کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاكە چارەسەر ئەوەیە جەمال عەبدوڵا ڕەدووكەوێ باشە .

Monday, 21/09/2009, 12:00


مرۆڤ پیرۆزە و لاى یەزدانیش لەسەرووى هەموو شتە پیرۆزەكانەوەیە تەنانەت شتە باش و جوانەكانیشى لەپێناو و بۆ مرۆڤ داناوە هەروەها مرۆڤیش هەرچى پیرۆزى و بابەتى گرنگ و جوان و بەكەڵك هەیە بۆ خۆى دروست كردوە و بەردەوامیش بەرەو مەسەلە باشەكان هەنگاو دەنێ لەبەرئەوەى خاوەنى عەقڵێكى بەهێزوگەورەیە تاوانە نەفامیە مرۆڤ درك بەو پیرۆزى و ژیریەیى خۆى نەكات و پێگەى كەسایەتى و كۆمەڵایەتى خۆى نەپارێزێ جالەهەر شوێن و پلە و پیشەیەك دابێت ، لێرەدا مەبەستم لەترسناكى فرێ دانى قسەى مرۆڤەكانە كەلەئەنجامى نەزانى و دەروون پیسى سەرچاوە دەگرێ بەتایبەت كاتێ لەڕێگەى كارى نووسینەوە ووتە و ووشەى ناشیرین لێرە و لەوێ بنووسێ و ڕق و قینەى ناخى بەجنێو و قسەى بێ ناوك لەگۆڤار و ڕۆژنامە و سایتەكان هەڵڕێژێ ، بێ هیچ گوێ پێدانێك بۆكەوتنەوەى فیتنە و زڕاندنى كەسایەتى خۆى لەئایندەدا ، بەخۆڕایى نەوتراوە قسە هەژارە و هەموو كەس پێیى دەوێرێ یان دەڵێن قسە دیلى مرۆڤە.
بەڕێزان ئەوەى سەرنج و شایەنى باسە چەنە بازى و بێ ڕەوشتى و سنوور بەزاندنى كارى نووسینى مرۆڤێكى قێزەونى ناو كۆمەڵگاى خۆمانە كەناوى جەمال عەبدوڵایە زۆر بەداخەوە ئەم نەفس نزمە خۆى بەنووسەر و ڕۆشنبیرى كورد دادەنێت ،نازانێت لەبنەڕەتدا مرۆڤێكى تابڵێیى سووك و بێ دەماغ و گەوجە چونكە ئەوەى نایزانێ سیاسەتە ، هەروەها بێ هیچ بەڵگە و دیكۆمێنتێك هێرشى ناڕەواو تووند دەكاتە سەر هەموو كەس و لایەنێك بەتایبەت لیستى گۆڕان كەدیارە ئەمەش بەهۆى تێكەوتنى لەگێژاو قەیڕانى ململانێیى ناو حزبەكانەوەیە ، یان بەدیوێكى تردا بڵێین كورد ووتەنى زورناژەن جەمال عەبدوڵا لەهەردوو دینەكە بووە و سەرگەردانانە نازانێ بەكام لادا ڕاست بێتەوە ، ئەوەى مایەیى خۆشحاڵیە هەر زوو هەموو كەس ئەم كەسایەتیە ناشەریفە ناجەمالەى ناسى ، بەشێوەیەك دەتوانم بڵێم ئێستا جەمالى ناجەمال بۆتە قێزەونترین تاكى كۆمەڵگا و بۆتە بنێشتى ژێر پێڵاوەكانى هەر تاكێكى كوردى و تازە ناتوانێت تائەبەد باوەڕو متمانەى خۆى لاى جەماوەر و كۆمەڵگاى كوردى درووست بكاتەوە ، ئەوەى مایەیى سەیر و سەرسوڕمانیە كەس نازانێ جەمالى ناجەمال ئەم هەموو ڕق و قینەى بۆ كێ و لەبەرچى بەگەڕخستووە ؟ بەشێوەیەك تەنها ڕیسواى و شەرمەزارى و سفربوونەوەى كەسایەتى داڕوخاو و داڕزاوى خۆى نەبێت هیچى ترى بۆ نەماوەتەوە ، وەدەبێ ئەوە لاى جەمال ڕوون بێت كەباڵاى گۆڕان سنوورى تێ پەڕاندوە بەكوێرایى جەمال وابەرەو لووتكە هەنگاو ئەنێ ..... بەداخەوە جەمال نەوەستا بەدەستى خۆى نامووسى خۆشى برد لەم ئاخیر و ئۆخرەدا ، كەجەمال خۆشى گەیشتۆتەئەو ڕاستیەیى كەتازە ناتوانێ لاپەڕەیەكى سپى هەڵداتەوە واز لەپێنووسە سووكە ئاڕاستەكراوە پەمپدراوە دۆلاریەكەى بهێنێ .
بۆیە بەراى من باشتر هەل و دەرفەتێك كەلەبەردەم جەمال دامابێت ئەوەیە كەڕەدوو كەوێت و سەرى خۆى هەڵگرێت و بۆ شوێنێكى نادیار و وون بڕوات تاپێنووسەكەى لەوە زیاتر ڕیسواى نەكردوە و سەرى نەخواردووە ، چونكە جەمال دەبێ ئەوەى بزانێ كەئەو سەردەمە گوزەشت و تازە چى تر ناتوانێ بەرى خۆر بەنووسینى درۆ و هەڵبەستراو و قسەى نابەجێ و نادروست بگرێت لێمان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە