سلێمانیەكان لە یەكێتی دور دەخرێنەوە
Saturday, 14/03/2009, 12:00
بەبینینی دانیشتنەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبو سەركردایەتیەكانی یەكێتی ، هەیمەنەی سلێمانی لەناو ئەو حیزبە نەماوە ، زۆربەی سەركردەكانی یەكێتی خانەقینی و هەولێرین ، مەلا كمتار و عیماد ئەحمەد و خەسرەو كول محەمەد و مامۆستا جەعفەر خانەقینین كە لە لوتكەى دەسەڵاتی یەكێتین. ئێستا ئەوانە بونەتە خاوەنی یەكێتی و عیماد ئەحمەد زۆر بە بێویژدانە دەڵێت" ئێمە ڕێز لە گۆچانەكەی عومەرى سەید عەلی دەگرین،دەبیت ئەویش ڕێزی خۆی بگرێت" منیش دەڵێم عیماد لا سور تۆ مەجبوری ڕێزی ئەو پیاوە بگری تۆ یەكێتی نەبویتە ئەو یەكێتیە ، بە چ پێوەرێكی ئەخلاقی ئەم خانەقینیانە ئەیانەوێت یاری بە پارەو پولی یەكێتیەوە بكەن و ببنە دەم ڕاستی یەكێتی ،ئای چ زەمانێكە ئازاد جوندیانی و مەلا كەمتار زوڕناژەنەكانی مام جەلال خۆیان بە خاوەنی یەكێتی دەزانن.خەڵكی سلێمانی ڕاپەڕن دژی ئەم حیزبە كە هیچ نوێنەرێكی پاكی ئێوەی تیا نەماوە ،یەكێتی لە سلیمانی لە دایك بوو كەچی سلێمانیەكان لە ناو بازنەی یەكێتی بە فیتی هەولێری و خانەقینیەكان خرانە دەرەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست