كۆرەك تیلیكۆم بەشدارە لە كوشتنى(سەردەشت عوسمان)بەشى(2)
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
هەرچەندە من هوونەرى نووسینم زۆر بێهێزە بەس تیرۆركردنى كاكە (سەردەشت)واى لێكردم كە چیتر بێدەنگ نەبم و ئەوەى دەیزانم بۆ خوێنەرانى كوردستان پۆستى بەرێز بیخەمەروو,هەرچەندە لە نووسینەكەى پێشووترم تیشكێكم خستە سەر جەللا دەكانى كۆرەك تیلیكۆم ودەزگاى پارستنى سەر بە بنەمالە بەلام دواى ئەوەى كە چەند زانیاریێكم لە چەند خوێنكارێكى كۆلیژى زمان و كارمەندێكى ئاساییشى گشتى هەولێرپێگەیشت,بە پێویستم زانى كە بیخەمە بەردیدى خوێنەران.هەروەك بینیمان و گوێبیستى بووین كەلەرۆژى(4)ىئەو مانگەچەند چەتەیێكى دەزگا بەدناوەكەى بنەمالە لە بەیانیێكى زوو بە بەرچاوى خەلك و خوێنكاران وپاساوانانىبەردەرگاى كۆلێژهەلسان بە لێدان وفراندنى خوێنكارو رۆژنامەنووس(سەردەشت عوسمان) ودواى ئەوەى كە هەوالى فراندنەكەى بە هاورێكانى دەگات,یەكێك لە هاورێیە نزیكەكانى خۆى هەولدەدات كە پەیوەندى پێوە بكات وهەست دەكات كەمۆباییلەكەى دانەخراوە بۆیە برادەران و عەمیدى كولیەكەى ئاگاداردەكاتەوە,دواتر پەیوەندى بە مەركەزى پۆلیسى هەولێر دەكەن و پێیدەلێن كە مۆباییلەكەى دانەخراوەو دەتوانن كە شوێنى ئەو تیرۆرستانە ئاشكرا بكرێت,بەلام كاكى مدیر دەلێت ئەمە بە كۆرەك تیلیكۆم بلێن بۆ ئەوەى یارمەتیمان بدات,كاتێك پەیوەندى دەگرن لەگەل كۆرەك,سەرانى كۆرەك دەلێن ئەمە رێپدانى دەوێت و مەمنوعە,جا ئەمە لێرەدا گومانى تەواومان لا دروست دەبێت ئەوە دەسەلمێنیت َ كە ئەمانیش تەوجیهاتیان پیگەیشتوە ,جا لێرەدا پرسیار دروست دەبێت كە ئاخۆ بۆ لەو كاتەى كە(یوسفى) ئەندامى گروپەكەى شێخى بارزان(شیخ زانا) كە رایكردبوو نەیاندەتوانى بیگرن و هەتا كۆرەك خۆى یارمەتى دان و توانیان شوێنەكەى دەست نیشان بكەن و بیگرن,یارمەتیتان دان بەس بۆ ئەم كەیسە نەتان كرد؟؟,كارمەندێكى ئاسایشى گشتى پارتى پێمیووت كاتیك كە گیرۆدەى گرتنى(یوسف)ببون,داوا لە كۆرەك كرا كە چاودێرى بخرێتە سەر ژمارەى ئەو تیرۆرستەو ووتى توانرا شوێنەكەى بدۆزرێتەوەودەستگیر كرا, جا بۆیە ئەمە ئەو راستیە دەردەخات كە كۆرەكیش هاو شەریكیان بووە,من سەیرم لەوە دێت كاتێك راستیێك دەلێیت لە سەر ئەم ماڤیایانە كۆمەلێك كەس دەستنیشان دەكەن بۆ ئەوەى ئەو كەسە ئاشكرا بكەن كە نهێنیەكەى دركاندووە,كاتیك لە بەشى یەكەم چەند تیشكێكم خستە سەر ئەو بابەتە كە سێك بەم ئیمەیلە
[email protected] ئیمەیل دەنێرێت و دەلێت بۆ خۆت دانیشەوكەر مەبە تەداخوول مەكە بۆیە من لێرەوە دەلێم كەر ئەو كەسەیە كە وولاتى خۆى دەفرۆشێتە ئەوبنەمالەیە. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست