هاورێك له‌ دانیشتوانى كفرى یه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

Wednesday, 07/09/2011, 12:00



بانگه‌واز بۆ دۆخى ناهه‌موارى ئێستاى كفرى
به‌ڕێزان: ئه‌و دۆخه‌ى شارى كفرى پێدا تێپه‌ر ده‌بێت زۆر نا هه‌مواره‌ وپێویستى به‌ ده‌نگه‌وه‌هاتنى ئێوه‌ى به‌ڕێز هه‌یه‌ چونكه‌ بانده‌كانى دزین وڕفاندن كاره‌كانیان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكانه‌وه‌ گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ نێو شارى كفرى وشاره‌كه‌ ماوه‌ى ساڵێكه‌ به‌ گشتى ، ودوو مانگى رابردوو به‌ تایبه‌تى زۆرترین دیارده‌ى دزى وڕفاندن وكوشتن تێدا رووى داوه‌ ، ئه‌نجامه‌ده‌رانى ئه‌م كارانه‌ش زۆر روون وئاشكران له‌ لاى پۆلیس وئاسایش به‌ڵام بێ ده‌سه‌ڵاتن له‌ ئاست ده‌ستگر كردنى ئه‌و دز وجه‌ردانه‌ چونكه‌ سه‌رجه‌میان پیاوى به‌رپرسى نێو ده‌سه‌ڵاتى یه‌كیتین وئه‌و تاوانبارانه‌ سه‌رجه‌میان چه‌ندین فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیان هه‌یه‌ به‌ڵام كه‌س ناوێرى بیانگرى، ته‌نانه‌ت به‌شێكى زۆریان به‌ ناو پێشمه‌رگه‌ن یان پۆلیسن یان ئاسایش .
به‌ پێى دانپێنانى خودى ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌ كاتى سه‌رخۆش بوونیان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ پیاوى سێ دڕنده‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌ن كه‌ عاشق به‌ خۆێنن و هه‌رده‌م حه‌زیان له‌ كوشتن وبڕین ودزیه‌ ئه‌ویش (هه‌ژارى شه‌واڵ پلیت) وهاشم كه‌ریم فارس و (ئه‌جه‌ى موجرم)
هه‌ژار به‌ ناو ئه‌فسه‌رى ئاسایشه‌ به‌ڵام خۆى تاوانبارى پله‌ یه‌كه‌ وده‌ستى له‌ كوشتن وبڕینى هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت
به‌رپرسانى یه‌كێتى وده‌زگاى زانیارى هۆكارى ئه‌وه‌ بوون كه‌ حوكى یاسایى خۆى وه‌رنه‌گرێت له‌ روودانى ڕفاندنى بازرگانه‌ جه‌له‌ولایه‌كه‌ كه‌ 3 جار نیشانى پۆلیسى دا كه‌ له‌ ماڵى هه‌ژارى شه‌واڵ پلیت ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ ، به‌ڵام چونكه‌ یاسا لاستیكه‌ به‌ كه‌یفى خۆیان بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م سزایان دا وپاشان هێنایه‌نه‌وه‌ بۆ گه‌رمیان ئێستاش به‌راسته‌وخۆ ده‌ستى هه‌یه‌ له‌ رووداوه‌كانى كفرى له‌ رێگاى تاوانبارێكى دیكه‌ كه‌ (هاشم كه‌ریم فارسه‌) كه‌ ئه‌ویش هه‌ڵاتووه‌ له‌ ده‌ست یاسا وكه‌س ناوێرى ده‌ستگیرى بكات و چونكه‌ پیاوى به‌رپرسى نێو یه‌كیتیه‌ وبه‌ كه‌یفى خۆى ده‌خولێته‌وه‌،
تاوانباره‌كه‌ى دیكه‌ كه‌ بانده‌كه‌ى له‌ كفرى كارى دزین ده‌كات (ئه‌جه‌) یه‌ وهه‌موو كه‌س له‌ كفرى ده‌زانى ئه‌جه‌ كێى یه‌ وبه‌رپررسه‌ له‌ ده‌یان دیارده‌ى دزى به‌ خۆى وبراكه‌ى شاریان تیكداوه‌ وماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئیستا دوو دیارده‌ى دزى زه‌ق له‌ كفرى له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ روویداوه‌ وگه‌ر وه‌ها نیه‌ با یاسا سه‌روه‌ر بێت وده‌ستگیر بكرێت. ئه‌جه‌ به‌ناو ئه‌فسه‌ره‌ له‌ سوپاى عیراق به‌ڵام له‌ ژێره‌وه‌ ده‌ستى له‌ بانده‌كانى كوشتن وڕفاندن هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ مشتێكه‌ له‌ خه‌رمانى ئه‌و تاوانبارانه‌ى له‌ كفرى ده‌سوڕێنه‌وه‌ بێ لێپرسینه‌وه‌ ، وئه‌گه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم وسه‌رۆكى حكومه‌ت راست ده‌كات ئه‌وه‌ عه‌رز وئه‌وه‌ گه‌ز با تاوانباره‌كان ده‌ستگیر بكات بزانى چى بۆ ده‌رده‌كه‌وه‌ى وگه‌ر وه‌ها نه‌كرێت ئه‌وا نه‌ك به‌ گۆڕینى چه‌ند به‌رپرسێك به‌ڵكو به‌ گۆڕینى خودى خۆى كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نابى.
بۆیه‌ داواكارین ئه‌و دڕندانه‌ به‌ زوترین كات ده‌ستگیر بكرێن وچیتر به‌س بێت یارى كردن به‌ ئاینده‌ى شارێك. وئه‌وانه‌ى دار وده‌سته‌ى ئه‌و دڕندانه‌ن كه‌ سه‌رجه‌میان گه‌نجى لاسارن وده‌یان به‌ڵگه‌ له‌سه‌ریان هه‌یه‌ به‌ زوترین كات به‌ ئاشكرا دادگایى بكرێن وچیتر به‌س بێت گالته‌ كردن به‌ خه‌ڵكى بۆیه‌ داواكارین سه‌رۆكى هه‌رێم لیژنه‌یه‌كى ئه‌منى دروست بكات وله‌ نزیكه‌وه‌ ڵێكوڵینه‌وه‌ بكات بۆ راستى ودروستى وته‌كانى ئێمه‌.
هه‌روه‌ها داواكرین له‌ جه‌لال تاله‌بانى گه‌ر راست ده‌كات خه‌مخۆرى ئازادیه‌ با به‌رپرسانى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كیتى كه‌ رۆژى 12 كاتژمێر سه‌رخۆشن له‌ كۆڵ ئه‌م شاره‌ بكاته‌وه‌ وشوینى مه‌شروب خواردنى ئه‌ركان جاسم ومامۆستا سابیر ودار وده‌سته‌كه‌ى به‌سه‌ریان بروخینى.

دانیشتوانى شارى كفرى
كفرى: 7/9/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە