سمایل گۆڕان پیاوێك لەبەردەم هەزاركەسدا
Thursday, 28/07/2011, 12:00
1. ئەوەی رۆژێك ڕێگای بكەوێتە هەریرەوە ومام سمایل دیدەنی كا هەرلەیەكەم تێڕوانینداهەست بەگڕوتینی ئاگری ئەودۆزەخە ئەكاكەهەڵكراوە بۆسوتاندن ولەناوبردنی هەزاران ڕۆڵەی بێ تاوان تاوانیان بەلای دەسەڵاتەوەتەنیاوتەنیاهەڵبژاردنی هێزێكیترە یاخودلیستێ كیترە كەئەمەش ماڤی خۆیانە، تەنیا یەك سەیركردنی مام سمایل بەم شێوە تووند وتۆڵیە ڕەفتاروكردەوەی ئەم دەسەڵاتەمان وەك شانۆبۆنمایش دەكات مام سمایل هاوڵاتیەكی دانیشتووی باتاسە دووكانێكی فرۆشتنی گەجی هەیە دووكانێكی جكۆلەلەسەر ڕێگای سەرەكی هەریر/باتاس،،هەمووڕۆژێ لەكاتی هاتن وگەڕانەوەیدا ئەم وەك پێشمەرگەیەكی خاوەن مەبدەئوو ڕۆڵەیەكی دڵسۆزئەكەوێتە بەرچاوان ئەم هەمیشە چەكەكەی بەشانەوە وەیەوهەندێك جاریش بەدەستیەوە ئەیگرێ كەسەیری ئەكەیت زۆربەی كات كڕو بێ دەنگە وەك ئەوەی كەخەمی هەمووئەم خەڵكەی لەكۆڵی هەڵگرتبێ،ئەم زۆربەی ڕووبەری دوكانەكەی بە پۆستەرو وێنەودروشمەكانی بزوتنەوەی گۆڕان داپۆشیوە،چەكەكەی شانیشی بۆپارێزگاریكردن لەخۆی لكاندووە ئەم زۆربەی كاتەكانی بەسەیركردنی كەناڵی ئاسمانی كەی ئێن ئێن بەسەردەباوچكە لەم كەناڵە كاتەكانی خۆی بەمانی ترنابەخشێ، وەكوهەندێك لەدۆستانی ئەیلێَََن ودووپاتیشی دەكەنەوە،لەناوەڕاستی ژوورەكەی ڕادەكشێو بەتاسەوە گوێ بۆهەواڵ و بەرنامەكانی شل دەكات،ئەوەی بەم ڕێگایە تێپەرێ وسڵاولەمام سمایل بكائەم دووپەنجەی بۆ بەرزدەكاتەوە وەك ئاماژەی سەركەوتن،ئەوەیشی بەلاشیا تێپەڕێ وڕەخنە یاخود وورتەیەك بەزمانیابێ دژی بزوتنەوەی گۆڕان مام سمایل جەكەكەی لەشانی دائەگرێ وهەندێ جاریش دەست بۆڕومانەكانی گیرفانی ئەباوكابرا زیڕە ئەكاوبەپەلە ئەم ناوە جێدێڵی ومام سمایل زۆرجار ڕایگەیاندووە كە دووكانەكەی بارەگای سەرەكی گۆڕانە لەم سنوورەداوكەس بۆی نیە سوكایەتی بەم بارەگایە بكات چونكە تەنیاگۆڕان ئەتوانێ ئەم خەڵكە ڕەش وڕووتەلەدەستی ئەم زوڵم وزۆرداریەو ئەم سیستەمە كلاسیكیە ڕزگاربات،،ئەم جۆرە ووجودەی مام سمایل دەسەڵاتی نیگەران كردووەوچەند ین بەرپرسی باڵای خۆیان بۆلای ناردووە بەڵێنی قەبە قەبە پێی ڕاگەیاندووە بەڵام سمایل ڕەتی كردۆتەوەوپێداگری لەسەربەردەوام بوون وگۆڕان بوونی خۆی كردۆتەوە،زۆرێك لەوگەشتیارانەی بۆناوچەگەشتیاریەكانی وەك بێخاڵ وگەلی عەلی بەگ وناوچەگەشتیاریەكانی تر لەدەرەوە ناوەوە دێن لای مام سمایل لائەدەن چەندین وێنەی لەگەڵائەگرن بۆیادگاری،ئەمیش بەدڵێكی فراوان داواكەیان قبوڵ ئەكاودوای وێنەكانیش باسی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆئەكاوهۆكاری گۆڕان بوونی خۆی بۆیان ڕوون دەكاتەوە،مام سمایل ئەوكاتانەی لەدووكانەكەیەتی دێتەبەردەم دووكانەكەی وچەكەكەی بەردەوام لەشانیەتی بەدەم پیاسەكردنەوە ئەڵێ ئەیگۆرین كەڵكی نەماوە بەسەری خۆم دەبێ بیگۆرین ئەگینا تیائەچین،ئەوەی كەمام سمایلی زۆرخۆشحاڵ ئەكا بینینی بەڕێز نەوشیروان مستەفایە كەسەیری تەلەفزیۆن ئەكا یاخود ڕۆژنامەوگۆڤارێك ئەكەوێتە بەرچاوی دەپرسێ كوا وێنەی نەوشیروانی تیایە ئەگەروێنەی تیابێ لێی ئەڕوانێ ولێی ووردئەبێتەوە ئەگەر نەشبووئەلێێ لایبە ڕووی تێ ناكات،لایەكیتری خۆشحاڵی مام سمایل مەشهووربونیەتی ئەڵێ خەڵك منی خۆش ئەوێت ولەویلایەتەكرتووە ئەمەریكاوكوردەكانی دەرەوە باسم ئەكەن وپەیام دەست خۆشیم بۆئەنێرن، لێرەوە شایەنی خۆیەتی لەڕووی خەم خۆری وەك پێشمەرگەیەكی دڵسۆزبۆئایندەیەكی گەش لێی بڕوانین و بەتاكە چەكداری بزوتنەوەی گۆڕانی بدەینە قەڵەم چونكە چگە لەم پیاوە گۆڕان هێزی چەكداری نیە ولێرەوە ش شایەنی خۆیەتی نازناوی(مام ڕۆستەم)ی باتاسی پێ ببەخشین،بزوتنەوەی گۆڕانیش هەوڵ وماندووبونەكانی لەبیرنەكات چونكە بوونی مام سمایل لەم سنوورەدابۆگۆڕان بەقەد وجوودی چەند ین بارەگا قورسایی وكاریگەری خۆی هەیە،مام سمایلیش بەردەوام دەبێ وئەڵێ ئەیگۆرین كەڵكی نەماوە،ئەیگۆرین ئەیگۆرین ئەیگۆرین،،بەسەریخۆم،
_هەریر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست