بەدیار مەرگى حەقیقەتەوە پێبكەنە ,شتێك نیەبەناوى حەقیقەت ,ئەوە خەیاڵى خڵەفاوەكانە. بەدیار لەخاچ دانى راستیەوە هەڵپەرە,شتێك نیە بەناوى ڕاستى ,ئەوەفاڵى بێ دەستەڵاتەكانە. بەدیار كوژرانى گۆرانییەوە مەستبە ,گۆرانى خە ڵات بكرێ یان بكوژرێ چیە! ...
لەوەتەى عەشق ئەسوتێت و ئەكوژرێت و سەركووت ئەكرێ. لەوەتەى عەشق ئەخنكێنرێو ئەتەرێنرێ و پەپەل ئەكرێ. باڵاى عەشق سات بە سات و كات بەكات و هەموو دەمێ ڕوەو لووتكە باڵا ئەگرێ
هەڵۆیەك بە ئاگرى ووت گەر باڵیشم بسووتێنى پەڕبە پەڕى هەمووجەستەم هەڵكڕوزێنى جارێكى تر باڵەكانم هەر یەتەوە من بۆفڕین لە دایك بووم باڵ دەگرم ودە فڕمەوە دەفڕمەوە ئەم جارەیان تیژ ڕەووترم دەفڕمەوە ئەم جارەیان بەگوڕترم تەونەكانى جاڵجاڵۆكە داو بەداوى ئەسووتێنم چوونكە من هەڵۆى ناوگڕم
ئەى گووناح تر لەو هەتیووە،كە لە بەیانى جەژندا سكى بە پشتەوە نووساوى هەڵەووشێ و چڵمى تێكەڵ بە فرمێسكى هەڵەلوشێ ئەى گوڵە هێرۆ تۆز خنكاندوەكە تۆ ئەبیت بە كابوول و هەولێر ئەبێت بە دووبەى تا ئیش بە خۆ ڵمێش ئەڕۆیشت تۆ كڵپە بووى تۆ پشكۆ بووى جاران نەك هەر پارچەیەك شیعرى پۆشتە بووى باڵات...