کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ شه‌قڵاوه‌ ئایا یه‌كیه‌تی لاوانی سه‌ر به‌ پارتی ئه‌توانن چاكسازی بكه‌ن?

Thursday, 31/03/2011, 12:00


به‌ڕاستی زۆر سه‌یره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ی شه‌قلاوه‌ كه‌ سه‌ر به‌م ده‌زگایه‌ن وه‌ناویان له‌خۆ ناوه‌ (گه‌نجانی داكۆكیكارله‌ شه‌قڵاوه‌) وه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێ‌ ئه‌م ئه‌وی سه‌ر به‌م ده‌زگایانه‌ بێت به‌تایبه‌تی گه‌نجان ته‌نها به‌ ته‌وجیهاتی پاراستن كارده‌كه‌ن وه‌ ئێستا هه‌موویان به‌نه‌هێنی چه‌كدار كراون دژ به‌ گه‌نجانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌ وه‌كو شوێنه‌كانی تری كوردستان كه‌ له‌ ژێر رژێمی تاك ڕه‌وین تاكو ئێستا!!!! پرسیاره‌كه‌ لێره‌یه‌ ئه‌و سه‌رۆك لیژنه‌یه‌ كه‌سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشیه‌ وه‌ك پێش ئێستا زۆر باس كراوه‌ خۆی گه‌نده‌ڵه‌ وه‌ ده‌یه‌وێ‌ گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵت,,,,, وه‌له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كان زۆر باسی باخچه‌ی شه‌قلاوه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ لایه‌ن برای علی حسین سورچی به‌رپرسی لقی 10 كه‌ناوی خێرداره‌ بۆ ئه‌و گیراوه‌ وه‌ باسی خانووی قایمقام ده‌كرێت له‌ لایه‌ن به‌رپرسی لقی 24 بڵند اسماعیل تاپۆ كراوه‌ باسی عه‌نته‌رانی شه‌قلاوه‌ یا ده‌توانین بڵێین مافیای شه‌قلاوه‌ (باپیر +سالار) جوته‌ شێره‌كه‌ی پارتی به‌ لام ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌ هاوكاری سه‌رۆك لیژنه‌كه‌ی كردووه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان وه‌نابێت ئه‌م جۆره‌ به‌رپرسانه‌ قه‌ت گه‌نده‌ڵی بكه‌ن چونكه‌ سوێندی یاساییان خواردووه‌ ناوی ئه‌و ناهێنێت وه‌ به‌ گه‌نده‌ڵیشی له‌ قه‌له‌م نادات كه‌خانویه‌كی حكومی له‌سه‌ر خۆی تاپۆ كردووه‌ ئه‌ویش گه‌نده‌ڵ ترین حاكم كه‌ سه‌ر به‌پارتی بوو حاكم فازل وه‌ باس ده‌كرێت له‌ لایه‌ن خه‌ڵك گوایه‌ زه‌وی ته‌نشت خۆشی كه‌ بۆ باخچه‌و گه‌راج به‌كار ده‌هێنرا ئه‌ویشی تاپۆ كردووه‌ وه‌ زریا كه‌ به‌رپرسی سوپایه‌ خانووی به‌رێوه‌به‌ری ئاودێری شه‌قلاوه‌ی تاپۆ كردووه‌ .. ئه‌م گه‌نجانه‌ واباشه‌ ئالای گۆڕان هه‌ڵبگرن بۆئه‌وه‌ی بتوانن چاكسازی به‌راستی بكه‌ن نه‌ك سیناریۆ!!!!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە