حەیدەرى دز بەم نوسراوە ئەشكەوتى بەستونى وێرانكرد

Monday, 21/06/2010, 12:00


شوێنەوارناسێكى هەولێر لە سایتى كوردستان پۆستى خۆشەویست ڕۆژى 27-5-2010 پێشمەرگەیەكى یەكێتى نیشتمانى كوردستان وتارێكى بڵاوكرد بە ناونیشانى (وێرانكردنى وێنەكانى ئەشكەوتى گوندك لەلایەن نیهاد بارزانیەوە) نوسیویەتى وتارێكم لە برادەرێكم وەرگرت كەلە 4-3-2010 لە كوردستان پۆستدا بڵاوببو بە ناونیشانى (حەیدەرى مافخۆرى شوێنەوارناسان و پیاوى نەوزاد هادى جاشى عومەر ێۆفى) لە وتارەكەیدا نوسرابو كە چۆن نەوزاد هادى پارێزگارى پایتەختى كوردستان یەكێك بوە لە مەفرەزە خاسەى جاسوسى بەعس عومەر سۆفى گۆڕبەگۆر و چۆن بەڕێوەبەرى شوێنەوارانى هەولێر حەیدەر حەسەنى دەرچوى بەشى شانۆ لە پەیمانگاى هونەرە جوانەكان ئەشكەوتى بەستونى فرۆشتوە بە كاروان بارزانى.
ئەو پێشمەرگە بەڕێزە ووتویەتى نازانم ئەو ئەشكەوتە لەچ شاخێكە بەڵام بە خوێدنى ئەمە بیرم كەوتەوە چۆن نیهاد بارزانى بە فەرمانى مەسعود بارزانى براى وێنەكانى ئەشكەوتى گوندكى لە ناوچەى ئاكرێ وێرانكرد كە بەچاوى خۆم ئەمەم دیوە كاتێ پێشمەرگەى یەكێتى بوم لە ئاكرێ پێش شەڕى نێوان پارتى و یەكێتى و فەرماندەى یەكێتى لە گوندك مام غەفور مەخمورى بوو.ئیتر بە دوورو درێژى باسى كردوە. منیش لە پێشەكى دا دەڵێم هیچ كەس لە ئێمەى شوێنەوراناسانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتى شوێنەوران بە كارەساتى ئەشكەوتى گوندكى نەزانیوە چونكە ئەوانەى بونەتە بەڕێوەبەرى گشتى شوێنەواران دڵسۆزى شوێنەوار نەبون بەڵكو دڵسۆزى كورسیەكەیان بوون. بۆ تەنیا جارێكیش ئەم بەڕێوەبەرانە ئێمەى شوێنەوراناسانى هەولێر یان نە ناردوە بۆ سەردان و دیتنى شوێنەوارە گرنگەكانى وەك ئەم ئەشكەوتە و كەسمان نەمان دیتوە تەنیا لە سەرچاوەكاندا باسى ئەوەمان بینیوە بەتایبەتى لە كتێبەكەى تەها باقر و فوئاد سەفەر (المرشد الى مواگن اڵاپار والحچارە الرحلە الپالپە) لا 43-45. ئەمانە نوسیویانە وێنەكان دەگەڕێتەوە بۆ كۆتاییەكانى هەزارەى سێیەمى پێش زایین واتا بەر لە چوار هەزار ساڵ وتویانە بە وێنەكانى (لۆلۆ)یەكان دەچن لە نەخشەى نارام سین لە قەرەداغ و نەخشەى (انوبانینى) لە زەهاو. واتا بە پێ قسەى ئەم دوو گەورە شوێنەوارناسانەى عێراق وێنەكانى ئەشكەوتى گوندك سۆمەری و ئەكەدی و بابلی و ئاشورى نین بەڵكو هى كوردەكانن. وێنەى ئەشكەوتەكە لەم كتێبەدا هەیە. بەڕاستى وێرانكردنى ئەم شوێنەوارە لەپێناوى دۆزینى خەزنەو تەماع تاوانێكى زۆر گەورەیە دژ بە مێژووى كورد. بەپێ ئەو زانیاریانەى لەلامە حەز دەكەم باسى ئەشكەوتى بەستون بكەم : ئەم ئەشكەوتە لە شاخى برادۆستە لە ڕۆژهەڵاتى ئەشكەوتى شانەدەر و لە باكورى دێ خەلان كە لە بەهارى (2007) تیمێكى شوێنەوراناسانى ڕوسیا هاتنە دائیرەكەمان و چون بۆ نێو ئەشكەوتەكە و كەناڵى(KTV) لە نێو ئەشكەوتەكەدا چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا كردن و چاوپێكەوتنەكەش چەند جارێك بڵاو كرایەوە بەپێ بۆ چونیان تەمەنى ئەشكەوتى بەستون تا دوو ملیۆن ساڵ دەڕوات و مرۆڤى تێدا ژیاوە پێش(250) هەزار ساڵ واتا كۆنترە لە مرۆڤى (نیان درتال) ى ئەشكەوتى شانەدەر، كۆمەڵێك لە كەەرەستەى بەردینى مرۆڤى كاتى بەردین (العێر الحجرى)) یان لەنێو ئەشكەوت و لەبەردەم ئە شكەوتیان دۆزى وەك لە (ktv) دا پێشانیاندا و تەسلیمى مۆزەخانەكەمان كرا. لە ساڵى 2008 شێخ كاروان بارزانى هاتە دائیرەى شوێنەورانى هەولێر و داواى لە حەیدەر كرد بەڕەسمى ڕێگەى پێ بدات ئەشكەوتى بەستون پاك بكات و هە رچى گڵى كۆنى تێدایە فڕى بدات و بیكاتە شوێنێكى گەشت و گوزارى بۆخۆى. هەندێك لە ئێمەى شوێنەوارناسان لەوێ ئامادەبوین كاتێك شێخ كاروان هلاتە لاى حەیدەر، حەیدەر پێ نەوت ئەمە پێچەوانەى یاسایە پێ نەوت ئەگەر كنەو پشكنینى شوێنەوارى لە ئەشكەوتەكەدا بكرێت پتر لە دەساڵ دەخایەنێت وەك تیمى ڕوسى ئەمەى لە (Ktv) ووتوە، حەیدەر پێ نەوت هیچ شوێنەوارناسێك لە كوردستان و عێراق نیە لە (تنقیبات)ى ئەشكەوت بزانێت بەڵكو زۆر كیفى خۆش بوو بە داواكاریەكەى شێخ كاروان چونكە دەیزانى پاداشتێك، پارەیەكى لێ وەردەگرێت ئیتر خێرا لیژنەیەكى پێك هێنا لە سێ كەسى شوێنەوراناس و پێى ووتن دەبێ لەگەڵ شێخ بچن سەرپەرشتى پاك كردنى ئەشكەوتەكە بكەن كە ئەمانەبون وەك ناویان دەبینن لەم نوسراوە بە ئیمزاى حەیدەر حەسەن بە ژمارە (1/10/708) ڕۆژى (28/7/2008) كە وێنەى لەگەڵ ئەم ووتارەیە. ئیتر شێخ كاروانیش بەڵێندەرى گرت و ئەویش ڕۆژانە نزیك سەد كرێكارى خستە ناو ئەو ئەشكەوتە گەورەیە و لە ماوەى بیست ڕۆژدا و بەپەلە هەرچى تێدابوو دەریان هێناو فڕێیان دا. سەندیكاى شوێنەوراناسان لیژنەیەكى نارد بۆ ئەشكەوتە لەوانە شوێنەوراناس دڵشاد عەزیز كە لەو بارەیەوە ووتارێكى بڵاوكرد لە ڕۆژنامەى میدیا لە بەروارى 24-2-2009 بەڕاستى وەك ئێمە ئاگادارین ئەندامانى لیژنەكە زۆریان پێ ناخۆش بوو بەڵام لەسەریان فەرز كرا و دەشترسان لە شێخ كاروان چونكە لە بنەماڵەى بارزانە ئەم كارە ڕەفزبكەن و پێشیان ووتبو ئێمە لە تەنقیباتى ئەشكەوت نازانین، لەوانەشە كاروان و حەیدەر پێشتر ڕێك كەوتبن لەسەر ئەم كارە بەڵام لە دانیشتنەكە كاروان هیچ فشارێكى نەخستە سەر حەیدەر بەڵام حەیدەر نەشوێنەوارناسە و نەلە شوێنەوار دەزانێ و نەڕۆشنبیریشە بەڵكو مرۆڤێكى درۆزن و بوختان كەر و داوێن پیس و ساختەكارو بەد ڕەوشت و دزە پارتى كردویەتى بە بەڕێوەبەرى شوێنەورانى هەولێر لەبەر ئەوەى كۆمەڵێك سیفاتى خراپى هەیە و كردویەتى بە جاسوس لەسەر فەرمانبەران و تۆقاندنیان بەناوى حزب و لقى دو و مەكتەبى سیاسى و بەناوى پارێزگارە وە قەسەدەكات و ئێمەى فەرمانبەران دەتۆقێنێت لەبەر ئەمە ئێمەش وازمان لە پارتى هێناوە و زۆربەمان پارتى بووین چەندین جار سەندیكاكەمان (سوەندیكاى شوێنەوارناسان)كە نزیكەى (200)ئەندامى هەیە بەرپرسى لق پشتیوان ێادق و پارێزگار نەوزاد هادى ئاگاداریان كردون بە كردەوەكانى ئەم عەقڵیەت مناڵ و شانۆكارە و داوایان لێ كردن دائیرەكە لە چنگیان قوتاربكەن و یەكێك لە شوێنەوارناسە باشەكانى سەر بە پارتى بكەنە بەڕێوەبەر بەڵام سودى نەبوە زۆر جاریش لە بارەى دزى و ساختەكاریەكانى حەیدەر لە ڕۆژنامە و سایتەكاندا نوسراوە بەڵام هەر پشتگیرى دەكەن بەڵكو پاش ئەنجامدانى لەنێوبردنى كەرەستەى شوێنەوارى نێو ئەشكەوتەكە پلەیان بەرزتر كردوە بۆ جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى بە پێچەوانەى یاسا چونكە بڕوانامەى بەكالۆریۆسى نیە تا ئەو پلەیەى بدرێتێ. بەكورتى حەیدەریان لەوێ داناوە تا هەركارێكى خراپ دژى شوێنەوارەكان بۆ مەسلەحەتى هەندێ بەرپرس هەبێت ئەنجامى بدات بە شێوەیەكى فەرمى و قسەش هەیە دەڵێن دزى پارێزگار و پشتیوانى بەرپرسى لقە و هەر دزیەك بكات لە دائیرەكە و لە شوێنەواران لەگەڵیان بەش دەكات. وەك لە نوسراوەكەدا دیارە هیچ لایەنێكى سەروو خۆى ئاگادار نەكردوە نە وەزارەتى تایبەتمەند و نە ئەنجومەنى وەزیران بەڵكو سەربەخۆ كارەكەى كردوە بەڵام كەزانیویشیانە لێ پێچینەوەیان لەگەڵ نەكرد بەڵكو پلەى وەزیفەیان بەرزكردەوە. پارتى كە ئێمە هەشتا شوێنەوارناسى فرۆشت بە حەیدەرێكى دژى شوێنەواران ئێمەش مافى خۆمانە بەردەوام دژیان بنوسین و ڕسوایان بكەین و هەر ڕۆژێك بێت دەبێ دادگایی بكرێت لەسەر وێرانكردنى ئەشكەوتى بەستون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە