ئه‌وه‌ی له‌ شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات بینم!!!! ئه‌ی های ئه‌ی هو.....فریاكه‌ون

Sunday, 30/05/2010, 12:00



من مامۆستایه‌كم له‌ شاری سلێمانیم و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌م و 20 ساڵیشه‌ مامۆستام. به‌ ڕه‌نجی خۆم پارچه‌ زه‌ویه‌كم كڕیوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تائێستاش زه‌ویم وه‌رنه‌گرتوه‌. سه‌یره‌ له‌ شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ (23) ڕۆژ ئینجا ئینجازه‌كه‌م ته‌واو بو. كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ كیشم نه‌بوه‌ به‌ (16) ڕۆژ ئینجا كه‌شفم بۆ كراوه‌ به‌ (7) ڕۆژه‌ كه‌ی تریش له‌گه‌ڵ خێزانم ئینجا له‌ پیسی ئه‌م شاره‌وانیه‌ ڕزگارم بو موڵكه‌ كه‌شم به‌ناوی خێزانمه‌وه‌ بو. ئاماده‌شم له‌ دادگایه‌كی عادیلانه‌ هه‌مو ئه‌و شتانه‌ بخه‌مه‌ ڕو. زۆر بێ منه‌تم. كێش دێته‌ جواب با له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌. كه‌ تاك سایتی ئازادیه‌ وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌.
ئاخۆ ده‌بێ ئه‌م به‌ناو شاره‌وانیه‌ كاریان ئه‌وه‌ بێ خه‌ڵك ناچار بكه‌ن به‌زۆر ڕیشوه‌ت بده‌ین بۆ 16 رۆژ بۆ كه‌شفێك؟؟؟ نازانم. یان له‌باتی ڕاماڵینی دزی و جه‌رده‌ی و گه‌نده‌ڵی و كار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان. كه‌چی ده‌بێ (16) رۆژ خۆت بڕوێنی له‌سه‌ر جاده‌و ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌وان فه‌رزی ده‌كه‌ن به‌سه‌رتا. نازانم خه‌ڵك به‌جی تێ ده‌گه‌ن (....) له‌م شاره‌وانیه‌. هه‌ر چه‌ند هه‌واریش بكه‌ی بڵێ ی من كه‌سوكاری شه‌هیدم ئه‌وجا نرخت نامێنێ و هیچ حسابێكت بۆ ناكه‌ن. وه‌رن خه‌ڵكی شاری سلێمانی بچن ببینن به‌چاوی خۆتان بزانه‌ چیتان به‌سه‌ر دێ. من سێ جار نه‌خشه‌م پێ گۆڕاوه‌ له‌سه‌ر قادرمه‌ و شێوه‌ی كردنی نه‌خشه‌كه‌ ((پیشانی چه‌ند ئه‌ندازیاری زیره‌ك و به‌توانای ترم داوه‌.. زۆریش لایان په‌سند بوه‌ نه‌ك كه‌م)). كه‌ ئه‌شڵێم ئه‌ی سه‌ندیكا بۆ مۆری كردوه‌؟ پێ ده‌كه‌نێ. سه‌یره‌ نازانم! سه‌ندیكا ڕاسته‌ یان ئه‌مانه‌ (یان مه‌به‌ستیانه‌ هه‌ر ده‌بێ نه‌خشه‌كه‌ لای ئه‌مانه‌ بكه‌م). دیاره‌ ئێمه‌ی هه‌ژارو نه‌گریس و ڕه‌زا تاڵ لای ئه‌مانه‌ یان ئه‌بێ ملكه‌چی ڕیشوه‌ت بین یان ئه‌بێ ناچار نه‌بین ڕیشوه‌ت بده‌ین و ده‌بێ بڕۆین مۆرو ئیمزای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران بكه‌ین. كه‌چی زۆر به‌ئاشكراو بێ ترس ئه‌وه‌ی هی خۆیان بێ به‌فویه‌ك ئه‌ڕوا. ئیتر حه‌قه‌ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران درگاكانیان ده‌بخه‌ن چونكه‌ له‌ لای ئه‌ندازیار دیاری مۆرو ئیمزایان ناخوات. كاره‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌تباته‌ حاڵه‌تی شایه‌تمان و وه‌ستێت نامه‌. ملیۆنێ جار ئه‌ڵێ ی خۆزگه‌ بمردبامایه‌ نه‌هاتمایه‌ته‌ شاره‌وانی. له‌ شاره‌وانی ڕۆحت ده‌كێشن یان توشی جڵده‌ته‌ كه‌ن. دواتریش به‌قاقای پێكه‌نین به‌ڕێته‌ كه‌ن و له‌ حساباته‌ جوانه‌كه‌شیان به‌ناوی رسوماته‌وه‌ ده‌ت خه‌سێنن.
ئه‌وه‌ی كه‌من بینیم له‌م شاره‌وانیه‌ له‌ هیچ ده‌زگایه‌كی تر ئه‌م شاره‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م شاره‌وانیه‌ پۆخڵاوات نی یه‌. بازاڕی ده‌ڵاڵه‌كانیش بوه‌ ستێ. من كه‌ تا ئه‌و مامه‌ڵه‌م ته‌واو كردوه‌ له‌گه‌ڵ خێزانم چوار جار ده‌ڵاڵه‌كان پێ یان گوتوم وه‌ره‌ ئێمه‌ به‌ (3) وه‌رقه‌ بۆت ته‌واو كه‌ین. و هه‌ر لێره‌ش لای ئه‌ندازیار (دیاری) ئیمزاكه‌شت بۆ ئه‌كه‌ین. وه‌ڵا زۆر جوانه‌. په‌ندێكی روسی جوان هه‌یه‌ (مانگا گه‌رچی ره‌نگی ره‌شه‌، به‌ڵام شیری سپی یه‌) ئه‌مانه‌ هه‌مو كه‌سێكیان لابۆته‌ مانگا تا به‌ئاسانی بێته‌ نێچریان و دایدۆشن و به‌ چه‌وری و كاسه‌ لێسی خۆیان تێر بكه‌ن. خۆش شاره‌وانی.
هه‌زار جار شوكر بۆ تۆ خوایه‌. له‌و ده‌زگای مافیا و گومرگ ڕزگارم بو.
من وه‌ك مامۆستایه‌ك و برای دوو شه‌هیدو (4) ئه‌نفال كراوی بنه‌ماڵه‌كه‌مان داوا ده‌كه‌م له‌سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و به‌رپرسه‌ باڵاكانی شاره‌وانی سلێمانی چاره‌سه‌رێ بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌ بكه‌ن كه‌ ڕو له‌م شاره‌وانیه‌ ئه‌كه‌ن.. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌م به‌ زوترین كات ئه‌و ئه‌ندازیار دیاریه‌ له‌و ده‌زگایه‌ ده‌ر بكرێ و لێ پرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ بكرێ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌شیاویانه‌ی كه‌ ئه‌یكا. كه‌ ڕۆژانه‌ چۆن به‌ ئاره‌زوی خۆی چی له‌و خه‌ڵكه‌ ئه‌كا.

مامۆستا عه‌بدڵا ره‌شید
برای دوو شه‌هیدو (4) ئه‌نفال كراوی بنه‌ماڵه‌كه‌مان
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان- بڕو خێ و ڕیسوا بێ دزو جه‌رده‌و ڕیشوه‌ت خۆری ده‌زگاكان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە