خێرخوازانى كوردستان سهلامی خوا لە جوامێریتان
Thursday, 13/08/2009, 12:00
پاش ئەوەى لەژمارە (29)ى گۆڤارى بانگى حەقدا بابەتێكم بڵاوكردەوە بەناوى (لەرۆژى جیهانى بێ باوكاندا هاوارێك بۆخێرخوازانى وولاتەكەم)كە هاوكات بوو لەگەل روژى جیهانى بێ باوكان(نازداران)دا ، جگە لەوەش لە كەناڵەكانى ترى راگەیاندن بەتایبەت گۆڤارى (لڤین) بەشێوازى جۆراو جۆر تیشكمان خستە سەر ئەو بابەتە بەمەبەستى ئاشناكردنى خێرخوازانى كوردستان لە ناوەڕۆكى پرۆژەكە.
دواى ئەو هەولە ژمارەیەكى زور لە خێرخوازان لە چینى (پزیشك وئەندازیارو فەرمانبەروماموستاو كاسبكار..............هتد) لەناوەو دەرەوى كوردستان مەردانە بەدەم ناوەرۆك ومەبەستى بانگەوازەكەمانەوە هاتن وجوامێرانە بە بەشێك لە پارەو سامانى حەلال وبەرهەمى رۆژانەیان هاوكاریان بریار دا بۆ ژمارەیەكى تر لەو مندالانەى كە بەهۆى هەر قەدەرێكەوە بێت لەنازى باوكیان بێ بەش بوون پێویستیان بەهاوكارى مادى ومعنوى هەیە، بەمەش ژمارەى ئەو مندالانەى كە لەم پرۆسەیە سودمەند بوون تەنها لە لقى سلێمانى رابیتە تا بەروارى نوسینى ئەم چەند دێڕە متوازعانە بۆ (250)مندال بەرز بوەتەوەو ئەو ژمارەیەش سوپاس بۆ خوا ڕۆژانە لە زیاد بوندایە.
بۆیە بەندە بە پێویستم زانى وێڕاى دەربڕینى سوپاس وپێزانین و دەست خۆشى زۆرم بۆهەموو ئەو بەڕێزانەى كە بەشێوازى جۆراو جۆر بەشداریان كرد لەم پرۆژەیەدا ،سەرنجى خۆم لەم چەند خاڵەى لاى خوارەوە بخەمە ڕوو:
ئەو خێرخوازە بەڕێزانەى كەتائیستا بەشداریان كردووە لەم پرۆژەیەدا دەتوانین بەشێوەیەكى گشتى لە ریزى چینى مام ناوەندى دارایى پۆلێنیان بكەین،سەرەراى پێداویستى یەكانى خۆیان وخێزانیان بەشێك لەو داهاتە دەبەخشن بەڕۆڵەیەكى ترى هاونیشتمانى وهاوئاینى خۆیان بە جۆرێك دوور لەناو بردن ودەركەوتن بۆبەخشەرى پارەكە(خێرخوازەكە)وە لە هەمان كاتدا دوور لە احراج بوون لە ڕوو دامان بۆ وەرگرى پارەكە(مندالى نازدار،دایك وكەس وكارى منداڵەكە .....)لە ڕێگاى كارێكى ڕێكخراوەیى شەفاف ودیار بە پێ ى سستم وستاندارى جیهانى رێگە پێ دراو كە كەسى خێرخواز دەزانێت پارەكەى بۆكام مندال چووە كەس وكارى منداڵەكەش دەزانن كە ئەم هاوكارى یە لەلایەن خێرخوازانى كوردەوە دابین كراوە لەناوەوەى كوردستان یان لە دەرەوەى كوردستان وە بەمەبەستى جوان بەڕێوەبردن و سوودى ئەوان بەو میكانیزمە كارەكە ئەنجام دەدرێت .
1- ئەم كارە بەشدارى كردنى ناخۆشى یەكترى یەو پردى پەیوەندى نێوان تاكەكانى كۆمەلگە بەهێزدەكات بۆئەوەى مرۆڤ بە تەنها بۆخۆى نەژى وبەشدارى ناخۆشى وهاوكارى سووك كردنى مەینەتى یەكانى خەڵكى تر بكات بەتایبەت ئەوانەى كە زۆر پێویستیان پى َى هەیە، ئەو مرۆڤەى كە دەبەخشێت هەست بە ئاسوودەیى دەكات چونكە فەرمان دارى لە پەیام وداواكارى خواى بالا دەست كردووە ،هەر خواش خۆى بەخشەرى ماڵ و سامانە بە فەزڵى خۆى پێمان دەبەخشێت ولەهەمان كاتدا وەك سەرمایەو ماڵى خۆشمان لێمان قبوڵ دەكاتەوە ({الَّژِینَ یُۆْمِنُونَ بِالْغَیْبِ ۆیُقِیمُونَ الێَّلاەَ ۆمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ یُنفِقُونَ} (3) سورە البقرە، وە سەرنج بدە لەقورئانى پیرۆزدا ووشەى (ینفقون) 21 جار هاتووە،وەك ئەم ئایەتەى سەرەوە كە لەپاڵ ئیمان بەغەیب ونوێژكردندا هاتووە، وە لەهەمان كاتدا ئەو دڵنیایى یەى بۆدروست دەبێت كە باڵانسى دارایى كەم ناكات بەڵكو زیاد دەبێت وبەردەوامیش دەبێت ،چونكە مرۆڤ لەدنیادا لەو دوو شت دەترسێت ونیگەرانە زیاد نەبوون یان كەم بوون و هەروەها نیگەرانى لە بەردەوام نە بوونى ئەو سامانە ،وەك لەم دوو فەرموودەى پێغەمبەردا(دروودى خواى لى َبێت) دەر دەكەوێت كە دەفەرموێت (والله مانقێ مال من ێدقە) واتە سوێند بە خوا ماڵ بە بەخشین كەم ناكات ،وە فەرموودەیەكى تر كە دەفەرموێت (ما من یوم یێبح العباد فیه الا ملكان كریمان ینزلان یقول احدهما اللهم اعگ منفقا خلفا ویقول الاخر اللهم اعگ ممسكا تلفا) واتە هەموو رۆژیك دوو مەلائكە دادەبەزنە خوارەوە ودوعایەك دەكەن یەكێكیان دەڵێت (خوایە ئەوەى مال دەبەخشێت وخێردەكات ماڵەكەى بۆ بەردەوام بكە وە دووەمیان دەڵێت خوایە ئەوەى دەستى نووقاوەو خێر ناكات ماڵەكەى لەناو بەرە) ئەمە دوعاى مەلائكەیەو روژانە دووبارە دەبێتەوە ، وە فەمودەیەكى تر كە ابن عمر رەزاى خواى لێ بلێت دەى گێرێتەوە(ان لله خلقا خلقهم لحوائج الناس یفزع الناس الیهم فى حوائجهم اولئك ێمنون من عژاب النار) واتە/كەسانێك هەن كە خواى گەورە بۆدابین كردنى پێداویستى خەلكى تر دروستى كردوون وە خەلكى ڕویان تێ دەكات بۆدابین كردنى پێداویستى یەكانیان ،ئەوانەى پێداویستى كەسانى تر دەستە بەردەكەن لە سزاى ئاگر پارێزراون .
جا خێر خوازى بەڕێز لەمەش زیاتروتایبەت بەوانەى كەتۆ هاوكارییان دەكەیت جگە لەو فەرمودانەى سەرەوە بەگشتى تایبەت تر پێغەمبەر (درودى خواى لێ بێت)دەربارەیان دەفەرموێت(انا وكافل الیتیم فى الجنە كهاتین،واشار بأێبعیه) واتە من و بەخێوكارى بێ باوك (نازدار) وەك ئەو دوو پەنجە پێكەوەین لە بەهەشتدا .ئەمەش مژدەیەكى زور گەورەیە چونە بەهەشت وهاوڕێیەتى پێغەمبەر (درودى خواى لێبێت، واتە بەم كارەت ئاسودەیى دەرونیت مسۆگەر كرد وە دڵنیایى ئەوەى كەسامان وداراییت كەم ناكات وە مژدەى پارێزراوى لە سزاى ئاگر وەمژدەى چوونە بەهەشت وهاوڕێ یەتى گەورەو سەروەرمان پێغەمبەر (دروودى خواى لێبێت) .وە بۆ ئێوەى بەڕێزو خوێنەرانى ئازیز تەنها ئەم ڕووداوە واقعى یە دەگێرمەوە ، لە و مێژووە درێژەى كارى خێرخوازى كوردستاندا یەكێك لەو مامۆستا وكاربەدەستەى كەلەم بوارەدا رۆلى بەرچاوى هەبووە و تائیستاش بەردەوامە سوپاس بۆخوا، لە سالى 1979 بە هۆى تووش بونى بە نەخۆشى گورچیلە گورچیلەیكى بە نەشتەرگەرى دەرهێنابوو،وە لەساڵى 2005 گورچیلەى دووەمیشى نەخۆش كەوت و پزیشكى پسپۆر پێ ى راگەیاندكەدەبیت ئەمیشیان بە نەشتەرگەرى لاببریت وگورچیلەیەكى ترى بۆبچێندرێت ئەم كارەش لەدەرەوەى وولات دەكرێت،پاش هەوڵى زۆرى بنەماڵەو كەس وكارى وچوونە بغداد نائومێدبوون لەوەى ئەم كارە لەناو عێراق بە ئەنجامێكى باش بگات بۆیە ناچار هەوڵى رۆشتن بۆدەرەو ولات كەوتە بیریان وە تەنها نەخۆشەكەش نا بەڵكو برایەكیشى بۆئەوەى لەوى بە نەشتەرگەرى كارەكەى بۆئەنجام بدرێت وگورچیلەى خۆى پێ ببەخشێت وە بە پێى تخمین و نیشانە كردنى كارەكە بڕێكى زور پارەى دەویست كە تەنها نرخى نەشتەرگەرییەكە (60000)شەست هەزار دولار بوو واتە (6)دەفتەر جگە لە مەساریفى تر كە مەزەندە دەكرێت هەمووى بە (10) دەفتەر، هەر لەو سەرو بەندەداكە ئەمان خەریكى ئامادە كارى سەفەر بوون پزیشكێكى پسپۆڕى كورد دانیشتووى ئەمریكا گەڕایەوە كوردستان وتەنها دوو كارى نەشتەرگەرى چاندنى گورچیلەى لە كوردستان ئەنجام دا كە یەكەمیان بۆئەم نەخۆشە بوو بى هیچ بەرامبەریك لە نەخۆشخانەى شارەكەى خۆى وە ماوەى (عزل) تێكەل نەبوون بە خەلكى ووەرگرتنى پشوو بۆسەركەوتنى كارەكە بە پێ ى رێنمایى یەكانى پزیشك لە ماڵەكەى خۆیدا بەسەر برد و خێزانى خزمەتى دەكرد ،واتە خوا بە تقدیرى خۆى مەساریف و دوورە وولاتى بۆلابردو هاوردیە ماڵى خۆى و سوپاس بۆخوا كارەكەش سەركەوتوو بوو ئیستا تەندروستى زورباشە.
2- پەیامى خێرخوازانە بۆمنداڵى بێ باوك وكەس وكارى كە ڕاستە ئێوە تووشى موسیبەت بوون بەلام ئێمەى براو خوشكانتان بەتەنها جێتان ناهێڵین وهاوكاریتان دەكەین دەرگاى ئومێدتان بەڕوودا دەكەینەوە .
3- پەیامى خێرخوازانە بۆسەرۆك وكارمەندانى رابیتەى ئیسلامى كورد: كە ماوەى (18)ساڵە كۆمەك وهاوكارى خێرخوازانى دەرەوەى وولات كۆدەكەنەوە بە میكانیزم و شێوازى جیهانى پەسەند كراودەیگەننە دەستى بێ باوكانى كوردستان بێ جیاوازى شارى ولادێ ى پابەندى سیاسى وخزمایەتى .................هتد . ئیستاش سوپاس بۆخوا دەرگاى بەشدارى ئەو پرۆژەیە بۆخێرخوازانى كوردستان والاكراوە،وا ئێمەش هاتین و بەشدارى و هاوكارى كەس وكارى خۆمان و خاوەن پێداویستى وولاتەكەمان دەكەین (مرۆڤ نابێت تەنها بۆخۆى بژى)** دەكەینە دروشمى ئەم هەلمەتەى ئیستاو ئایندەمان وكوردستانیش سوپاس بۆخوا پڕە لە كەسانى سەخاوەتمەندو جوامێر.بەلام دەبێت ئێوەش بزانن (بەریوەبەر وكارمەندانى رابیتەى ئیسلامى كورد)ئەركى سەرشانتان زور قورس و گرانە ،پێویستە بەتەواوى شەفافیەت وپاراستنى هەستى مرۆڤانەى هەموو ئەونازدارانەى روولەدەرگاى ئومیدوهیواى رێكخراوەكەتان دەكەن كارەكەیان بۆبەڕى بكەن وهاوكات پێویستە ئەوانیش هاوكاریتان بكەن لەكاتى دیارى كراودا سەردان بكەن و بەڵگە نامە یاسایى یەكان پێش كەش بكەن كە تەنها(بەلگەنامەى مردنى باوكى منداڵەكەو ناسنامەى بارى شارستانى منداڵەكەیە) .
4- هیواى ئایندەى ئەم پرۆژەیە زۆر گەورەیەو دەكرێت ببێتە پڕۆژەیەكى نیشتمانى بەر فراوان نەك تەنها بۆنازدارانى كوردستان بەلكو بكرێتە پەیامى رێكخراوى خێرخوازى كوردى بۆشوێنەكانى ترى جیهانیش بەتایبە ت منداڵى بێ سەرپەرشت ومحرومى ولاتە هەژارەكان كە ئەمەش نیشانەى زیندوێتى هەستى ئیمانى ومرۆیى كۆمەڵگەیەو دەبێتە پردى پەیوەندى نێوان گەلان بەتایبەت كە ئەمە كارێكى مرۆیى پوختە دوور لە هەموو لێكدانەوەكانى تر.
5- بۆدەسەلاتى حكومەتى هەریمى كوردستان وعێراق هیچ وولاتێكى پیش كەوتووى جیهان نى یە كە چەندین رێكخراوى خێرخوازى ومرۆڤ دوستى تێدا نەبێت وولاتى ئیمەش هیچى لەوانە كەمتر نى یە، بۆیە داواكارم هاوكارى زیاترى رێكخراوە خێرخوازیەكان وكۆمەڵگەى مەدەنى بكرێت بۆدروست كردن وبلاوكردنەوەى روشنبیرى خێرخوازى بە جۆرێك لە لەگەل پرینسپەكانى مافى مروڤ و پێداویستى یەكانى ژیانى ئەمرودا بگونجێت كە ئەوەش ئالیەت وبەرنامەى پێویستى دەوێت وئیستا لەم بابەتەدا مولەتى باس كردنى نى یە .وە هەموومان شاهیدى ڕۆڵى لەبەرچاوى ئە و هەموو رێكخراوە نێونەتەوەیى وخێرخوازى ومرۆڤ دۆستانەش بووین كە پاش راپەرینى كەلى كوردستان چ رولێكى باشیان بینى لە ئاوەدان كردنەوەى كوردستان . وە وولاتى ئێمەش لە توانایدا هەیە بە ڕۆڵى مێژوویى خۆى هەستێت وپەیامى خێرخوازى كوردى لەناوەو دەرەوەى كوردستان پەخش بكات:
ئیتر دەست لەدەست وهێزیش لە خودا
*ئەندازیار\حسین نجم الد ین قەرەداغى- بەڕێوەبەرى لقى سلیمانى رابیتەى ئیسلامى كورد
[email protected] **(ووتەى خوشكیكى خیرخواز بوو كە روژى دابەش كردنى مووچەى نازدانى ناوخو سەردانى كردین(حوزیرانى 2009)،وە دوو مندالێ نازدارى كەفالەت كرد).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست