کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیرۆزبایەکی زۆر گەرم لە ئۆپۆزسیۆن!

Sunday, 19/02/2012, 12:00






پاش بەیاننامە شەرمەزاریەکەیان لە 16ی شوبات ، پاش پشتکردنە لاوانی توڕیی وڵات
و پاش ئەوەی بەهۆی بەیاننامە شەرمنەکەیانەوە (ئاراس فەتاح)ی ڕۆشنبیر گوتەنی واتانکردلاوان و خۆپیشاندەران "ببن بەو باڵندەیەی کە تەقەلێکردن و کوشتنیان لەڕووی سیاسییەوە حەڵاڵ بێت" ، هێند دەسەڵاتی خۆشحاڵکرد دەستخۆشیتان لێبکات
پیرۆزتان بێت ڕازیکردنی دەسەڵات، و فەلاقەکردن و لێدانی هاونیشتیمانیان و گەشتیارانی بیانی
پیرۆزتان بێت پشتکردنە گەنجان و سیاسەتی دووفاقی و دووروی و دوور لەئیرادەو ڕاستگۆیتان.
لەهەموو نارەزایەتی و شۆرشەکانی ناوچەکە ئۆپۆزسیۆن پێشرەو ڕێکخەرێکی چالاک بووە ، کەچی ئێوە هێند لەدەسەلات تۆقیبوون هیچ نەبوو بوو تەنها فەیسبوک دەسەڵاتی تەنگەتاو کردبوو بەبەیاننامە ئەستۆپاکیتان بۆ خۆتانکرد، خۆ ئێمە ناڵێین ڕاستەوخۆ خۆپیشاندانتان بکردایەیان بانگەشەتانبکردایە چونکە چاوەرێی شتی واتان لێناکەین ، بەڵام گەر ئەو بەیاننامەیەشتان دەرنەکردایە دەسەڵات نەیەتوانی وا بەئاسانی خۆپیشاندان ونارەزایەتییەکان سەرکوتکات و بێمنەتانەش فەلاقەی گەنجان وپارێزەران و گەشتیارانی بیانی بکات ، تەنانەت ناشتان وێرا بەباشی رووماڵی نارەزایەتییەکان بکەن.
زمانی نوسینی بەیاننامەکەشتان دووبارەکردنەوەی ئەو وشە سواوانە بوون لەدوای ڕاپەرینەوە گوێمان لێی ئەبێت، وتەی بێکردار، بەناوی گەلەوە قسەکردن ، پشتکرنە خەڵک بەبیانووی دۆخی نالەباری و سیاسی کوردستان و عێراق! ، پەیمانتان بە شەهیدانی 17 ی شوبات دا کە خوێنیان بە فیرۆ ناچێت ، چیتان کرد جگە لە دەرکردنی بەیاننامە! ، بۆ ناچن بۆ زڕگوێز وەک کۆمەڵەو دیموکرات هەر بەیاننامە دەرکەن. ئاخر دەسەڵات وەک ئێوە زۆر جار دەستخۆشی لەوانیش دەکات!!؟، چۆن ڕووتان یەت داوای دەنگ پێدان بکەن لە خەڵك لە هەڵبژاردنەکاندا لەکاتێکدا خۆشتان هیچتان کەمتر نیە لە دەسەڵات!؟؟ لەکاتێکدا هەمان عەقڵیەت و بیرکردنەوە، هەمان بیانووەکانی ئەوان ، هەمان تاکتیکی سیاسی ناتوانێت گۆرانکاری دروست بکات لە سیستمی سیاسی و حکومرانی دا چ هیوایەکمان پێتان هەبێت!؟

تێبینی/لینکی ئەو هەواڵەی لڤین کە دەسەڵات پیرۆزبای لە ئۆپۆزسیۆنکرد بەبۆنەی شکستهێنانی خۆپیشاندان لە 17 ی شوباتدا

http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=8047&Besh=Hewal&Cor=1

.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە