کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەری رووخانی یەكیتی و 35سال حوكمی بنەماڵە

Saturday, 21/02/2009, 12:00


ئەمروو لە گۆرەپانەكە ولەنێو شەقامی كووردی دا باس باسی ئەم رەوشەی یەكیتی یە و هەمەجۆر لیكدانەوە بۆ ئەگەروو پیش هاتەكان دەكریت،یەكێك لە ئەگەرەكان یەكیتی و جەماوەرەكەی یەكیتی ئەروخێن ویەكێتی وەك هەر پارتیكی تر لەپارتە بچوكەكانی كوردستانی لێبێت و ئەو سات جلەوی دەسەلات هەر بەتەنیا دەچیتە دەستی پارتی بنەمالە یاخوود (پارتی مەلایی كوردستان). هەمووخەلكی كوردستان بەگشتی و جەماوەرو ئەندامەكانی یەكیتی بە تایبەتی ترسێكی گەورەیان لێ نییشتووە و لەوە تۆقیون مــــەلایی یـــــەكان دەسەلاتی رەها بگرنە دەست ، چونـــــــكە بەلایی كەمەوە وەك حوكم كردنەكــــــــەی ســـــەدام حسین35سالی دەویــــت بۆ رووخانــــــدنی و بـــــــــردنیــــــان بــــــەدەردەكـــــــەی ســـــەدام.
35 سال ئیهانەی شەرەف و كەرامەتی خەڵكی كوردستان و بەزۆر بە مەلایی كردنی خەلك و داپڵۆسین و شەقو كوتەك ،چاندنی ترس و دلەراوكێ وتۆقاندن لەدل و میشكی خەلكی كوردستان، ئەمجارەیان بەدەستی حوكمی كورد خۆیەوە بەڵام چۆن وچٍ كوردێك، كوردیكی بەئەسل عەرەب.
35 ساڵ هەموو مافێكت لێ زەوت بكرێت یان پێیان حەرام بێت بتدەنێ، تەنانەت هەوای سرشتت لێ قەدەغەبكەن تانەبیت بەپارتی كەئەمەیان بەعس كەمتر دەیكرد.
35 سال ئەو حالەتەی ئیستا لە بازگەی دەروازەی هەولیر دەبینریت ولێوان لێوە لە ئیهانە كردنی خەلك و سوكایەتی و بێزاركردن و مامەلەی ناشرین وسەیركردنی هەموو خەلك بەچاوی دوژمن و ارهابی و جەلالی و.......هتد
35سال بێ منەت بوونی دەسەلات لەخەلك وداخوازیەكانیان و گوێنەدان بەدەردوومەینەتیەكانیان ولەسەرووی ئەمەشەوە چاوسوور كرنەوە لێیانٍ،چونكە لای ئەمان چاوسوركردنەوەوبەندكردن و تێ هەڵدان و برینەوەی 30سال زیندانی كردن بەسەر رەخنەگر ،دەیخوات .ٍ
خەلكینە لە رێی خوا با هەرهەموومان داوا لە مام جلال بكەین و لەو خەوە قورسەی بەئاگای بێنینەوە دەست بەدامێن داوای ڵ بكەین فریامان بكەوێت و نەهێڵێ یەكێتی بروخێ وبەهیزی بكاتەوە كە هەر زۆر زۆر ئاسانە و تەنها جورئەتی دەوێت لە بریاردان، جورئەت بۆ بریاردان لە سەر دور خستنەوە یان ڵێ سەندنەوەی ئەو دەسەلاتە زۆرانەی دراوە بەهەندێًك كەسی خەراپ و كەتەنها چاویان بەرپێی خۆیان وبەرژەوەندی خۆیان ،دەبینێ.یاخوود ئەوانەی كەرەنگ بێت كاتی خۆی بۆ بەهێزكرنی خەتی گشتی (كوتلەكەی خۆی)دەسەلاتی زیادیان درابێتێ و گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵكرابێت .
ئیستا مام جلال لەبەردەم دووریانێكدایە:*رێیەك هەروەك جاران بێمنەتی لەكادیرو رەئەجیاوازەكانیان و دوورخستنەوەو دەركردنیان و تێكەل كردنی پۆستی حكومی و حیزبی و سەرئەنجام خۆشی وهەموو ئەندامەكانی یەكێتی ومیللەتی كوردیش بەزەلیلی لەبەردەم پارتی بنەمالە دەبینینەوە.
**رێیەك دانیشتن و بریاردان لەسەر خالەگرنگەكانی خۆریكخستنەوەوبریاردانی جماعی و وازهێنا ن لەبریاردانی تاكرەوانەی ئەم لاوئەولا بێ حیسابكردن بۆ هەڤالەكانی سەركردایەتی و (م. س)وسەرئەنجام رووخانی دیكتاتۆریەت و دامەزراندنی حیزبی موئەسەساتی و جەماوەری......................

21/2/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە