ڕسواو شەرمەزاربێت ڕژێمى سێدارەى ئێران

Sunday, 16/01/2011, 12:00


دواى ئەو هەموو هێرشانەى داگیركەرانى كوردستان ڕژێمەكانى ئێران و توركیا كە خۆى لەچەندین كارى نادیموكراتانەو دوژمنكارانەدا دەبینێتەوە. نمونەى دەستگیركردنى سیاسەت مەدارانى كورد و زیندانى كردنى هەزاران منداڵى كوردو قەدەغەكردنى زمانى كوردى و هێرشە سەربازیەكان و تۆپبارانەكانى سنورى هەرێمى كوردستان،،لە نوێترین كردەوەى وەحشیگەرانەى ڕژێمى سێدارەى ئێران لەدواین كردەوەى نامرۆڤانەیدا دوێنێ لاوێكى گەلەكەمانى بەناوى شەهید{حسێنى خزرى}لەڕۆژهەڵاتى كوردستان لەسێدارەدا.ئەمەش ئاشكرایە تەنها بەهۆى كوردبونیەوەیەبوە هەرتۆمەتێكیتر جگەلە درۆ و ڕوڕەشى ئێرانى داگیركەر شتێكیترنیە..ئێمە وێڕاى ئیدانەكردن و ڕوڕەشكردنى ئێرانى ڕوڕەش سەرەخۆشى خۆمان لە كەسوكارى شەهید و سەرجەم گەلەكەمان دەكەین..ئاشكرایە گەلە كەمان ئەم یەكەم شەهیدى نەبوەو كۆتا شەهیدیش نابێت لەپێناو خاكى داگیركراوەكى كوردستاندا. ڕژێمى ئێران بەلەسێدارەدانى لاوانى كورد دەیەوێت خۆى لە پرسى كوردومافەكانى بدزێتەوە.بەڵام ئێمە داگیركەرانى كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە گەلەكەمان بەو كردەوە نامرۆڤانەى ئەوان نەك ناترسێت بەڵك و هێزوتواناى خۆى بەهێزتر دەكات و بوتۆڵەسەندنەوەى شەهیدەكان و ئازادى كوردستان..گەلى كوردى نیشتیمان پەروەر و ئازادى خوازانى دونیا باپێكەوە خاوەندارى لە شەهید حسێنى خزرى و سەرجەم شەهیدانى ئازادى بكەین.بادەنگى ناڕەزایى بڵند بكەین بۆ ئەوەى ئێمەش وەك هەمومیللەتان ئازادبین و لەسەر خاكى خۆماندا بژین..بالەسێدارەنى شەهید بكەینە هەوێنى یەكڕیزى گەلەكەمان و چیتر لە ئاست ئەم كردەوانەدا یەك دەنگ و یەك ڕەنگ خاوەندارى لەنەتەوەكەمان بكەین..ئێمە داوا لەسەرجەم پارتەكانى كوردستان وبەتایبەت باشورى كوردستان دەكەین لەئاست پیرۆزییەكانى نەتەوەكەمان یەك دەنگ بن بۆ خزمەت كردنى نەتەوەكەمان..لەهەمان كاتتدا بەتوندى ڕەخنەى هۆشیار زێبارى دەكەین كەلەگەڵ كاربەدەستێكى ئێراندا{پەژاك}ى بەتیرۆرست ناونابوو.كەئەمەش دورە لەڕاستیەوەو سوكایەتیە بەنەتەوەى كورد چونكە هەموان دڵسۆزیى گەریلاكان ى پەژاك دەناسین بۆ خاكى پیرۆزى كوردستان..سەربەرزى بۆ شەهید{حسێن خزرى}سەرجەم شەهیدانى گەلەكەمان.مردن و ڕسوایى بۆ دوژمنانى گەل
گەنجانى ووڵاتپارێزى كەلار[email protected]








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە