گۆڕان به‌ڵام ...نه‌ک گۆڕانه‌که‌ی نه‌وشیروان
Monday, 22/02/2010, 12:00
هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه مرۆڤ وا خولقاوه ئاره‌زووی له گۆڕانه ..گۆڕان له جل و به‌رگ.. گۆڕان له خواردن ..گۆڕان له شوێی نیشته‌جێ بوون ..گۆڕان له کار ..له کردار .. له ڕه‌فتار .. له هه‌ڵسوکه‌وت.. له جۆری بیرکردنه‌وه ..له و بیئه‌یه‌ی تیای ده‌ژی جونکه گۆڕان گیانێکی نوێ و ئومێد به‌خش ئه‌به‌خشێ به مرۆڤ .. به‌رگێکی تازه ده‌کات به به‌ری ئاده‌میزاددا.
گۆڕان وزه به‌خشه.. شادی ده‌ره..موژده ده‌ره.ئاوات به‌خشه..ڕێگا ڕۆشن که‌ره..سه‌ره‌تاو سه‌رچاوه‌ی داهێنانه ..کانیاوی خۆشبه‌ختی ژیانه..
گۆڕان واتا له‌گۆڕنانی زۆڵم..سته‌م...تاوان ..خراپه..دوڕووی ..جاسوسی..چه‌وساندنه‌وه. .دزی..جه‌رده‌ی..ڕفاندن..تۆقاندن ..به‌دڕه‌وشتی..خیانه‌ت..تابوری پێنجه‌م..ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه..خێڵ..گروپ..دواکه‌وتویی..نه‌زانی..نه‌فامی..خه‌وی غه‌فڵه‌ت
گۆڕان واتا گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی میللیت ..سه‌نگی سیاسی..که‌رامه‌ت..ڕزگار بوون له ئه‌جندایی ده‌سه‌ڵاتی حیزب ..گه‌ڕانه و ه بۆ ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت..
جێگای داخه که خه‌ڵکانێکی زۆر که باسی گۆڕان ده‌کرێت بێ سێ و دوو ده‌ڵێن نه‌وشیروان ..ئاخر کام نه‌وشیروان ..ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناو خۆ.. له‌بیرم دێت کاتی شه‌ڕی ناوخۆ هێشتا هه‌ولێر نه‌گیرابوو له‌لایه‌ن مامه‌و کاکه نه‌وه گیانه‌وه و هاموو ده‌یان ووت هه‌ولێر پیرۆزه‌و نابێ شه‌ڕی تیا بکرێ به‌ڵام کاکه نه‌وشیروان ده‌یوت ئاخر پیرۆزی هه‌ولێر له کویێدایه..هاولێر چی یه جگه له گوندێکی گه‌وره نه‌بێ..
له بیرم دێت چۆن عمری سه‌ید علی خه‌ڵکانی بێتاوانی ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌کرد..چه‌نده‌ها خاوه‌ن شه‌هاده‌ی به‌کالۆریۆس ته‌نها تاوانیان ئه‌وه بوو که سه‌ربه ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی نه‌بوو دانه‌ده‌مه‌زران ..ئاخر هه‌ر ئه‌مان نه‌بوون که‌لتوری ته‌زکیه‌یان له‌برا به‌عسیه‌کانیانه‌وه بۆمان هێنابوو..
له بیرم دێت له حه‌وزی بازیاندا به‌ڕێوه‌به‌رێکی ئاسایش هه‌بوو به‌ناوی... احمه‌دی ئاسایش.. که که‌م که‌س له‌وانه‌ی سه‌ر به یه‌کێتی نه‌بوون ڕزگاریان بوو له شه‌ق و ڕاوه‌دوونانه‌کانی... که ئه‌م احمده ڕاسته‌و خۆ سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کاکه شه‌ماڵ عبد الوفا بوو ..یان خالیدی خوله سورو عوسمانی ئاجی محمود و ده‌یه‌ها ئه‌ندازیاری زوڵم و سته‌م.. من نازانم گه‌ر ئه‌مه گۆڕان بێت .....که ناوی یه‌کێتی گۆڕا بۆ ناوی گۆڕان... .. ئه‌مه چی گۆڕانێکه...په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت.... که‌رێکم دا به که‌رێک..سندان له بنی گوێی ده‌رێ..
ئه‌و میلله‌ته‌ی ئێمه چه‌ند فه‌قیروو به‌سته‌زمانه .. هه‌رگیز بیر ناکاته‌وه.. زوو شتی له بیر ده‌چێته‌وه ..هه‌رگیز سوود له ڕابردوو وه‌رناگرێ.. مێژوو ناخوێنێته‌وه...زۆر خۆش باوه‌ڕه.. به‌ئاسانی ده‌خه‌ڵه‌تێ..هه‌موو که‌س فێڵی لێ ده‌کات و ناتوانن فێڵ له که‌ش بکه‌ن..هه‌رگیز سه‌یری کردار ناکه‌ن و ته‌نها که‌سانێک ده‌ناسن که شه‌ق و زله‌یی هه‌بێ..و ئه‌یکه‌ن به‌که‌ڵه‌شیر به‌سه‌ر خۆیاندا و دوای ده‌ڵێن چیمان کرد به‌خۆمان.
من باوه‌ڕم وابوو پاش قسه‌کانی مام جه‌لال که نه‌وشیروانی تاوان بار کرد به کاره‌ساتی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه و قسه‌کانیشی سه‌د ده‌ر سه‌د ڕاست بوون و مامه‌و نه‌وشیروان ئه‌ندازیاری ئه‌و کاره بوون .هه‌ڵه‌بژاییه‌کان هه‌موو ده‌سه‌لاتی مامه و نه‌وشیروان ڕسوا ده‌که‌ن و هه‌موو حه‌وزی هه‌ڵه‌بجه‌و سیروانیان لێ پاک ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگ بوون به‌ڵکوو لیسته‌که‌ی مامه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان مسۆگه‌ر کرد .. تۆ بڵێی ئه‌و خه‌ڵکه هیچ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی پێ نه‌گه‌یشتبێ ،، بۆ نا ، له‌وانه‌یه وابێ
ئاخر ئه‌ی میلله‌تی به ئاگا ، هه‌ژده ساڵه کێ حوکمی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌کات جگه له گروپی ورگه‌که‌و گروپی گرده‌که..ئه‌ی ئێوه نازانن ئه‌مه فێڵێکی تری بنه‌ماڵه‌ی مامه‌و کاکه‌یه بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه دژه‌کان و مراندنیان له ناو ده‌زگایه‌کی وه‌ک ده‌زگایی وشه‌دا..باشه ده‌زگایی وشه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌یی له کوێ بوو بۆ ئه‌و هه‌موو کارمه‌ندوو لایه‌نگره‌ی سه‌رف ده‌کات .. ئایا پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته نیه و له بانقه‌کانی هه‌رێم وه‌ری ناگرن.. تۆ بڵێی کاکه نه‌وشیروانیش خه‌ریکی بازرگانی مخدرات بێت ..
من لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم گه‌ر به هه‌ژده ساڵ میلله‌تێک له ڕاستیه‌کان تێ نه‌گات بڕوا ناکه‌م هه‌موو ته‌مه‌نی ڕاستی بناسێ و بگره هه‌ر ناشیه‌وێت بیناسیت ..
من ئێستا بۆم ده‌رکه‌وتوه بۆچی ئێمه ده‌وڵه‌تمان نی یه .. ئاخر میلله‌ت هۆشیار نه‌بێت ده‌وڵه‌تی چی .. هیوادارم من به‌هه‌ڵه دا چوبم و ئه‌م جاره‌ش وه‌ک جاره‌کانی ترمیلله‌تی کوردی به‌دبه‌خت خۆی توشی تاوانێک نه‌کات و دوایی هه‌روه‌ك شیعه .دوای کوژرانی حسێن بزوتنه‌وه‌یه‌کی //التوابین// دانه‌مه‌زرێنن چونکه تازه کار له کا ترازاوه‌و تۆبه دادی که‌س نادات.
. سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست