سه‌دان هه‌زار دۆلاری له‌یه‌كێتی وه‌رگرتووه
Sunday, 11/04/2010, 12:00
ده‌ستوور
تایبه‌ت به ده‌ستوور
سه‌رۆكی لیستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان 223 ده‌نگی هێناوه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌ستوور كه‌وتوون، مامۆستا جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لیستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان سه‌دان هه‌زار دۆلاری له‌یه‌كێتی وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا ته‌نها 223 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ده‌ستووری راگه‌یاند مامۆستا جه‌عفه‌ر كه پێشتر لێپرسراوی مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری یه‌كێتی بوو، 100 هه‌زار دۆلاری به‌فه‌رمانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له‌ئیداره‌ی گشتی وه‌رگرتووه، دواتریش 25 هه‌زار دۆلاری به‌نووسراوێكی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌كه وتی لهنهسریهی مه‌كته‌به‌كه‌ی میوانداری ده‌یان كه‌سایه‌تی عهرهبو توركمانی كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیسته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتی داوای له‌سه‌رۆكی لیستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان كردووه له‌پارێزگاكانی، سلێمانی، كه‌ركوك‌و دیاله به‌شداری نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان لهههولێرو دهۆكو موسڵ كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدایه به‌شدارییان نه‌كردووه، وتی ئه‌وه‌ش یه‌كێتی توڕه كردوو لێپرسراوێتی مهكتهبهكهیان لێوه‌رگرته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وتی مامۆستا جه‌عفه‌ر 19پاسه‌وانی هه‌یه‌و 6 كه‌سیشی له‌سه‌ر مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری بۆ دامه‌زراوه، خۆشی به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین كراوه، له‌كاتێكدا رۆژێك له‌رۆژان فه‌رمانبه‌ر نه‌بووه له‌م وڵاته‌دا.
مامۆستا جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لیستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌ستوور له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره له‌یه‌كێتی، وتی به‌قسه‌ی ناو بازاڕ نابێت، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و زانیارییه‌ی به‌ئێوه داوه با ناوی خۆی بنووسێت بۆئه‌وه‌ی من وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، شتی وا رووینه‌داوه‌و پاره وه‌رنه‌گیراوه.
سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنی بودجه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مامۆستا جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌خه‌ڵك پاره‌ی بۆ خهرجكردوون، وتی دوێنی كه‌سێك هات بۆلام وتی من 10 ملیۆنم خه‌رجكردووه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت به‌ناچاری بمده‌یته‌وه، وتم یه‌ك فلسم نییه، بۆ ئه‌مه‌ش شایه‌تم هه‌یه.
http://www.destur.net/index.php?option=com_content&view=article&id=1740:2010-04-07-08-49-06&catid=81:kurdistan&Itemid=458
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست