سۆشیال دیمکراته‌که‌ی تاله‌بانی و ووته‌ی به نرخی سه‌رکرده‌کانی
Thursday, 11/06/2009, 12:00
زۆر جاری وا هه‌یه هه‌ندێ مرۆڤ که توشی له ده‌ستدانی ویژدان وکه‌سایه‌تی خۆی ده‌بێت ، به تایبه‌تی له ناو که‌سانی ده‌وروبه‌رو نزیکی خۆی ، هێنده هه‌ست به‌بچوکیو که‌می به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌کات له کاتی کاروکردارو قسه‌وباسی ڕۆژانه‌ی توشی جۆرێک له تێکشکان و سه‌رلێشێواوی ده‌بێت ،تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که کار‌و مێژووه باشه‌که‌ی خۆی و هاڤال و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی له‌که‌دار ده‌کات، ده‌شێ کاک حامیدی حاچی غالی مێژووه دوور‌و نزیکه‌کانی خۆی له بیرکردبێ بۆیه به‌و قسه‌و ووشه ناشازو ناشایستانه ڕووی قسه‌ی له نزیکترین هه‌ڤاله‌کانی دوێنێی ده‌کات ،که سالانێک پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌ری گیانی یه‌کتری بوون .
لێپرسراوی گشتی مه‌کته‌به‌کانی کۆمه‌لایه‌تی حامیدی حاجی غالی،هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌کانی پێشمه‌رگه چۆته ڕێزی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی که ینک سه‌ربه‌رشتی ده‌کرد،تا دوای شه‌ره باکوژیه‌که‌و له دوای 31-ئاب-1996 له‌و کاته ناسکه‌دا که ینک له هه‌موو کاتێک پێویستی به کادره‌کانی بوو ئه‌و زاته پشتی له هاوڕێیه‌کانی کرد‌و به‌ره‌وهۆلندا تێیته‌قاند ، له وولاتی هۆلنداش هه ر‌چی ووشه‌ی ناشیرین بوو ڕۆژانه ئاراسته‌ی سه‌رانی (ینک) ی ده‌کرد ، تا ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام حوسێن و ئه‌شکرابوونی فایله ره‌شه‌که‌ی کاکه حامید له سه‌فاره‌تی ئێراقی له وولاتی مه‌غریب ، له گه‌ل هه‌ندێ له هاڕێیه فایلداره‌کانی تر وه‌ک کاکه سه‌عدی پیره و زۆرانیتریش ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌و ووتاره کورته بگوترێ تۆ بلێی کاکه حامید ئێستا هێنده به سالاندا که‌وتبێ وزاکیره‌ی هێنده لاواز بوبێ که مێژوویی موخابه‌رات بوونه‌که‌ی وفیله نازداره‌که‌ی له یادچوبێ ،یاخوت ده‌یه‌وێ پێمان بڵێت له‌و کاته‌ی سه‌ری شۆڕی خسته نێو سه‌فاره‌ی ئێراقی له مه‌غریب فێری ووشه‌ی (دووده‌رکی) یان کردووه زه‌مانێک به‌ر له‌و ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ئه‌گه‌ر که‌سێک خیانه‌تێکی بکردایه ده‌وروبه‌ره‌که‌ی پێیان ده‌گووت بریا (ق...کت) بدابایه نه‌وه‌ک خۆت توشی ئه‌م خیانه‌ته بکردایه ،کاک حامیدی پێشمه‌رگه‌ی دوێنێ و موخابه‌رات وفایلداری ئه‌مڕو خیانه‌ته‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی وه‌ک هه‌ندێ له هاوڕێکانیتری پێ شه‌رمو ناشاز نییه ، که دێت بێشه‌رمانه ده‌ست به چاوییه‌وه ده‌نێت وه‌ک سه‌رۆ قادری هاوشه‌ریکی لیستی ئێستره چه‌موشه‌که له داخی لیستی (گۆڕان) جۆتکه داوێن ، له‌وه‌شیان ناڕیکونه‌گونجاوتر به‌رپرسیاره‌که‌یه‌تی له کاروباری کۆمه‌لایه‌تی که که‌سێک ئه‌مه ڕه‌وشتو زمانی بێت خوا ڕه‌حمکات ئه‌م کۆمه‌له کێشه‌کانیان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت .
حه‌سکۆ تاله‌بانی
08-05-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست