هیچ چۆرە پەیوەندیەك لەنێوان سەردەشت ولایەنە سەلەفیەكان بوونی لەئەرزی واقیحدانەبووەوسەردەشتێك كەكتێبەكانی كازانتزاكی بەشێكی كتێبخانەجكۆلانەی ماڵەكەی پێكهێنابێ ڕوون وئاشكرایە ئەمە درۆیەكی پەتی ومنداڵانەیە،هاوسەرەكەی (نیكۆس كازانتزاكی)لەبیرەوەرییەكانی دەیگێرێتەوەو دەڵێ ڕۆژێ نەم دی (كازانتزاكی) بڵێ ئەوەتا ئاینێكم دۆزیەوە وباوەڕم پێی هێنا،واتە تالەژیان بوو لەگەڵ هیچێك لەدیانەتەكان بەینی نەبوو وهیچیان نەیانتوانی كازانتزاكی بۆلای خۆی كێش بكات،واتە پارتی لەئێستادانەك هەربەشێوەی سەد دەرسەد شارەزایە لەهونەری تەزویركرنا بەڵكوخەبیرە لەهونەری تۆمەت دروست كردنیشا،پارتی هەركات مەبەستی بێ بەبەرنامەیەكی چەندخولەكی دەزگای ئاژانسی پاراستنەناشەرحیەكەیان،كارەساتی گەورە گەورەوماڵ وێران كەر ئەخوڵقێنن،دڵی سەدان دایكی ترئەسوتێنن وسەدان گەنچی خاوەن چەندین خەون وهیوالەژیان لەپێناوماوەنەوەیان لەكورسی دەسەڵاتان حەواڵەی ئەودونیائەكەن،وانەبێ لەم سەدەی بیست ویەكەدا خەڵك ئەمانی نەناسیبێت ولەتاكتیك وفرت وفێڵەكانیان نەگەیشت بێت،دڵنیابن ئەوخەڵكانەی ئامادەی نۆكەری وئامادەی ئاوخواردنەوەنین لەوكانیاوی ئێوە كەئەم كانیاوە نیحمەتی خوایەوبەم خەڵكە هەژارستەم دیدەی ئەم وڵاتەی داوەكەچی ئێوە ڵێڵتان كردووەوسەراوسەربن ئاوی بۆلێ ئەدەن هەرچی ناشرین وقرش وپۆخەڵی چەستەتانە بەم كانیاوەوەچۆرێك پاكیزەی كاتیتان بەدەست هێناوە، خۆ دەبێ ڕەشەبایەكیش هەڵكات وئەم سەرقۆزی بن ئاڵۆزانە پەتی كاتەوەو ڕووخساری ڕاستەقینەی بەراییان بخاتەوە پێش چاوان،خەڵك باش لەوەگەیشتووە كەهەریەكێ پارتی نەبێ ولەگەڵ خۆیان نەبێ ماریشی پێوە باپارتی مارە كوبڕاكەی تەحلیم داوە وبۆی دەست نیشان كردووە بچێ بەكێوەوەبات،چەندین بەسەرهاتیان بۆگێڕاینەوە چەندین جارخۆمان بینیمان چۆن وبەچ شێوەیەك كێشەی كۆمەڵایەتیان بۆكەسانێك دروست كردوولەدوایدا لێتان كردن بەكێشەی سیاسی وچەندین شێوەی ترتائەوەی مەبەستیان بووە،هەرچۆنێك بێت وبەتیرۆركردن كوشتن وهەرشێوە تاكتكێكی سیاسی ترلەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە هەلی حوكمڕانیان لەبەردەم ناهێڵێت ودواتریش دەست گیركردن گواستنەوەتان لەم بەندیخانەوەبۆئەم دادگا باقی ژیانتان وڕۆژەكانی مانەوەتان ئەبێ دەبێ چۆن دڵی خەڵكتان سوتاندووە وچۆن خەڵكتان كوشتووەو ئازاروئەشكەنجەتان داون هەمووئەمانەكۆتای درامای ژیانی ئێوەبێ وهەروەكو چۆنیش باو بووە (پەتی زۆرداری لەئەستووریدا پچڕاوە)وەودەپچڕێت ئەوكاتیش نەحەرزقووتدان ئەداونە كارێكتان كردووە تاخواوەندبەرەوئاسمان هەڵتان بخات ئەوكاتیش كوونە مشكتان لێ ئەبێ بەقەیسەری،،،و
ئێمەش بەنیشتیمانێك شادئەبینەوە كەخاكی خۆمان بووە وهەرلەلایەن نووخبەیەكی كوردەوە مۆنۆپۆل ودەست بەسەرخراوە نەك لەلایەن بەعس ومیت وئیتڵاعاتەوە،،،،


پێشكەشەبە/نەبەز گۆران كەدەنگێكە
لەبێ دەنگیمان، كە دەنگێكە بۆشكانی
بێ دەنگیمان،،،



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە