پێشینەى خانووبەرەو بڕیارەكانى حكومەت

Wednesday, 16/02/2011, 12:00



پێشینەى خانووبەرە (سلفەى عەقار) و پێشینەى هاوسەرگیرى (سلفەى زەواج) وسندوقى نیشتە جێ كردن بەحەق ئەمانە وكۆمەڵێ كارى تر كەحكومەتى هەرێمى كوردستان بڕیارى لەسەر داوە بۆ هاووڵاتیان كارى باشن وئاسانكاریەكى تەواوە بۆ خەڵكى فەقیروهەژارى كوردستان ، ئەگەر چى لێیشیان وەربگیرێتەوە ساڵانە یان مانگانە بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا كارئاسانیەكى باشە ،بەڵام ئەوەى جێگەى نیگەرانی هاووڵاتیانە بڕیارێكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوو بەنەدانى پێشینە بەو زەویانەى لە (200) مەتر كەمترە لەشارو شارۆچكەكان و ئەم بڕیارە تەواو دژ بە خەڵكى هەژارو دەست كورتى ئەم وڵاتەیە چونكە هەرخەڵكى فەقیرو هەژارە كەزەوى كەمتر لە (200) مەتر دەكڕێت وتواناى ئەوەى نیە بیكات بەخانوو دڵى بەم پێشینەیە خۆشبوو ،بەڵام بەداخەوە سەرەڕاى داواكارى زۆرى هاووڵاتیان حكومەت وەك هەمیشە گوێ بەداواكارى هاووڵاتیان ناداو تائێستا هیچ بڕیارێكى تازەى دەرنەكردووە سەبارەت بەم مەسەلەیە كەزۆرترین خەڵكى هەژار تیایدا سودمەند دەبێت ، هەروەها نیگەرانیەكى ترى ئێستاى دانیشتوانى گوندنشینانى گەرمیان ئەوەیە كە ماوەى (2) هەفتەیە پێشینەى خانوو بەرە لە هەولێر دەستى پێكردووە بەڵام تائێستا لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و بەتایبەتى گەرمیان هیچ كەسێك ئەو پێشینەیەى وەرنەگرتووە سەرەڕاى تەواو بوونى مامەڵەكانیان ، بۆیە لە ئێستادا داواكارى هاووڵاتیانى گوند نشینەكانى گەرمیان داوادەكەن چیتر ئەم پێشینەیە دوانەكەوێت چونكە توشى قەرزاریەكى زۆر بوون بەهۆى دروست كردنى خانوو لەگوندەكانیان و پرسیاریان ئەوەیە ئایا ئەگەر كێشەكە بوودجەیە ئەى لەهەولێر بۆدەدرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە