ببورن خه‌وم به ستۆکۆڵمه‌وه بینی...!!
Monday, 09/11/2009, 12:00
زانکۆ به‌هاو خه‌سڵه‌ته مه‌عریفییه‌کانی کاتێ ناوی زانکۆ دێته گۆڕی له حزوری دێڕه‌کاندا پیرو خه‌ڕۆ ده‌بم که ناتوانم پێناسه‌یه‌کی مه‌نتیقی و زانستی و ئیپستمۆلۆژیای بۆ بکه‌م....
ئه‌سه‌ف بۆ زانکۆکانمان که بونه‌ته دیوه‌خان. ببورن ڕه‌نگه بێویژدانیم کردبێ، پرۆژه کراوه گه‌ر بڵێین نه‌کراوه ئه‌ی نابینن دانیشتونهو بوون به مامه خه‌مه‌ی خوێندکاران چای قه‌ن ده‌خۆن و چای شرین ده‌خۆن و ده‌رماڵه له کاتی خۆێدا ده‌ده‌ن و تاوه‌کو فێرخوازان چاکه‌ت و پانتۆڵێکی 100$ لێ بکڕن و له ژوانێکی ته‌ڕو بڕدا له گه‌رمه‌سێردا گه‌رمه ڕوانینێک بکه‌ن، ببورن خه‌ونم دی وام زانی له ستۆکهۆڵمدام.. زانکۆی داماو هه‌ر مانگی حزبێک بتڵێک خوێنی تێ ده‌کات که ناتوانێ به پێوه بوه‌ستێ و هه‌ر ڕۆژی به دارشه‌قی حزبێک ڕێ ده‌کات، عه‌زیز نه‌سین له که‌ری تۆپیودا ده‌ڵێت"له‌م ووڵاته‌ی ئێمهداکهس شوێنی خۆی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا پێ دیاری ناکرێ. هه‌موو سه‌ره‌کان چونه‌ته شوێنی قاچه‌کان، قاچه‌کانیش چونه‌ته جێی سه‌ره‌کان. ڕۆژێک دێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه سه‌رو بن ده‌بن".
زانکۆی پیر و ئه‌قڵییه‌تی پیر و سیسته‌می پیر زۆر ده‌مێکه جه‌لده‌ی مه‌عریفه لیی داوه...
خوا له زانست و عیلم و مه‌عریفه‌یان خۆش بێت و خوا ده‌ست به باڵیانه‌وه بگرێت له‌مه کاولتر نه‌بێت، له کۆمه‌ڵگایه‌کی په‌رت په‌رتدا ئه‌قڵییه‌تی په‌رت په‌رت و ڕزینی به‌ها ئه‌خلاقی و مه‌عریفییه‌کان و هه‌ڵگری هیچگه‌رای و پوچگه‌رایی و هیچ سفاتێکی ئینسانی، مه‌هزه‌له‌که له‌وه‌دایه که ئه‌مڕۆ زانکۆ ئینتاجی نیه ته‌نها ئه‌و مه‌عریفه سارده‌وه بوهیه که ده‌رخواردی فێرخوازی ده‌ده‌ن بۆیه ئه‌ی نابینن فێرخوازان ئینته‌لای مه‌عریفه گرتونییهتی...!!
من وه‌ک خوێندکارێک له کۆلێژی ئاداب خانه‌قیندا که هه‌میشه به موغهدی حزب به پێوه‌یه له به‌یانییه‌کی ته‌م و مژاویدا له به‌شی ئینگلیزی پۆسته‌رێک هه‌ڵواسرابوو به گڕوتینه‌وه چووم بیخوێنمه‌وه ووتم ئۆخه‌ی خه‌ونه‌که‌م هاته دی مامۆستایانی به‌شی ئینگلیزی ده‌ستپێشخه‌رییان کرد له چاو به‌شه‌کانی تردا دیاره توێژینه‌وه‌یه‌کیان له زمانی ئینگلیزی و شانۆکانی وولیام شکسپیر له ده‌قه‌کانی هاملێت و ڕۆمێو جوولێت و ماگبێست دا کردووه تا چیتر زمانی ده‌قه‌کانمان لا نامۆ نه‌بێت یاخود کۆنفرانسێک ده‌که‌ن له چ هۆڵێک ... توێژینه‌وه له چ زمانێک ده‌که‌ن دواتر زانیم له قه‌سابخانه‌ی مه‌عریفه‌دا.... له گۆڕستانی ویژداندا.... له که‌لاوه‌ی مه‌نتیقدا سه‌رۆکایه‌تی برشی ئینگلیزی دوای شه‌ونخونی و تێفکرین و به پشت و په‌نای مامۆستایانی لێهاتوو و کاراکانیان پسپۆڕ له بواری مه‌عریفه‌ی شیلمدا به یه‌ک ده‌نگ و بڕیاریان دا له داهێنانێکی نوێ‌دا خزمه‌ت به چینی فێرخواز بده‌ن به یه‌ک ده‌نگ و بڕیاریان دا له‌و پۆسته‌ره‌دا وا نوسرابوو با به‌رزی بیخوێنمه‌وه ئێوه‌ش گوێتان لێبێت"بۆ سه‌جه‌م خوێندکارانی کۆلێژ.... داواکارین له خوێند کاران جگه له خوێندکارانی به‌شی ئینگلیزی به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ردانی به‌شه‌که‌مان نه‌که‌ن به تایبه‌ت له‌کاتی وانه ووتنه‌وه‌دا... سه‌رۆکایه‌تی به‌شه زمانی ئینگلیزی"
ئافه‌رم بۆ خۆتان و به‌هاو مه‌عریفه و هونه‌رتان که له گوڵدانی دیموکراسیدا به زمانی ته‌قه دیالۆک ده‌که‌ن. OK سانکیوتان ده‌که‌م.
له کۆتایدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شتم هه‌یه بۆ ووتن با لێفه‌یه‌ک بده‌ین به سه‌ریداو خه‌وێکی خۆش، به ناوی خۆم و دێڕهکانمهوه ده‌ڵێم"
انا لله و انا الله الراجعون"
چه‌ند فێرخوازێکی کۆلێژی ئاداب خانه‌قین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست