کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکایه‌تی که‌ی وایه‌

Friday, 01/04/2011, 12:00




له‌شکری لاوی کورد دیل که‌ی
وه‌کو فیرعه‌ون له‌ کۆشکا بێ
به‌ڵام میلله‌تێ ڕه‌زیل که‌ی
کوڕه‌کانت کۆشك بکڕن
لاوانی کورد سك هه‌ڵگوشن
کاتێ داوای مافیش بکه‌ین
به‌ بیکه‌یسی بمان کوژن
سه‌رۆکایه‌تی که‌ی وایه‌
ئه‌وه‌ی مل که‌چ نه‌بێ بۆتان
ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ نۆکه‌رو
کاسه‌لێس و ده‌سته ‌مۆتان
ده‌یان کوژن وه‌کو ژیلوان وه‌ك زمناکۆ
وه‌کو سورکێو وه‌کو سه‌رده‌شت
کوردستان بۆ ئێمه‌ دۆزه‌خ
به‌ڵام بۆ خۆتان وه‌ك به‌هه‌شت
سه‌رۆکایه‌تی که‌ی وایه‌
گه‌ل کۆیله ‌بێت تۆش ئه‌زبه‌نی
له‌باتی بۆ خوێنی کورد بگری
به‌خوێنی کورد پێ ده‌که‌نی
چۆن دڵتان هات مناڵ کوژن
یاسای دارستان پیاده‌ که‌ن
فه‌رهه‌نگی کێویی به‌سه‌رچوو
سه‌یری شه‌قام و جاده‌ که‌ن
سه‌رۆکایه‌تی که‌ی وایه‌
باوی نه‌ما حیزبی چه‌کدار
بڕۆن بڕۆن میلیشیاکان
وازبێنن له‌ کلتوری شار
گومان ده‌که‌م کوردایه‌تی
ئێوه‌ بۆ کورد تان کردبێ
قسه‌ی پێ شینانه‌ ووتیان
(که‌ گیرفانتان پڕ کردبێ)
کرده‌ی ئێمه‌ و برده‌ی ئێوه‌
به‌ڵام بووه‌سته‌ ئه‌ی سه‌رۆك
به‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌رشه‌قام
هی لاوی کورد هیچ مه‌به‌ شۆك
ئێره‌ په‌رله‌مانی کورده‌
نه‌ك پیاوی ده‌رباری ئێوه‌
سه‌یری مه‌یدانی ئازادی
لاوانی کورد وان به‌ پێوه‌
هه‌موو ده‌ڵێن بمرێ گه‌نده‌ڵ
ڕیسوا بن شار کوژو جوانی
مه‌گه‌ر خوا ئه‌گینا هه‌رگیز
چۆك دانادا سلێمانی
به‌مافیاکانتان بڵێن
وازبهێنن له‌ کورد کوشتن
سه‌رده‌می مه‌غۆلی نی یه‌
بۆ وا ده‌که‌ن به‌ خوێن ڕشتن
به‌قه‌د ماره‌کانی زوحاك
خوێنی ڕۆڵه‌ی کورد تان ڕشتووه‌
ماره‌کانی زوحاك کوژران
تێرتان له‌ خوێن نه‌خواردووه‌ ؟!
ده‌و‌ڵه‌ت داری وه‌ها نابێ
سه‌رۆك وحکومه‌ت و په‌رله‌مان
خۆتان هه‌ڵ بوه‌شێننه‌وه‌
له‌سه‌ر خواست و مافی لاوان
فڕو فێڵ و بیانو و درۆ
داوتان نادات پینه‌و په‌ڕۆ
له‌لای باره‌گاکه‌ت بووه‌ستم
ده‌ڵێ ی بڕۆ
بۆیه‌ سه‌رۆك
ده‌تۆش بڕۆ
بڕۆ....بڕۆ....بڕۆ....بڕۆ





 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە