کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پێشێلکاریی و خیانەتی راگەیاندنەکانی رووداو سەبارەت بە کورد و گەلی کوردستان

Sunday, 04/01/2015, 12:00



به‌ڕێزانی کارمه‌ند له‌ پێگه‌ی کوردستان پۆست
ماندو نه‌بن
له‌ ڕێگای هه‌ردوو هاوپێچی ئه‌م نامایه‌مان بۆتان ده‌رده‌که‌وێت که‌ تۆڕی میدایی ڕوداو که‌ خۆی ناو ناوه‌ یه‌که‌می بێ به‌رابه‌ر چۆن بڕیار و یاساکان پێشێل ده‌کات و برینی خوشک و برایانی کوردی ئێزیدی قووڵتر ده‌کات ، خوشکانی کوردی ئێزیدی کاتێک لای داعش ده‌ستبه‌سه‌رن تاجه‌ گوڵینه‌یان ناخرێته‌ سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگای نا به‌رپرسی ڕوداو ناوی سیانیان بڵاو بکاته‌وه‌ و زیاتر ده‌رونیان وێران بکات
ئێمه‌ پێگه‌ی کوردستانپۆستمان به‌ شیاوترین سه‌کۆ زانی که‌ ئه‌م ئێش و ئازاره‌ی خۆمانی تێدا بڵاو بکه‌ینه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی کوردی له‌ بریتانیا

تکایە سەرنجی ئەو دوو بڵاوکراوەیان بدەن:

ئاگادارییەك لە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە
http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2811201415

سێ كچی كوردی ئێزدی خۆیان گەیاندە پێشمەرگە لە شنگال
http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0201201523

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە