کۆنفراسی مامۆستایان و یادێک
Thursday, 02/12/2010, 12:00
هاوینی ساڵی هه‌شتا و چوار بوو له گوندی سماقوڵی سه‌روچاوه‌ی خۆشناوه‌تی کۆنفرانسی مامۆستایان به‌سترا که سێ ڕۆژی خایاند له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵ کوڕه پوره‌که‌م (یادی به‌خێر)به‌ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی له‌وێ بوین ..ژماره‌یه‌ک مامۆستای ناو شاریش به‌شداری کۆنفرانسه‌که بوون بۆ حاڵه‌تی ئه‌منی و له‌ترسی چاوی به‌دکار تووره‌که‌یان له سه‌ری خۆیان کردبوو (دوور له تووره‌که‌ی مارێنزی ئێستا) له‌کاتی نان خواردن وئاو خواردنه‌وه‌ش توره‌که‌که‌یان هه‌ر له‌سه‌ر بوو مامۆستایه‌ک خه‌ریکی ئاو خواردنه‌وه بوو ئه‌و کونه‌ی که له ئاستی چاوی کرابوو بۆ بینینی ڕێگا سوڕاندی بۆ ئاستی ده‌می و به درێژبوونه‌وه بینی به ئاوی کانیه‌وه نا تاکو ده‌مو چاوی ده‌رنه‌که‌وێ... که له ئاخواردنه‌وه‌که‌ی بۆوه کوڕه پوره‌که‌م به پێکه‌نینه‌وه گوتی: مامۆستا تۆ شه‌هیدی زیندووی مامۆستاکه به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی بۆچی? چۆن بۆچی..تۆ ئێستا له‌ناوچه‌یه‌کی ئازادکراوی کوردستانی ده‌بوایه پڕ به‌ده‌می خۆت هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژی سه‌یری ئه‌م هه‌موو دیمه‌نه دڵڕفێنه بکه‌ی که‌چی تۆ له‌مانه بێ به‌شی... مامۆستا سۆعبه‌ت ده‌که‌م به‌ڕاستی خه‌باتی ئێوه له هی ئێمه زۆر سه‌ختتره ئێوه پێشمه‌رگه‌یه‌کن هه‌میشه له که‌مینی دوژمندان ...هه‌ر له دوای کۆتایی هاتنی کۆنفرانسه‌که به ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م مامۆستا یوسف ده‌رگه‌له‌یی که به سکرتێری مامۆستایان هه‌ڵبژێردرا له قوتابخانه‌که‌ی خۆی که‌وته که‌مینی دوژمن و شه‌هید بوو .... حه‌قه مامۆستایه‌ک ئه‌مه هه‌ڵوێستی بوبێ. ئێستا ئه‌و په‌ڕی ڕێزی لێ بگیرێ ... من کاتێک داوای خانه‌نشینیم کرد گوتم : من حه‌وت ساڵی هه‌ڕه‌تی لاویم له پێشمه‌رگایه‌تی دا به‌فیڕۆ چوو گوتیان به‌داخه‌وه ناوی تۆی تێدا نیه له‌جیاتی ناوی تۆ ناوی یه‌كێک له (موولفە القلوب) ده‌رچوه نازانم مامۆستاش پاداشی دراوه‌ته‌وه یان ناوی ئه‌ویش له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و (موئلفە القلوب انه جێ گۆڕکێی پێکراوه??
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست