بۆچی ڕووی قەڵەمەكەی من لەپارتیە؟!
Friday, 01/07/2011, 12:00
لەم ووتارەدامەبەستمە وەڵامی ئەوبێ جورئەت ودووڕوانە بدەمەوە كە تۆمەت بارم ئەكەن بەبوونی عوقدبەرامبەربەپارتی دیموكراتی كوردستان وهەندێك لەبەرپرسیانی من نەدوژمنی پارتیم ونە هیچ كەسێك بەنەیاری خۆم ئەزانم،نەفرەتیش لەم كەسانەئەكەم كە باس وخواسێك دروست ئەكەن بۆبازرگانی پێكردن لەپێناوبەرژەوەندی خودی خۆیان دەستكەوتنی بڕێك پارە كەبوودجەی ئەم خەڵكەیە وئەمان بەهەوەزی خۆیان بەدیاری ئەیبەخشن بەئەم وئەومن خۆم نەبەنەیاری هیچ لایەنێكی سیاسی ونەهیچ كەس دەزانم ئەوەشی لەخەیاڵیا منی كردووە بەنەیاری خۆی من لەلایەنی خۆمەوەهیچ شك نابەم هاوڵاتیەكی سادەی ئەم ووڵاتەم چەكی من قەڵەمە ئەوانەشی قەڵەم بە دوژمنی سەرسەختی خۆیان دادەنێن دوامەنزڵگایان تەنیاوتەنیا زبڵدانی مێژووە،سەرەڕای ڕەتكردنەوەی دووپاتی دەكەمەوە هەر دیاردەوڕووداوێكی نابەجێ ڕووباقەڵەمەكەی من لەسەری ئەوەستێ وئەیخاتە بەرچاوی گشتی جالەهەرشوێنێكی ئەم كوردستانەوهەرلایەنێكی سیاسی بێت هەركات یە كێ دروست ئەبێ هەوڵی ئەمان ڕووخاندنیەتی رێ پێنەدانی بۆدەست بردنی ئەوئەشكەوت گەلەی كەعەیب وعاری خۆیانیان تیاحەشارداوە،خۆئێمە سەدان ڕۆژنامەنوسی چالاك وبوێرمان هەیە لەشاری هەلمَەت وقوربانی هەرچی بڵاوكراوەی ئازادوسەربەخۆیە لەوێوە دەردەچێت كارەساتە زۆریش سەیرە لەم پایتەختە پان وبەرینە وچوارچێوەكەی دەنگی ناڕەزایەتی نەبێ كەئەمان دەهۆڵی بۆئەكوتن ودەنگی دەهۆڵەكەشیان لەدوورەوە بەچێژە سحرەكەشی
هەرزووبەتاڵ دەبێتەوە،بۆچی هێندە نامۆن بەوكەسانەی لەسەنگەری ئێوەنین وبەئاوازی
خۆتان هەڵناپەڕن،بۆئێوە هەرگیزبەووشە قەڵسن وتوانای وەڵام دانەوەتان نیە بە ووشە
جگە لەفیشەك،ئەگەرئێوە بەنیازن بەم شێوە وبەتیڕۆركردنی قەڵەم بەردەوامی بە حوكمڕانی بەن،ئەوە لەبەرچاوتان بێ ئەم ڕۆژە هەردێ كەمناڵە كانی سەرشەقامەكان
بە دەمانچەی ئاوی شاربەدەرو ووڵات بەدەرتان كەن ، مەبەستی ئێمە چەسپاندی كۆڵەكەكان دیموكراسی وئازاد یەكانی تاكە ، خۆمن لێرە ئەژیم شوێنەكانی تردەنگی
ئازادی تاڕادەیەك تیا ئەبیسترێ ، من لێرە ئەژیم ناتوانم وەك هەندێ كارمەندو
ڕۆژنامەنوس بۆلەخۆڕازیكردنی گشت هێزە سیاسیەكان كاربكەم هیچیان لەخۆم نەتۆرێنم ئەوەی ئەیڵیم حەقە وڕەقە ڕەقكێك وەك فیشەكانتان نا كەلە چەندچركەیەك سەدان هاوڵاتی بێتاوانی خەڵتانی خوێن كردبەڵكو ڕەقێك كە ئەبێتە مایەی نائاسوودەی بۆ گەندەڵ وتاوانباران بەدزینی بوودجەی خەڵك،لەهەركوێ بەرژەوەندیە باڵاكانی میللەتەمی لێبێ ئەوێ فیردەوسمە جا بوركان بێ یاخوود جەنەت ،سڵ لەبوختان وتۆمەتەكانتان ناكەمەوە ئەگەربەرچاویشم گرتوون بەم ئەندازەی كەئارامی لێ بڕیوون،فەرموون من كەسێكى تاك و تەنیام،هێندەش خۆشحاڵ ئەبم كەخوێنی من ببێتە فاكتەری سەرەخۆری ئێوەوگەڕانەوەی هەوری ئازادی بۆئاسمانی ووڵات،بێ سنوور ئاسوودە ئەبم خوێنی من ببێتە بەری ڕووەك بۆمنداڵە هەتیووگشت هەژارونەدارەكان وهەرتاكێكی ئەم ووڵاتە،كەشەوان سەرئەنێنە سەرسەرینەكانیان بەهیوای بەیانیەكی گەش وڕۆژێكی كامەران داهاتێك كەسكە برسیەكانیان تێربكاو،هەر ڕوح لەبەرێكی ئەم ووڵاتە بەئازادی بژیەن وباڵندەكانیش بەئازادی لەشەقەی باڵ بەن،ئایە ڕەوایە من لێرە بیگوزەرێنم،خۆم لەتاڵی ونادادپەروەری گەندەڵیەكەشی بدزمەوە، وەك ڕۆژی ڕووناك ڕوونە هەڵمەت وقوربانی بەشی خۆی بەڵكو زیاتریش مرۆڤ گەلێكی واجالاكی تیاهەڵكەوتووە،سڵ لەهیچ قوربانیەك نەكاتەوەلەپێناو گواستنەوەوخستنەڕووی گشت كاروكردەوە نەشیاوەكان،ئێمەش سڵ ناكەینەوە ڕێبازی ئەوان پیادەئەكەین لەپێناوكوردستانێكی سەوز وئاوەدان وئازادانەتر،ئەمەیەكەم ودوا وەڵاممە
بۆپیاوانی حیزب وهەمووئەوانەشی چاویان بەسەركەوتنی مرۆڤەكان هەڵنایەت تۆمەت و
قسەهەڵبەستراوەكانتان بۆ من زێدەگەورەی و بەهێزترین ووزەی بەردەوامیە بۆبەردەوامیم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست