پاراستن و كولیەى علوم
Wednesday, 22/06/2011, 12:00
رۆژى دوو شەممە رێكەوتى 20-6-2011 لە كولیەى علوم زانكۆى سەڵاحەددین، لە بەشى كیمیا قۆپی لە قوتابیەك بە ناوى (دابان) گیرا، بەڵام هەر زوو بە قودرەتى قادر (ئەمیر عوسمان) لە نووسینگەى پشتیوان سادق كە لە هەمانكاتدا منەسیقى نێوان لقى 2 و ئەنجومەنى وەزیرانە، هەروەها بە تەدەخولى حیزب و (دكتۆر ئاراس) بەرپرسى ناوچەى زانكۆى پارتى لە رێگاى (دكتۆر نازم جەلال) راگرى كۆلێژى زانست، كە كاتى خۆیشى كۆنە بەعسی بووە عزو فرقە بووە، ئێستاش ماستاوچى پارتیە و كەسێكى بێمۆڕاڵە، وەكو كەمالى راگرى پێشوو مەسینە هەڵگرى پشتیوان سادقە، بۆیە بە ئیعازێك لە پاراستن و پشتیوان سادقەوە، بڕیارى ئەنجومەنى كۆلێژی گۆڕى لە فەسڵ كردنى (دابان)ى قۆپیەچى (غەشاش) بۆ ماوەى ساڵێك، كردیان بە خستن بە تەنها لە یەك وانە! كە ئەمەش لە هیچ یاسایەك نییە كە هەر كەسێك قۆپی لێ گیرا دەبێت هەموو وانەكان بكەوێت، نەك ئەوەى لە تەنها وانەیەك، ئەویش ئێستا دەتوانێ لە دەورى دووەم تاقیكردنەوە بكاتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە دەیان قوتابی بێ پشت و پەنا و ناحیزبی تەنها هەوڵیان بۆ كردنى قۆپیە بە قۆپیە بۆ حیساب كردوون و ئەو ساڵەیان بە كەوتوو بۆ حیساب كراوە.
تێبینى: دابان براى خێزانى ئەمیر عوسمانى لاى پشتیوان سادقە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست