وتراوه و ...... ئۆباڵیش له ملی ئه‌وانه‌ی وتویانه !
Monday, 09/11/2009, 12:00
*له‌کاتێکدا فه‌رمانبه‌رانی ته‌مه‌ن 63 ساڵ خانه‌نشین ئه‌کرێن ، هه‌ر له‌و کاته‌دا فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌و هــــــــه‌ردوو ده‌سته‌ڵات له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه‌و ئێکسپایه‌ر بون ، له‌سه‌ر کاریـــــــان به‌رده‌وامن و جومگه گرنگه‌کانیشیان بــــه ده‌سته‌وه‌یه ، له‌وانه‌ش زۆریان که‌سوکارو ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی عومه‌ر فه‌تاحن و خانه‌نشین کردنیان قه‌ده‌غه کراوه .
*ئه‌ڵێن یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانی کابینه‌که‌ی نێچیر به‌رزانی یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که بو ، که‌چی پارتی له سلێمانی به‌رده‌وامــه له دامه‌زراندنی هه‌واداران و که‌سو کاریان له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانی هه‌ولێر و له‌ماڵه‌وه‌ش ده‌وام ئه‌کــــــــــــــــه‌ن و مووچه‌شیان به‌رده‌وامه‌و له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان له‌فرسه‌تێکدا به فه‌رمی ئه‌ودیوی سلێمانی بکرێنه‌وه .
*سه‌ر لقێکی پێشمه‌رگه شیوعیه‌کان ،کاتی خۆی ، له‌گه‌ڕانیدا به لقه‌که‌یــــــــه‌وه له ناوچه‌ی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ ، بۆ پتــــه‌وکردنی په‌یوه‌ندی حزب و گوندنشینه‌کان ، جاروبار به دزیه‌وه ده‌ستی حه‌رامی ئه‌برد بۆ مه‌ڕو ماڵاتیان له ده‌شتو لاپاڵی چیاکان ، ئه‌شـــڵێن هه‌ندێجار یه‌کدووشیشی لائه‌دا بۆ مه‌زه .
*هه‌ر ئه‌و سه‌رلقه‌و پێشمه‌رگه‌کانی له‌کاتی به‌ره نیشتمانی و پێشکه‌وتنخوازه‌که‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌عسه فاشسته‌کان،له‌هه‌ڵمه‌تی شێرانه‌یـاندا بۆ سه‌رپێشمه‌رگه‌کانی پارتی سه‌نگه‌ره‌کانیان لێئه‌گرتن و ئه‌یاندایه ده‌ست سوپای دوژمن .
*له کاتێکدا عه‌بدولی سۆران به نیازی پشوودانێک له‌سه‌ر بلۆکێک به دیار کاری بناسازی خانوه‌که‌یه‌وه دانیشتبو ، شێره‌کــــوڕانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان ، گیان له‌سه‌رده‌ستانی کۆمه‌ڵه ، له‌پشته‌وه مێشکیان پژاندو ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خیانکرد .
*له کاتێکدا نوری حه‌مه عه‌لی له کۆڵانی به‌رماڵی خۆیان له سابونکه‌ران له‌به‌رسێبه‌ری گویسه‌بانه‌ێه‌کدا وه‌ستابو، شێره‌کــــــــوڕانی کۆمه‌ڵه له پێناو ڕاماڵینی ئه‌و کۆسپانه‌ی که نه‌وه‌ک بێنه ڕێگای شۆڕشه نوێکه ، ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌یــــان دایه‌به‌ر گولـــــــــــه‌و خه‌ڵتانی خوێنیایکرد ، کاتێکیش گیرفانیان پشکنی ته‌نیا ناسنامه‌که‌و چاره‌که دینارێکی تێدابو .
*کاتی خۆی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی ناوشار ، دوای ده‌ستگیرکردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گوایه ده‌ست له‌گــــــه‌ڵ عه‌ره‌بــــه‌کان تێکه‌ڵاو ده‌که‌ن ، خۆشیان کو‌ردانه‌و مه‌ردانه لاقه‌یان ئه‌کردن و دواجار ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خیان ئه‌کردن .
*ئه‌ڵێن کوشتنی برایمی حه‌مه خورشه له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌بوه که ده‌ستی گرتبو به‌سه‌ر پاره‌ێه‌کی زۆری مام جه‌لالدا ، برایمیش یه‌کــــــه‌م ئه‌مینداری خه‌زنه‌ی مامه بو پێش ئه‌وه‌ی سه‌رچڵ قه‌زازو فاروقی مه‌لا مسته‌فاو کۆمپانیای نۆکان و دارایی گشتی بینه مه‌یدانه‌وه .
*دواجار ئه‌ڵێن کوشتنی عه‌لی بۆسکانی به هۆی ئه‌وه‌وه‌بو که چاو قایمبوو لوتی ئه‌خسته ناو کاروکاسبی مام جه‌لال و بنه‌ماڵه‌که‌ی و به دۆکیۆمێنت په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و کاروکاسبیانه هه‌ڵئه‌ماڵی که هه‌ندێکیان هاورده‌کردنی که‌لوپه‌لو جگه‌ره‌و خوارده‌مـــــــــــــه‌نی بو بۆ کوردستان له‌وه‌ی که به ژه‌هری بنکه ئه‌تۆمیه ته‌قیوه‌که‌ی شێرنۆبلی روسی ژه‌هراوی بوبون .
31/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست