پەیامی سەردەشتێكیتر...
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
دوابەدوای تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس وخویّندكا ر شەهیدسەردەشت عوسمان ئیتردەسەلاّت دارانی ئیماراتی زەرد لیّى پالّكەوتن بەجۆریّك رەنگە ئەوشەوە شەرابی سووریشیان هەلّدابیّ و قا قا ئەوەیان ووتبیّ،ئیترئیّمە كەوشەنی ژیّر ڕكیّفی خۆمان پاكردەوە لەدەست تابوورەكانی پیّنچەم؛
چونكە هەمیشە لە فەرهەنگی پارتی دیموكراتی هەموو ئەو مرۆڤانەی لەبەرەی ئەو نەبوو وون، بیّ بەشی نەكردوون لەتۆمەت خستنە پالّ وسیخووری وولاّتانی بیّگانە؛هەلّبەتە لەم تۆمەت باركردن وپۆلین كردنە ڕۆژنامەنووسانی ئازادو خاوەن جەسارەت پشكی شیّریان بەركەووتووە؛
وەلیّ ئەوەی ڕۆژیّ خویّندنەوەی بۆئەداى ئەم پارتە سیاسیە كردبیّ بیّگومان ئەوەی بۆ روون بۆتەوە،كەئەم هیّزە هیچ جۆرە مۆدیلیّكی سیاسى مۆد یّرنی پیّ فەراهەم نابیّ،چگە لەلاسای كردنەوەی پارت و تەفگەرە تۆتالیتاریزم و داپلۆسیّنەرەكانی جیهانی پیّش خۆی واتە پارتی ڕیّك كۆپی كراوی ئەم پارتانەیە، بەتایبەتیش حیزبی بە عس،،،ڕەنگە هەرئە وشەوەی هەوالّی تیرۆركردنی سەردەشت بلاّبۆوە، ڕەنگە هەرئەوشەوە بەشیّكی زۆریان ئەوەیان ووتبیّ بوونەوەریّكی تری كالّفاممان یان هەرناو یّكیتر كەهەمیشە ووشە ی ڕیّك وجوانیان لە سەر زاربۆ بەیان ناكریّ حەوالّە ی ئەودونیاكرد،بەلاّم من لیّرەو ئەوەیان بۆروون دەكەمەوە كەشەهید سەردەشت عوسمان سیمبوولى ئازادییە لەم وولاّتەدا،بەتا یبەتیش لە سنووری ژیّردەسەلاّتی پارتی دیموكراتی وهەولیّری پا یتەخت دا،ئەوپایتەختە ی كە هیّندە بەرتەسكیان كردووەتەوە جیّگەی پەیكەریّكی شەهیدسەردەشتی تیانە بیّتەوە، ئەوپایتەختەی مەحروومیان كردووە لە هە لّمژینی
هەناسەیەكی ئازادوسەربەست،ئەم هەریّمەو ئەم پایتەختە خاكی هەمووسەردەشت عوسمانەكانە نەك ئەوانەی بەدەبابەكانی بەعس وتەیارەكانی تووركیا چنگیان خستووە،، بۆیە لیّرەوە دووپاتی دەكەمەوە كەئیّمە چیتر بیّدەنگ نابین لەئاست ئەو هەموو نا عەدالەتی و شوویّن بزركردن وكوشتن وتیرۆركردنی خەلّكی بیّ تاوان ولەناوبردنی هاونیشتیمانیانی ئەم وولاّتە،ئەمە پەیمانیّكە من خۆم داومەوجاریّترلە گەلّ شەهید سەردەشتی نویّ ئەكەمەوە، وەك یەكیّ لەوسەدان و هەزاران سەردەشتانەی كە بڕیاریانداوە و نەخشە ڕیّگای سەردەشتی شەهید ئەكەن، بەنەخشە ڕیّگای سەرەكی وڕاستە قینەی خۆیان لەئیماراتی زەردا،،،،
_هەریر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست