کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من داوای كچەكەت دەكەم كاك مسعود تۆ چی دەڵێی؟

Sunday, 09/05/2010, 12:00


تۆ بڵێ لەبەر ئەوەی ناوم برزانە بمداتێ ئەگەر تكریتیش بم !
كاك سەردەشت شەهیدی قەڵم لێم ببورە ئەگەر بە تۆ رازی نەبوون با من كچەكەی بارزانی بهێنم؟
پاش خوێندنەوەی نوسینەكانی شەهیدی قەڵەم ،زۆر كاری تیاكردم ، و بەئاشكرا و راشكاوی تیرۆركەرانی كاكە سەردەشتی هاوڕێی نوسینم بۆ دەركەوت ، و هەزاران سڵاو لە گیانی پاكت ،ئایە دەبێت ئێمەی رۆژنامە نووس چۆن چ ئەركێك مان لە سەر شانە لێی بكۆڵێنەوە لە دەرخستنی نهێنیەكانی كوشتنت ،،، ببورە شەهید بوون ،،، 
داوای لێبوردنێكی زۆر لە كەس و كاری شەهید دەكەم ئەگەر دەرفەتم بدەنێ و بتوانم داوای كچەكەی بارزانی بكەم و عاشقی بم، ئەوە من ئامادەم باوكم كە دوكانی میوەی هەیە و دایكم ژنی ماڵەوەیە و برایەكم هەیە كۆلێژی تەواو كردووە و تا ئێستا تەعین نەكراوە لە گەڵ كەس و كارم بە پاسێكی كۆستەر (21)نەفەری ئەرۆینە ماڵی مەلا و بە چەپڵە رێزان بزانم كچەكەیم ئەداتێ .... تازە بۆ سەردەشت نەبوو بەڵكوو بۆ من بێت 
دەبێت سەردەشت چ خەیاڵێكی واقیعیانەی كردبێت ومافی خۆی دەرخستبێت و داوایەكی شەرعی كردبێت ، 
زەردەشت لە كەشێكی فكری ئازادی خۆیدا ژیا و لە پێناویدا تیرۆركرا و هەردەم عەقل و مەنتقی خۆی گەیاند سەر پەنجەكانی و لە كیبۆردی كۆمپیوتەرەكەی تایپی دەكرد و زۆر بە جورئەت و ئازایانە ئەتاچی دەكرد و لە ئەنترنێت و سایدەكاندا بڵاوی دەكردەوە 
بۆیە من وەك رۆژنامە نوسێك پاڵپشتى سەرۆ ئەبم لە گەیاندنی هزر و مەنتقی دیموكراسیەت و لە پێناوی شەرە نووسین دەكەم تا دوا هەناسەم پەیامی من ئەوەیە بۆ كاكە سەرۆ رێبازەكەی بگرمەبەر یان ئەوەیە خەندە دەخەمە سەر لێوە وشكەكانی كە لە ژێر خۆڵى و خاكی ئەم وڵاتەیە یان ئەوەیە بەر رەحمەتی تفەنگەكانیان ئەكەوم ودەبمە هاوڕێی خاكت .... و ئەگەر بوومە هاوڕێی خاكت ئەوە دڵنیات دەكەمەوە یەكێكیتر هەیە داوای كچەكەی بارزانی بكات و لێیان نزیك بێتەوە وسەرەی گرتووە من بكوژرێم بۆ ئەوەی خۆی بێتە پێشەوە نەك داوای بكات بەڵكوو سەرەی ئەوەی گرتووە من بكوژرێم 
بەڕێز كاك مەسعود كارێكی خێرم بە دەستەوەیە داوا لە جەنابت دەكەم ببینە خزم نازانم تۆ چی ئەڵێی ؟
لە بنەماڵەیكی زۆر دڵسۆزی خاك و نیشمانم و ساڵ و مانگێك و یەك رۆژ و یەك كاتژمێر لە زیندانەكانی سەدام بەسەرم بردووە لە پێناوی ئەوەی كە كورد بووم 
داواكار : هاورێەكی سەردەشت عوسمان
كاكە سەرۆ ئیستا چاوەروانی وەڵامی كاكە گیانم یان ئەوەیە بە خەیاڵەكی تۆ ئەژیم و هەموو ئەو خەونە جوانەكانت بەدی ئەهێنم یان ئەوەیە دێمە لای جەنابت 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە