کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوڕه‌كانی قه‌زافی به‌ربوونه‌ گیانی یه‌كتر

Tuesday, 04/01/2011, 12:00


دوو كوڕه‌كه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕابه‌ری لیبیا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی دوای باوكیان به‌ربوونه‌گیانی یه‌كتر.
كه‌ناڵی فرانس 24 بڵاویكرده‌وه‌ دوو كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی به‌پشتیوانی چه‌ندان به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی لیبیا دوو جه‌مسه‌ری ناكۆكیان له‌ لیبیادا پێكهێناوه‌‌و هه‌ركامه‌یان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ده‌سه‌ڵاتی پاش سه‌رۆكی لیبیا به‌ده‌سته‌وه‌بگرێت.
موعته‌سه‌م‌و سه‌یفولئیسلام دوو كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیبیا له‌باری فكرییه‌وه‌ دوو بۆچوونی جیایان هه‌یه‌‌و باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ موعته‌سه‌م كه‌سێكی كۆنسێرڤات‌و كۆنه‌پارێزه‌‌و هاوكات سه‌یفولئیسلام كه‌سێكی میانه‌ڕه‌وه‌‌و ڕیفۆرمیسته‌.
http://www.destur.net/hewal/jihan/4416-kurakani-qazafi.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە