وه‌ڵامێک بۆ خزم و هه‌ڤاله‌که‌ی قاسم ئاغا،به‌رێز راستیه‌کان مه‌شێوێنه‌وئاغاکه‌شت مه‌که‌ به‌فریشته‌ی حه‌وت ئاسمان

Sunday, 17/10/2010, 12:00


وه‌ڵامێک بۆ خزم و هه‌ڤاله‌که‌ی قاسم ئاغا، به‌رێز راستیه‌کان مه‌شێوێنه‌ و ئاغاکه‌شت مه‌که‌ به‌فریشته‌ی حه‌وت ئاسمان.
بۆ رای گشتی وخوێنه‌ران و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد نووسینی ناو ئه‌م که‌وانه‌یه‌ بخوێننه‌وه‌، وه‌لامی منیش بخوێننه‌وه‌.
(سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژی کردنی سیکسی بۆ سه‌ر ئه‌‌و ئافره‌ته ‌مه‌سیحییه‌ی کۆیه‌؟ ڕاسته‌ سێ جاشی قاسم ئاغا ئه‌م تاوانه‌یان کرد، ناوه‌کانیشیان ئه‌مانه‌ بوو: عه‌لۆ عه‌ولا ، جه‌مال سالح و حه‌سه‌ن حه‌مه‌ده‌مین بوون، ‌قاسم ئاغا یه‌کسه‌ر ته‌سلیمی کردن و هه‌رسێکیان درانه‌ دادگا و له ‌سێداره‌دران، خه‌ڵکی کۆیه‌ شاهیدی ئه‌م ڕاستییه‌ن، باشه‌ تاوانی قاسم ئاغا چی بووه‌؟
تا ڕاده‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م سێ تاونباره‌ له ‌قاسم ئاغا تۆران، چونکه‌ قاسم ئاغا، که ‌زانی ئه‌م تاوانه‌ قیزه‌وه‌نه‌ کراوه‌ ته‌سلیمی کردن و به‌ تۆزقاڵیکیش به‌رگری لێنه‌کردن . سه‌ددام حسێن خودی خۆی ئه‌م ژنه‌ داماوه‌ی بینی و هه‌ر سێ تاونباره‌که‌ی به‌ به‌رچاوی ژنه‌که‌وه ‌له ‌سێداره‌دا.).

وه‌لامی راستی من ...
به‌رێزان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنه‌ مه‌سیحیه‌که‌، من نالێم قاسم ئاغا وه‌ک ناوه‌که‌ی خۆی که‌ شێخ عه‌لی (عه‌لۆعه‌ولا) ده‌یگووت (قاسمه‌ کۆر)، من داکۆکی له‌ هیچ که‌سێک ناکه‌م ئه‌گه‌ر بچوکترین تاوانیشی کردبێت ئه‌وانه‌ی منیان ناسیبێ دوور و نزیک ده‌زانن، به‌لام تاوانباری سه‌ره‌کی بۆ ده‌ست درێژی سه‌ر ئه‌م ژنه‌ به‌فرمانی قاسم ئاغای خۆی بوو، درۆی ئه‌م به‌رێزه‌ سه‌یر بکه‌ن ئه‌و ده‌لێ ئه‌و سێ که‌سه‌ گیران، منیش ده‌ڵێم درۆت فه‌رموو (قاسمه‌ کۆر و شێخ عه‌لی و جه‌مال‌ و خاره‌ حه‌سه‌نی خالی قاسمه‌ کۆر و خورشید ناسراو به ‌قوشه‌) ئه‌و تاوانه ‌و چه‌ندین تاوانی تریان کرد له‌ زیندانی سه‌رای ئه‌و کاتی به‌رامبه‌ر پارێزگای هه‌ولێر گیرابوون، قاسمیان له‌ ژوورێک به‌ته‌نیا دانابوو ئه‌وانی تریشیان له‌گه‌ل زیندانه‌کانی تر دانابوو، حکومه‌ت ئه‌و کاتی زۆر پێویستی به‌ قاسم ئاغا هه‌بوو واسته‌شی زۆر بۆ ده‌کرا، بۆیه‌ گووتیان هه‌وڵ بده‌ن چوار که‌سه‌که‌ی تر تاوانه‌که‌ بخه‌نه‌ سه‌ر خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی قاسمیش به‌ر ببێت، ئه‌وه‌ بوو قاسم ئاغا زۆر تکا و رجای لێکردبوون، که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان تاوانه‌که‌‌ بخه‌نه‌ سه‌ر خۆیان، که‌ ئه‌و به‌ر ئیتر ئه‌ویش ئه‌وان به‌رده‌دات شێخ عه‌لی و جه‌مال و خاره‌ حه‌سه‌ن له‌ نیه‌ت پاکی دڵ سافیان تاوانه‌که‌یان خسته‌ سه‌ر خۆیان، به‌لام خورشید قوشه‌ گووتبوی وه‌لاهی ئێمه‌  به‌فه‌رمانی قاسم (خۆی بۆی گێراومه‌وه‌) گووتبوی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان تاوانه‌که‌یان نه‌ خستبایه‌ سه‌رخۆیان ئه‌وا قاسمه‌کۆر به‌ر نه‌ده‌بوو، بۆیه‌ ئه‌وان له‌ سێداره‌دران و منیش به‌ حوکمی هه‌تایی حوکم درام، دواتر خورشید به‌ربوو به‌لێبوردنی رژێم. ئه‌وه‌ شێخ عه‌لی بوو بۆ کردتان به‌ عه‌لۆ ئه‌م شێخ عه‌لییه‌ چه‌ندین جار قاسمی به‌ جێ هێشت به‌لام ئه‌و هه‌ر ده‌یگه‌رانده‌وه‌ لای خۆی.
من ئاگادارم به‌ده‌یان قاره‌مانه‌تی بۆ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام داوه‌، په‌یوه‌ندی نزیکی به‌ شه‌هید قادر مسته‌فاوه‌ هه‌بوو، تا جارێکیان چووه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ گوندی گرده‌سۆر چاوی به‌شه‌هید قادر مسته‌فا که‌وت به‌لام ئه‌و گووتی کارمان پێته‌ ده‌بی بچیته‌وه‌ ناو شار، زۆر شت ماوه‌ باسی بکه‌م به‌لام با بۆ کات و ساتی خۆی بێت.
تێبینی: هه‌ر کاتێک ئه‌م به‌رێزه‌ی هه‌ڤال وخزمی قاسمه‌ ئاغا ده‌ست به‌خوێن خۆی ناساند به‌ وێنه‌وه‌، ئه‌وکات منیش ده‌ناسن ودرێژه‌ به‌چه‌ندین شتی سه‌یری ئه‌م تاوانباره‌ ده‌ده‌م.

کوردستانپۆست: به‌م نووسینه‌دا چوویه‌وه‌ هه‌ندێ وشه‌ و تۆمه‌تی ئه‌خلاقی تێدا بوو، سانسۆری کرد، داوا له‌و به‌ڕێزه‌ و ئه‌وانی تریش ده‌که‌ین که‌ خۆیان له‌ قسه‌ی ناشرین و ناوناتۆره‌ی نابه‌جێ به‌دوور بگرن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە