ماتەمینی لە كوردستان و سەرچۆپییەكەی نەرمین عوسمان
Wednesday, 30/05/2012, 12:00
هاوار و ناڵەی ئافرەتێكی كەس و كار ئەنفال كراو لەو كاتەدا كە روفاتی 730 ئەنفال هێنرایەوە بۆ كوردستان، ئەبوایە ئەو ئافرەتانەی لە ئاستی سەركردایەتی حیزبە كوردیەكانن لە هەمو كەس زیاتر لە مانای ئەو ناڵە و فرمێسكانەی ژنان بگەن...
زۆرم لا سەیر بوو لە گەرمەی شین و شەپۆڕی ئەو ئافرەتانەی لە 27ی ئەم مانگەدا كە رۆژی ماتەمینی كوردستان بوو، دوای 24 ساڵ روفاتی پیرۆزی هاوسەر و برا و باوكیان بۆ هاتەوە، نەرمین عوسمانی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان لە هەردوو كەناڵی كوردسات و گەلی كوردستانەوە دەركەوت و ئاهەنگیان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتیەوە ئەگێڕا كە هێشتا 5 رۆژی ماوە!.
سەرچۆپی كێشانی نەرمین و رۆژی ماتەمینی كوردستان لە قتوی چ عەتارێكدایە؟ جگە لە قتوەكەی ئەو یەكێتیەی ئێستا هەیە؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست