کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


رونكردنه‌وه‌ه‌یك بۆ رای‌ گشتی‌ سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ رۆژنامه‌نوسان

Tuesday, 17/05/2011, 12:00




ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ گفتوگۆ و مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر دامه‌زارندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر بوون و ئه‌مه‌ش جێگای‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌.
ئێمه‌ له‌ رادیۆی‌ نه‌وا به‌ راشكاوانه‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ باڵای‌ راگه‌یاندن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌بێت به‌ نیسبه‌ت كاری‌ رۆژنامه‌وانییه‌وه‌.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به‌ گونجاو نازانین كه‌ ده‌قێكی‌ یاسایی‌ بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ئاماده‌ بكرێت،چونكه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كێشه‌ی‌ نه‌بونی‌ رێكخراو یان بۆشایی‌ یاساییمان نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌،به‌ڵگو گرفتی‌ سه‌ره‌كیمان جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی‌ یاسایه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجومه‌نێكی‌ راوێژكاری‌ بێت، و رێكخراوێكی‌ ناحكومی‌ بێت بۆ چاودێری‌ كردنی‌ كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا و ته‌نیا هه‌وڵێكی‌ كه‌سانی‌ ئاكادیمی‌ و شاره‌زابێت بۆ رێگرتن له‌ لادنی‌ ئیتكی‌ پیشه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌،ئه‌مه‌ جێگه‌ی‌ ده‌ست خۆشییه‌ و پێشوازی‌ لێده‌كه‌ین چونكه‌ ئێمه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسیش به‌ده‌ر نین له‌ هه‌ڵه‌ كه‌موكوڕی‌.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رجۆره‌ بڕیارێك له‌سه‌ر كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ دیدگا و بۆچونی‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌ و ئازاد،شه‌رعییه‌تی‌ نابێت.
ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردن- رادیۆی‌ نه‌وا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە