کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ! كۆمه‌ڵێك "تیرۆریست" و تلیاك فرۆشی ئازاد كرد

Friday, 24/12/2010, 12:00


ده‌ستوور ئامه‌د حه‌سه‌ن‌و محه‌مه‌د نه‌جیب: له‌نێو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم ئازادكران، 11 كه‌سیان به‌هۆی‌ بازرگانیكردن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و كاری‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون، چوار دانه‌شیان به‌هۆی‌ تاوانی‌ سه‌ربازییه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی ده‌ستووری عێراقی لێبووردنی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌، كه‌ به‌تاوانی‌ تیرۆر ده‌ستگیركراون.


11 كه‌سیان به‌هۆی تیرۆرستی‌و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون
به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌چوار بڕیاری جیاواز، لێبوردنی گشتی بۆ 207 ده‌ستگیركراو ده‌كرد، به‌ڵام 11 كه‌س له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ كه‌بڕیاری جیاوازی بۆ ده‌ركراوه‌، به‌تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی ده‌ستگیركراون، چوار كه‌سی تریشیان كه‌ به‌بڕیارێكی تر ئازادكراون به‌هۆی‌ تاوانی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ ده‌ست ده‌ستوور كه‌وتووه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌فه‌رمانی ژماره‌ 209ی‌ ساڵی‌ 2010 بڕیاریداوه‌ به‌ئازادكردنی 11 كه‌س. كه‌ له‌فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌‌و له‌كاتێكدا ئه‌م حوكمدراوانه‌ ڕه‌وشتێكی‌ به‌رزیان نواندووه‌ له‌ناو بنكه‌كانی‌ چاكسازیداو بۆ دانی‌ هه‌لێكی‌ تر پێیان، تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا وه‌ك مرۆڤێكی‌ ئاسایی به‌سوودوه‌رگرتن له‌ بڕیاری‌ لێخۆشبوون بۆ 11 كه‌س ده‌رچووه‌.

له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كه‌دا هاوپێچ ناوی ئه‌و 11 كه‌سه‌ هاتووه‌، كه‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه‌‌و ئیمزای مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ره‌، به‌ناوی‌ (مه‌ریوان محه‌مه‌د سه‌لیم) ده‌ستپێده‌كات‌و به‌ناوی‌ (هادی‌ مسته‌فا حه‌مه‌عه‌لی‌) كۆتایی‌ دێت. هاتووه‌ ئه‌م لێبووردنه‌ تایبه‌تییه‌ ته‌نیا ئه‌و حوكمدراوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ له‌و داوایانه‌دا دراون، كه‌ له‌به‌رانبه‌ر ناوه‌كانیان دیاریكراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ئه‌و لێبووردنه‌ هیچ سزایه‌كی‌ ته‌به‌عی‌‌و ته‌كلیمی‌‌و ئاسه‌وارێكی‌ سزایی‌ تر ناگرێته‌وه‌، كه‌ له‌بڕگه‌ی‌ دووی‌ ماده‌ی‌ 154ی‌ یاسای‌ تاوانی‌ عێراقی‌ ژماره‌ 111ی‌ ساڵی‌ 1969ی‌ هه‌مواركراودا هاتووه‌.

په‌یمان عیزه‌دین ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌ستوور وتی‌ ئه‌و 11 كه‌سه‌ی‌ له‌كۆی‌ ئه‌و گیراوانه‌دا ئازادكران كه‌سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم فه‌رمانی‌ لێبووردنی‌ بۆ ده‌ركردوون، به‌هۆی‌ بازرگانیكردن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و كاری‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون.

په‌یمان عیزه‌دین ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بازرگانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌رو تیرۆره‌وه‌ زیندانین. لێبووردن نایانگرێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم لێبووردنی به‌ته‌نیا بۆ ئه‌و 11 كه‌سه‌ ده‌ركردووه‌.

د. غازی‌ دزه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئازادكردنی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ دروستیكرد، ڕایگه‌یاند ئه‌و ئاگای‌ له‌ورده‌كاریی‌ فه‌رمانی‌ ئه‌و لێبووردنه‌ نییه‌، وتی‌ به‌ڵام یاسای‌ تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتییه‌‌و به‌پێی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌ یه‌كی‌ ساڵی‌ 2005ی‌ هه‌مواركراو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی‌ لێبووردنی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌، هیچ مه‌رج‌و به‌ندێكیشی‌ بۆ نییه‌و به‌گوێره‌ی‌ یاسا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ خۆی‌ به‌كاردێنێت.

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ ئازادكردنی‌ ئه‌و 11 كه‌سه‌وه‌. د. غازی‌ دزه‌یی‌ ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات، ته‌نها وتی‌ ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتی‌ تێدابێت.

حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕ له‌یاسای‌ ده‌ستووری‌ و ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 73ی‌ ده‌ستووری‌ عێراق نابێت لێبووردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ربكرێت، كه‌ به‌تاوانی‌ تیرۆر ده‌ستگیركراون.

له‌باره‌ی‌ فه‌رمانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بۆ ئازادكردنی‌ 11 زیندانی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كاری‌ تیرۆریستی‌‌و به‌كارهێنان‌و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ زیندانیكرابوون، شێخ له‌تیف وتی‌ له‌نیزامی‌ په‌رله‌مانیدا كه‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌و شێوازه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و پڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ ئاماده‌بكرێن‌و دواتر ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵات بكرێن، سه‌رۆكی‌ وڵات یان سه‌رۆك كۆمار بۆی‌ نییه‌، ته‌نیا خۆی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ یان ئه‌و فه‌رمانانه‌ ده‌ربكات.

د. غازی‌ دزه‌یی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستوور ڕێگه‌ به‌ده‌ركردنی‌ لێبووردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ناده‌ن كه‌ به‌سزای بازرگانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیركراون. وتی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دراوه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ڕه‌هایه‌و به‌گوێره‌ی‌ یاساو به‌خواستی‌ به‌رژوه‌ندیی‌ گشتی‌ به‌كاردێت.

په‌یمان ڕه‌خنه‌ی‌ گرت وتی‌ یه‌كێك له‌شانازییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ پاراستنی‌ هاوڵاتیان بووه‌، به‌ڵام كاتێك كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ ئازاد ده‌كرێن، گومانێكی‌ زۆرمان بۆ دروستده‌بێت، كه‌ئاسایشی‌ هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ ده‌یپارێزێت، یان سروشت وایه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌یپارێزێت، ئه‌م ئیزدواجییه‌ته‌ چییه‌؟ كه‌ زیندانیان به‌تاوانی‌ تیرۆر ئازاد ده‌كرێن.

په‌یمان ده‌ڵێت لێبوردن بۆ ئه‌و 11 كه‌سه‌و چوار كه‌سه‌كه‌ی‌ تر له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ كه‌ئازادكراون. ڕه‌نگه‌ وه‌كو مه‌سه‌له‌ كوردییه‌كه‌ به‌هۆی‌ گوڵه‌ گه‌نمێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك گوڵه‌جۆش ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ وابێت، وتی‌ ته‌سه‌ور ده‌كه‌م، ئامانجی‌ لێبووردنه‌كه‌ ئه‌و 15 كه‌سه‌بن، ئه‌مانه‌ی‌ تریشی‌ پێوه‌بوون.

چوار كه‌سه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژیاون
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمانێكی تر، كه‌تێكه‌ڵاوی فه‌رمانه‌كانی تره‌ بۆ ئازادكردنی زیندانییه‌كان نه‌كراوه‌‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران بێئاگایی خۆیان لێده‌رده‌بڕن. بڕیاری ئازادكردنی چوار كه‌سی تری داوه‌.

فه‌رمانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌ژماره‌ 208ی‌ ساڵی‌ 2010 ده‌رچووه‌، هاتووه‌ ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌میشه‌یی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر جێهێشتنی‌ ڕیزی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان حوكمدراون.

ئه‌و چواركه‌سه‌ (سیروان عوسمان عه‌لی، مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین، حه‌یده‌ر كه‌ریم حسێن، عه‌مار عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د). به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتارێك له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین.

په‌یمان عزه‌دین ده‌ڵێت ئه‌و چوار كه‌سه‌ به‌هۆی‌ تاوانی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون، له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژیاون‌و نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، وتی‌ به‌ڵام به‌م لێبووردنه‌ تاوان‌و سزاكه‌یان له‌سه‌ر لابراوه‌، به‌و پێیه‌ی‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

سالار مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌ستوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و لێبوردنه‌ تایبه‌تییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ریكردووه‌ سه‌ڵاحیاتی یاسای خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ڕاپۆرت‌و ناوه‌كان‌و پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئاماده‌كرده‌وه‌ خستوویانه‌ته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگ بوو كه‌نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستانی تێدابووایه‌.

له‌باره‌ی‌ چوار كه‌سه‌كه‌وه‌ سالار وتی‌ بڕوابكه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ نیم، داوای لیژنه‌مان كردووه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، بۆ بینینی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و پێداچوونه‌وه‌ به‌كه‌یسه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازادكراون، چونكه‌ تێبینیمان هه‌یه‌.

ئازادكردنی ئه‌و كه‌سه‌ له‌كاتێكدایه‌ نۆ كه‌س به‌هه‌مان مادده‌ سزادراون، به‌ڵام دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ناوه‌كانیشیان ئازاد نه‌كراون.

شوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌وره‌كانی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌ستوور ڕایگه‌یاند سه‌ره‌تا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌به‌ندكراوه‌كانه‌وه‌ بوو ئاگاداریان كردینه‌وه‌‌و ئه‌وانه‌ی كه‌مه‌حكومن به‌ماده‌ی 58‌و 59 واته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ڕیزه‌كانی سه‌ربازی هه‌ڵدێن‌و دواتر به‌یاسای تاوانی سه‌ربازی حوكه‌مدراون ئازاد ده‌كرێن، وتی‌ ئه‌وانه‌ی‌ لای ئێمه‌ بوون ژماره‌یان نۆ كه‌س بوو، بۆیه‌ ئێمه‌ش نووسراومان بۆ ناردن، به‌ڵام تائێستا ئیش له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سلێمانی نه‌كراوه‌، به‌ڵام دوایی بینیمان كه‌ژماره‌یه‌ك له‌و خه‌ڵكانه‌ له‌هه‌ولێرو دهۆك به‌ربوون.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئازاد نه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سلێمانی، وتی نازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه‌ به‌دیاریكراوی، به‌ڵام بێجگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن دادگای هێزه‌كانی ناوخۆوه‌ حوكمدراون، خه‌ڵكێكی تر هه‌ن كه‌ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیایه‌ كه‌لیژنه‌كه‌ داینابوو بۆ ئازادكردنیان، بۆیه‌ كێشه‌كانمان داونه‌تێ‌و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئیشیان بۆ بكرێ بۆ ئازادكردنیان، به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه‌.

په‌یمان عزه‌دین، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وان نه‌یانزانیووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ سزا سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌ر چییه‌‌و تاوانه‌كانیان چی‌ بووه‌؟ وتی‌ سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرد، ئه‌وان زانیارییان له‌باره‌ی‌ دوو لیستی‌ 11 كه‌سه‌كه‌و چوار كه‌سه‌كه‌وه‌ نییه‌، ته‌نیا ئاگایان له‌وانی‌ تر هه‌بوو، كه‌لیژنه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم خۆیان ئه‌و ناوانه‌یان دیاریكردبوو.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌وانه‌ی‌ لێبوردنه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ ئازاد نه‌كراون
هه‌ر به‌پێی یه‌كێكی تر له‌فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه‌كۆپییه‌كه‌ی لای ده‌ستووره‌، به‌ژماره‌ 211ی‌ ساڵی‌2010ه‌ فه‌رمانی‌ لێخۆشبوون بۆ 141 حوكمدراو ده‌رچووه‌، كه‌به‌پێی‌ فه‌رمانه‌كه‌ زۆرینه‌ی‌ حوكمه‌كانیان ته‌واوكردووه‌.

فه‌رمانه‌كه‌ ده‌ڵێت لێخۆشبوون له‌پاشماوه‌ی‌ حوكمی‌ ئه‌م 141 حوكمدراوانه‌ كه‌ناوو ژماره‌ی‌ داواكانیان له‌لیستی‌ هاوپێچدا هاتووه‌و به‌ناوی‌ عه‌بدولخالق محه‌مه‌د عه‌لی‌ ده‌ست پێده‌كات‌و به‌ناوی‌ به‌ختیار غه‌فوور ئه‌سعه‌د كۆتایی‌ دێت.

هه‌روه‌ها له‌فه‌رمانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ژماره‌ 210ی‌ ساڵی‌ 2010 بۆ لێخۆشبوون له‌51 حوكمدراوی‌ تر ده‌رده‌چێت.

كه‌به‌ناوی میڤان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ده‌ستپێده‌كات‌و به‌ناوی‌ ساڵح ئه‌حمه‌د شه‌ریف كۆتایی‌ پێدێت كه‌به‌پێی‌ فه‌رمانه‌كه‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌م حوكمدراوانه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی‌ كوژراوه‌كاندا ئاشتبوونه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌.

ئه‌م دوو فه‌رمانه‌ دوای ئه‌و دوو فه‌رمانه‌ی‌ تر دراوه‌ كه‌ بۆ ئازادكردنی چوار كه‌سه‌كه‌و 11 كه‌سه‌كه‌ دراوه‌.

ژماره‌یه‌كی زۆری زیندانی كه‌ته‌نها له‌سلێمانی ڕێژه‌یان 61 كه‌سه‌، هه‌مان لێبوردن ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ڵام ئازاد نه‌كراون.

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ گۆڕان له‌لیژنه‌ی‌ مافی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ كۆمه‌ڵێك زیندانی‌ زۆری‌ تر له‌هه‌ولێرو سلێمانی‌‌و دهۆك ماون كه‌مه‌رجی‌ لێبووردنه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ڵام ئازاد نه‌كراون.

هه‌روه‌ها وتی‌ هه‌ولێرو دهۆك ئاماریان نه‌داوینه‌تێ‌، به‌ڵام له‌سلێمانی‌ 61 زیندانی‌ هه‌یه‌، كه‌لێبووردنه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ حوكمدراوی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و چوار حوكمدراوه‌ی‌ ئازادكراون له‌سلێمانی‌، جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ستووری‌ ڕاگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌و په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌وان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ بڕیاری‌ لێخۆشبوونیان بۆ ده‌رچووه‌.

دوای‌ دووجار په‌یوه‌ندیش به‌ د.ئاری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاكسازی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بۆ ده‌ستوور بدات.

عه‌باس ئه‌كره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی، وتی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاكسازییه‌وه‌ هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و بۆی‌ هه‌یه‌ لێدوان بدات.

شیروان حه‌یده‌ری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌ستوور بێئاگایی‌ خۆیانی‌ له‌فه‌رمانه‌كانی‌ سه‌رۆك ده‌ربڕی‌، وتی‌ ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ پێكهێنراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌به‌شداری‌ كه‌سانی‌ یاسایی‌ بووه‌‌و ئێمه‌ ئاگاداری‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ نین، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بووه‌".

په‌یمان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، فراكسیۆنه‌كانی‌ گۆڕان‌و یه‌كگرتوو‌و كۆمه‌ڵ یاداشتێكیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و ده‌شیانه‌وێت قسه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بكه‌ن، تاكو بزانن ئامانجی‌ ئازادكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ چی‌ بووه‌؟ وتی‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری‌ به‌په‌له‌ و خێرای‌ ده‌وێت.

سالار وتی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگای لیژنه‌ تایبه‌تیه‌كانیه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ چاودێری ڕه‌وشی زیندانیان‌و چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ یاسایه‌كی لێبووردنی گشتی له‌په‌رله‌ماندا هه‌یه‌، بۆیه‌ كاتێك ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ڕێگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاماده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا هیچ تێبینیه‌ك له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جۆره‌ بڕیارانه‌وه‌ نه‌یه‌ته‌كایه‌وه‌ گرنگ بوو كه‌نوێنه‌ری‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش وه‌ك چۆن نوێنه‌ری دادگاو حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی تێدابوو هه‌بووایه‌ بۆ به‌رچاو ڕوونی.

ده‌ستوور هه‌وڵیدا فه‌یسه‌ڵ‌ ده‌باغ سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بدوێنێت، به‌ڵام وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌.

ناوی ئه‌و (61) ده‌ستگیركراوه‌ی‌ كه‌ لێبوردنه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه‌‌و ئێستا له‌زیندانی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانیدا ماونه‌ته‌وه‌‌و ئازادنه‌كراون

1- كامه‌ران عبدالله‌ عزیز
2- عزیز محمد عبدالله‌
3- ئاكۆ قادر اغا حمد
4- جمال خزر ابراهیم محمد
5- فۆاد احمد سعید كریم
6- به‌ختیار محمد علی‌ فارس
7- خلیل احمد عبدالله احمد
8- ئه‌رسه‌لان رسول امین رسول
9- كارزان محمد سعید محمد امین
10-حسێن علی‌ محمود رسول
11- اسماعیل سدیق رحمان
12- ئالان جبار جمال محمد
13 - كورددۆ كاوه‌ رۆوف
14- عماد عمر غفور قادر
15- ئارام علی‌ ناوخاس كرم
16- حسام قادر عزیز كریم
17- مسته‌فا‌ عبدالله رسول
18- كورده‌ عبدالله‌ رسول
19- رێكار محمد عبدالله
20- ئاكۆ رسول عبدالله‌
21-ســـالح محـــمــدعـــلـی‌ ابراهیم
22- ئه‌رده‌شێر عزت قادر فرج
23- سۆران سلاح تاهیر ساڵح
24- حسین فتاح محمد حسێن
25- ڕێناس كریم حمه‌ حسێن
26- بابكر مسته‌فا‌حمه‌ ئاغا رسول
27- علی‌ عبدالقادر حسن
28- نادر قادر ممند احمد
29- شاهۆ سلام حمه‌ سالح
30- حكیم رحیم مجید
31- یوسف نوری‌ محمد ره‌زا
32- به‌رهه‌م ماجد محمدحمه‌ رحیم
33- ابراهیم علی‌ احمد مسته‌فا‌
34- خلیل محمد سلیم محمود
35- رافع كریم جمیل امین
36- سه‌ربه‌ست حمه‌ سالح محمود
37- محمود علی‌ قادر وه‌لی‌
38- ئاكۆ حمید رحیم
39- به‌شیر سالح عبدالقادر شاسوار
40- هه‌ڵمه‌ت جوهر جبار قاره‌مان
41- محمد سفر علی‌ عبدالرزاق
42- سان به‌رزان عبدالرحمن رحیم
43- محمد علی‌ احمد ساڵح
44- یاسین عوسمان احمد ساڵح
45- ڕێگر عوسمان نوری‌ عبدالله‌
46- نه‌ریمان سالح عزیز
47- دیار ابوبكر احمد
48 - شێركۆ ابراهیم محمد
49- دیاری‌ حسین رشید مجید
50 - تاهر رمزان فقی‌ احمد
51 - هاشم كاكه‌ برا عزیز مراد
52- ئاسۆ حسن علی‌ خزر
53- بێستون جلال عبدالله‌
54- دڵشاد حسن علی‌ مراد
55- عمر حمه‌ سلێمان
56- سه‌باح قادر ایوب قادر
57- محمد علی‌ احمد مسته‌فا‌
58- محمد سدیق سید احمد
59- به‌ختیار سدیق عبدالله‌
60- فه‌ره‌یدون سالح حسین سالح
61 - شاخه‌وان مولود حسین
http://destur.net/bzharay-hefte/4342-seroky-harem-komale-tirorist-azad-akay.html


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە