روون كردنه‌وه‌یه‌ك بۆرای گشتی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هێدعلی سه‌باره ت به‌دادگای كردنی ابراهیم كاكه ئه‌حه
Monday, 30/01/2012, 12:00
به رواری ٢/١/ئه‌م ئازادی خوازه. ئه‌م پیاوه‌ی كه خۆی كرده قوربانی بۆئازادی گه‌ل. یه‌كه‌م رۆژی دادگایی كردنیه‌تی .كه تۆمه‌تێكی ناره‌وای دراوه‌ته پاڵ .چه‌ندمانگێكه به‌ناحه‌ق زیندانی كراوه .بۆیه هه‌مو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پیاوه خۆی قوربانی بووه‌و پیش هه‌مو شتێك بوویه‌قوربانی خه‌ڵتانی خوێن كراله‌لایه‌ن كۆیله‌كانه‌وه و بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی له‌ژێرچاودێری دكتۆردابوو به‌بئ ئه‌وه‌ی دادگا ده‌سته‌مۆكه‌ی سلێمانی بپرسێته‌وه. له‌ته‌نهایه‌ك كه‌س له‌و ته‌قه‌كه‌رانه‌ی كه بوونه هۆكاری كوشتن وبرینداركردنی چه ندین هاوووڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌ئێمه دڵنیاین كوشتنی ئه‌و براپۆلیسه به‌ده‌ستی هاوه‌ڵه كانی خۆ‌یا ن له‌وێدا شه‌هید بووه كه‌زۆربه‌یان بئ ئه‌زمون بوون و به ته‌قه‌كردن له‌م دیودیوی ده‌رگای گه‌راجه‌كه‌وه رایان ده‌كردبه‌دوای ئه‌وگه‌نجانه‌دا كه له‌و ده‌ورو به‌ره‌دابوون .له ئاكامدا ئه‌وپۆلیسه ده‌كه‌وێته به‌ر گوله‌ی چه‌كداره‌كانی خۆیان و به‌داخه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دا.له دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی كاك ابراهیم بگه‌رێننه‌وه بۆریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات وبیكه‌نه پشتیوانی زوڵم و سته‌می خۆیان .كاكه ابراهیم به‌هیچ ته‌ماحو به‌هیچ فشارێكی ده‌سه‌ڵات هه ڵ نه خه‌ڵه‌تاومل كه‌چ نه‌بوو هه‌ربۆیه دوای شه‌ش مانگ وبێ ئه‌مه ل بوونیا ن له‌وه كه‌ئه‌م پیاوه خۆی نافرۆشێ هه‌ستان به‌دروست كردنی ئه‌م فیتنه‌و ئه‌م سینارێۆیه. ده‌یانه‌وێ كێشه‌كان بكه‌ن به‌كێشه‌ی شه‌خسی و عه‌شایه‌ری دواتر خۆیان وه ك هه‌موئه‌و كێشانه‌ی كه‌دروستیان كردووه له‌رابوردوودا بۆئه‌ندام و هه‌وادارانی خۆیان. كه‌چی دواتریش ده‌رده‌كه‌وت كه‌پیلانه‌كان هه‌مووی هه‌رخۆیان بوون .به‌ڵام له‌دوای چی له‌دوای ئه‌وه‌ی قوریان ده‌گرته‌وه بۆ بنه‌ماڵه ی ئه‌و پێشمه‌رگه چاره ره‌شه‌ی كه بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌وپیلانه‌نه‌گریسانه بێت .ئه‌م روو داوه‌ش هه‌روادێته پێش چاومان و ده‌یانه‌وێ به‌ئاراسته‌یه‌كی عه‌شایه ریدابییبه‌ن. دواتریش بڵێن باسوڵحتان بۆبكه‌ین خۆیان بكه‌ن به‌پیاوچاك. ئێمه‌وه ك كۆمه‌ڵێك چالاك وان و رۆژنامه‌نووس و گه‌نجان و لاوانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و بوختان وسیناریۆو درۆیانه كه‌خراوه‌ته‌پاڵ كاك ابراهێم و بلال ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه وبنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی شه‌هید علی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا به‌قسه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كه‌ن و كێشه كه‌یان نه‌كه‌ن به‌كێشه‌ی شه‌خسی .ئه‌مه‌ش له‌به‌ردڵسۆزیمانه بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه به‌رێزه بۆئه‌وه‌ی كوره‌كه‌یان چۆن به‌كوشت دان ئاواش توشی كێشه‌یه‌كی عه‌شایه‌ریتان نه‌كه‌ن.دواتریش خۆیان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن و ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌نده ته‌نهابنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دووقوربانیه‌ن دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌رئه‌م براده‌ره ته‌نهابه‌ڵێ یه‌كیان بۆبكات ئه‌گه‌رسه‌دپیاویشی كوشتبێ ئازادی ده‌كه‌ن و دادگایی ناكه‌ن وبه‌دڵنیایشه‌وه دۆسیه‌ی شه‌هیدعلی ته‌نهابۆمامه‌ڵه‌پێكردنو فشارخستنه‌سه‌رئه‌م چالاكوان و ئازادی خوازه‌یه‌تابیگه‌رێننه‌وه بۆلای زوڵم وسته‌می خۆیان كه له‌ئه‌سڵدا بۆبه‌رگریكردن له‌مافی خوراوی كاكه علی و سه‌رجه‌م پیشمه‌رگه‌به‌ش خوراوه‌كان وگه‌لی كوردستان ده‌نگی هه‌ڵبری و داوای مافی له‌و سولتانه وورگ تێرانه‌ده‌كردبه‌ده‌ستی به‌تاڵ وبێ حه قدو بوغزوكین به‌رده‌وامیش ده‌یگوت ده‌خیل كورگه‌ل ئه م پێشمه‌رگانه‌ش له‌ئێمه به‌دبه‌خت تر‌و به‌ش خوراوترن ئازاریان مه‌ده‌ن
شیرینیا پێبده ن گوڵیان پێبده ن رێزیان لێ‌بگرن ئه‌وانیش برای ئێمه‌ن.
ده‌سته‌یه‌ك له چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان و گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست