ووته‌كانى جه‌نابی مامۆستا له‌دوایین كۆنگره‌ى سازمانى خه‌بات
Thursday, 12/08/2010, 12:00
ده‌قى ووته‌كانى مامۆستاى نه‌مر و رێبه‌رى زانا و شۆڕشگێرى كورد و دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران‌دا كه ده‌رخه‌رى هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى و شۆڕشگێرى ئه‌و مرۆڤه گه‌وره و تێكۆشه‌ره‌یه.
داوا له جه‌نابی مامۆستا وه‌ك كۆنترین ئه‌ندام و دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌بات ده‌كه‌ین با بفه‌رموون ووته‌ێكمان پێش كه‌ش بكات.
ده‌قى قسه‌كانى جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنى:
سلاوتان لێ بێ
به‌ته‌واوى ئه‌ندامانى كونگره‌ى سازمانى خه‌بات، ئه‌و سازمانه كه به خوێنى شه‌هیدانى عه‌زیز ره‌نگى گرت و دامه‌زرا و ریشه‌ى ئاو درا پیرۆزبایی ده‌ڵێم.
سوپاس بۆ خودا كه پێش مردنم ده‌بینم سازمانى خه‌بات له گه‌شه‌دایه، له گه‌شه‌یێكى زۆر دایه. پیرۆزبێ لێتان. ئه‌گه‌ر من عومرم هاتۆته ئاخر و ئۆخرى و نه‌گه‌م كونگره‌ى تر بگرن ئومێده‌وارم سازمانى خه‌بات كونگره‌كانى تر‌ى له خاكى كوردستانى ئێرانى ئازادكراودا بگرێ.
هه‌لى زۆر بۆ كورد هه‌ڵكه‌وت، هێندێ چه‌پى گه‌رى و توندره‌وى مه‌سه‌له‌ى موبارزه‌ى كوردستانى دواخست و كوردستانى بزڕكاند. میله‌تى كورد میلله‌تێك نییه كه كیانى مه‌علوم بێ و مه‌وجودیه‌تى میلله‌ت و قه‌ومیه‌تمان مسۆگه‌ر بووبێ، ئێمه به موبارزه، به خوێن دان ده‌مانه‌وێ كیانى كورد و مه‌وجوودیه‌تى سازمانى خه‌بات به دونیا ئیسبات كه‌ین و ده‌ستى زۆرداران له سه‌ر خاكه‌كه‌ى خۆمان كه‌م كه‌ینه‌وه. گه‌وره‌ترین موبارزه‌ى ئێمه موبارزه‌ى میللیه، رزگار بوونى ئه‌و میلله‌ته‌یه، وه هه‌ر رێیك ته‌واوى میلله‌ت و جه‌ماوه‌ر تێیدا به‌شدار بێ و ئامانجى ئه‌و موبارزه بۆ هه‌موان بێ، ئه‌وه‌یه رێى ئێمه. موبارزه‌ى ته‌به‌قاتى ره‌بتێكى به موبارزه‌ى ئێمه نه‌داوه، وه هه‌روه‌ها موبارزه‌ى ئیسلامیش ره‌بتێكى به‌تایبه‌تى به موبارزه‌ى ئێمه نه‌داوه. وه‌ختانێك كه ئینقلابی ئێران له ساڵى ١٣٥٧ كرا و ١٣٥٨ هاته‌سه‌مه‌ر، كوردستان پڕ بوو له عه‌ناسرى ماركسیستى سه‌رتاسه‌رى ئێران، وه ئه‌وانه‌ى كه له كوردستانیش به خه‌یاڵ هه‌ڵقووڵی بوون، هه‌موو ماركسیستى بوون، واته به‌شى جه‌ماوه‌رى میلله‌تى كورد له موبارزه‌دا نه‌بوو. كه‌سانێك موبارزه‌یان ده‌كرد له كوردستاندا و ئه‌حزابێك موبارزه‌یان ده‌كرد كه جنێویان به موقه‌ده‌ساتى میلله‌تى كورد ده‌دا. ئه‌وه بوو میلله‌تى كورد به شیعارى بێ نێوه‌رۆكى جمهورى ئیسلامى كه ئیسلام ئیسلامى بوو، ناراستیش بوو، ژماره‌ێه‌ك بۆ لاى ئه‌و رۆیی له تاو دینه‌كه‌ى، و ژماره‌یێك به ته‌عه‌سوبی میللى مه‌حز و به ددان به جه‌رگى خۆداگرتن له ریزا دا مانه‌وه. سازمانى خه‌باتى موبارزه‌ى میللى و ئیسلامى له كوردستانى ئێران‌دا له‌و شه‌رائیته‌دا دروست بوو. بۆیه دروست بوو كه میلله‌تى مسوڵمانى كورد به‌شى له موبارزه‌ى كوردستاندا ببێ.
به‌داخه‌وه ئێمه‌ش مسوڵمانه‌تیه‌كه‌مان به‌باشى به‌جێ نه‌هێنا، هه‌موومان له هه‌موویدا راستمان نه‌كرد له سه‌ر ئیسلامه‌تیه‌كه‌مان، به‌لام سادق بووین له موبارزه میللیه‌كه‌دا. ئه‌و رۆژه كه سازمانى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى كوردستان دروست بوو مه‌جبورى بوو، ده‌بوو به‌شى مسوڵمانانى كوردستان له موبارزه‌دا ببێ و رێیێكى دیاریان ببێ.
به داخه‌وه هه‌رچى عه‌ناسرى چه‌پى ئێران بوو هه‌مووى له كوردستاندا كۆببوه‌وه به‌وه فریویان ده‌داین (كوردستان سه‌نگه‌رى ئازادگان)ه ، هه‌رچى عه‌كسولعه‌مه‌لى رژیمى ئاخوندى له به‌رانبه‌ر ته‌واوى عه‌ناسرى موخالفه سه‌رتاسه‌رییه‌كان له سه‌ر كوردستان بوو. به‌شه بۆمب و راكیت و كوشتار و بریندار كردن و وێران كردنى هه‌موو ناوچه‌كانى ئێران رووى كرده كوردستان. بۆ؟ چوونكه، عه‌ناسرى هه‌موو ئه‌حزابه چه‌په‌كان رووى له كوردستان كردبوو. ئه‌وانه نه‌چوون هه‌ر كه‌سه له مه‌نتیقه‌ى خۆى موبارزه بكا له‌به‌رانبه‌ر رژیم، رژیم بكا به سه‌گى هه‌ڵه‌پاس، سه‌گى هه‌ڵه‌پاس ماناى ئه‌وه‌یه له چه‌ند لاوه نه‌ویست و نه‌یارى هه‌بێ نازانێ روو له كوێ بكا، سه‌رى لێ ده‌شێوێ. رژیم یه‌كچاو ببوه‌وه له سه‌ر كوردستان. ئه‌گه‌ر موبارزه‌ى چه‌پى نه‌بوایه و چه‌پایه‌تى نه‌بوایه كه ئه‌سڵه‌ن هه‌ده‌فیان رزگارى كوردستان نه‌بوو، به‌و ده‌لیله‌ى جنێویان به موقه‌ده‌ساتى میلله‌ته‌كه ده‌دا، بارودۆخى كوردستان ئێستاكه زۆر فه‌رقى ده‌كرد و حه‌تا له‌وانه‌بوو ئێستا كوردستان رزگارى ببوایه.
ئومێده‌وارم، له‌مه‌دوا موبارزه‌ى كوردستان نه‌كافرى بێ نه ئیسلامى. موبارزه‌ى میلله‌تى كورد بێ. نه‌ك هه‌ر میلله‌تى كورد، موبارزه‌ى دانیشتوانى كوردستان بن، ئه‌رمه‌نى بێ ئاشۆرى بێ، تركێ بێ عه‌ره‌بێك بێ مادام دانیشتووى قه‌ڵه‌مره‌وى كوردستانه حه‌قى له ژیانى ئه‌و كوردستانه‌دا هه‌یه و حه‌قیه‌تى له موبارزه‌ى ئه‌و میلله‌ته‌دا شیركه‌ت بكا. زیله‌تى ئه‌و میلله‌ته زیله‌تى هه‌موانه و عیزه‌تى ئه‌و میلله‌ته‌ش عیزه‌تى هه‌موانه.
ئومێده‌وارم له قه‌ده‌ر شه‌رایتى كوردستان ئێمه بیربكه‌ینه‌وه، ئێمه میلله‌تێكى كیان مه‌حفوز و جوغرافیا مه‌حفوز نین، داگیركه‌ر له هه‌موو لاوه ده‌مى ژاندۆته مه‌سڵه‌حه‌تى ئێمه و ده‌مى ژاندۆته كوردستانه‌كه‌ى ئێمه، ئێمه ده‌بێ خه‌تێك بگرین كه تێكڕاى جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵمان بێ. تێكڕا خۆى به بێ به‌ش نه‌زانێ نه‌مسوڵمان نه لامه‌زهه‌ب، ئێمه ده‌بێ نه‌وعى بیركردنه‌وه‌كه‌مان بۆ شه‌رایتى موبارزه بێ، ئیتر وه‌لات و میلله‌تێك نین كیانمان مه‌حفوز بێ و جوغرافیامان مه‌حفوز بێ. ئه‌گه‌ر حیزبێك سه‌رنه‌كه‌وت ته‌مامیه‌تى ئه‌رزى كوردستان نه‌كه‌وێته خه‌ته‌ر و میلله‌ته‌كه نه‌كه‌وێته خه‌ته‌ر. ئێمه ده‌بێ وابكه‌ین میلله‌ت له‌گه‌ڵمان بێ.
له راپه‌ڕینى ١٣٥٧ دا ، له بانه‌یه كه من له‌وێ به‌وه‌ڵه‌د بووم و له‌وێم موبارزه كردوه، هه‌تا شیعارى چه‌كوش و داس نه‌بوو تێكڕاى خه‌ڵك له‌گه‌ڵمان بوو، كه شیعارى چه‌كوش و داس هات هیچكه‌سمان له‌گه‌ڵ نه‌بوو ئیلا عیده‌یێك نه‌بێ. ئه‌بێ ئێمه دڵى میلله‌تیش راگرین و مه‌سڵه‌حه‌تى میلله‌تیش راگرین، و نه‌وعى بیركردنه‌وه‌مان و ره‌ئیه‌كانمان نابێ وه‌ك هه‌ژار ده‌ڵێ:
هه‌ر كه‌س كه ده‌خوێنێ پیت ونیوێ ئه‌و كه‌ل ده‌گرێت و گه‌ل له شیوێ
نابێ له خه‌ڵك هه‌ڵبڕێین.
ناتوانى منداڵ له سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه بازبازێنى پێ بكه‌ى، خوا خواته داره‌داره بكا، خواخواته به پێى خۆى بڕوا، ده‌شكه‌وێ و هه‌ڵیش ده‌ستێته‌وه، ئێمه له سه‌ره‌تاى پێ گرتن داین. ده‌بێ میلله‌ت له‌گه‌ڵ خۆمان بكێشین دڵى میلله‌ت نه‌ره‌نجێنین. كابرایێك سه‌ر به حیزبێكى كوردستانى بوو، شه‌قى له میحرابی مزگه‌وتى هه‌باس ئاغا له‌مه‌هاباد هه‌ڵدا و ووتى تا ئه‌مه ببێ ئێمه سه‌رناكه‌وین، له چى سه‌رناكه‌وێ؟ له كوردایه‌تى؟ خۆ هه‌رچى نان ئه‌دا به پێشمه‌رگه مسوڵمانه هه‌رچى كوڕى مسوڵمانه ده‌بێته پێشمه‌رگه، له چى سه‌رناكه‌وی؟ وه به‌ده‌یان نمونه‌ى وا هه‌بووه. ئه‌وه چۆن وا ده‌بێ خه‌ڵك دواى دژمنى دینه‌كه‌ى ناكه‌وێ. ناڵێم خه‌ڵك به زۆر مسوڵمان بێ، هه‌ر كه‌س باوه‌ڕى به دینى خۆى. ئه‌م كوردستانه هى هه‌موومانه و هه‌مومانى لێ ده‌ژین، ده‌بێ هه‌وڵ بۆ رزگارى كوردستان بده‌ین، له دوایی دا ئینتخابات ده‌كرێ حیزبی ئیسلامی ده‌بێ و غه‌یره ئیسلامیش ده‌بێ، كه وه‌ختێ ئه‌و میلله‌ته حه‌قى خۆى كه‌وته ده‌ست خۆى وه‌ك ئه‌و تۆزه كوردستانه‌ى عێراقێ، ئینتخابات ده‌كرێ كێ به‌رنده بوو ئه‌وه حكومه‌ت ده‌كا، و نوێنه‌رى هه‌موو به‌شه‌كانیش له پاڕڵماندا ده‌بێ، و هه‌موو كه‌س شه‌ریكه له حكومه‌تیشدا و له پاڕڵمانیش دا، ئه‌وه رێیه‌تى و ئه‌وه داواى منه.
ئه‌گه‌ر له سووره‌تێكدا تۆزێكیش ماندوو بووم جار جارێ هه‌ستام، كه‌س حه‌ملى نه‌كاته سه‌ر ئه‌وه كه خوانه‌خواسته قسه به سه‌ر كه‌سا به جێ دێڵم، ئه‌من رێزم هه‌یه بۆ هه‌مووتان، چاوى منن، ئه‌من ئومێدم وه‌ك كابرا ده‌مرێ دڵى خۆشه ده‌ڵێ ئه‌ولادم به جێ ده‌مێنێ، ئه‌گه‌ر من بشمرم كه ئه‌و كۆڕه دڵسۆزه ده‌بینم و له پشت ئه‌وانیشه‌وه جه‌ماوه‌رێك ده‌بینم، یه‌ك دنیا سه‌ربه‌رزم.
یاخوا هه‌ر سه‌ربه‌رز بژین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست