کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەیادم ناچێ ساڵى 2010 لەهەولێر بەئاشكرا خوێنى گەنجێكى بێ گوناح بەدەستى دەسەڵات دەڕژێ

Sunday, 16/05/2010, 12:00


ئەشێ..ئەهریمەن..بەهەشتى,
خواى بەركەوێ!
ئەشێ..ڕووبار,
ڕوولەهەورازبێ و سەركەوى!
ئەشێ..مەم زیندوو بێتەوە,
لەسەر سینگى زین بسرەوێ!
بەڵام ناشێ, جاریكى تر, تۆى دڵدار بگەى بەوەى خۆشت ئەوى!*
بێ دەنگ كردن و سەربڕینى قەڵەمێكى ئازاد, دەبێتە هۆى سەرەتاى خاڵى دەستپێكردنى بیرى سەدان قەڵەمى ئازاد.
زۆر بەداخەوە سەردەشت, تۆى گەنج لەبەهارى تەمەنت گەلاكانت هەڵوەری.
خوێنى گەشت كردە قوربانى قەڵەمە بوێرو سەر بەرزەكەت.
زۆر بەداخەوە زۆر لە حەزو ئارەزوو ئاوات و خۆشەویستى و نوسین و بۆچونەكانت لەگەڵ رۆحى گەش و خوێنى گەرمى لەشت لەگۆڕنا.
سەدان ئۆف و مەخابن بۆتۆیەك كەتازە شكۆفەى تەمەنت لەباخى
بەهاردا ئەى پشكوت, بەدەستێكى دڕكاوى كەسورن بەخوینى میللەتەكەمان
وشك بوو.
هەزاران سڵاو لە گیانى پاكى شەهیدانى قەڵەم دكتور عبدالستار وسەردەشت عوسمان و سۆرانى مامە حەمە....

* هۆنراوەی شاعیرى بەریز(عبدالله پەشێوە) من بەدەسكاریەوە نوسیومە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە